ئاسایشی ئاومان له كوێدایه ؟
وتار/
08/06/2018
969 جار بینراوە
شاخه‌وان سه‌نگاوی
ئاسایشی ئاومان له كوێدایه ؟
ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێت باسێك له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر كیانێك یان هه‌رێمێك بكه‌ین ( هه‌رێمی كوردستان ) ئه‌وا ده‌بێت باگراوندێكی زانستیمان هه‌بێت به سه‌رجه‌م پێكهێنه‌ره‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ، له به‌ر ئه‌وه‌ی كورد وه‌ته‌نی به‌یه‌ك چاو سه‌یركردن له ئاسیاشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌وینه هه‌له‌یه‌كه‌وه ده‌رچوون به زیانێكی كه‌م ده‌چێته خانه‌ی مه‌حال بوونه‌وه .
هه‌ر بۆیه كۆمه‌لگا به بێ جیاوازی پێویستی به سه‌رجه‌م پێكهێنه‌ره‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌بی هه‌یه چونكه وه‌كو جه‌سته‌یه‌كه نه‌بوونی یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كان ده‌بێته هۆی ئیفلیج بوونی جه‌سته‌كه ئیدی چ له رووی سیاسی بێت یان له رووی سه‌ربازی یان له رووی ئابووری.
هه‌ر ئه‌مه‌شه وا له سه‌رانی ئیداری كۆمه‌ڵگا ده‌كات له ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێكدا هه‌نگاوه‌كانی سێ ئه‌لقه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت كه ئه‌لقه‌ی یه‌كه‌م ناو ده‌برێت به ئه‌لقه‌ی ئاسایش وه ئه‌لقه‌ی دووه‌م ناو ده‌برێت به ئه‌لقه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و ئه‌لقه‌ی سێیه‌م ناو ده‌برێت به ئه‌لقه‌ی ئامانجه‌كان ، به دیوه‌كه‌ی تردا كاتێك ئه‌لقه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی له پرۆژه‌كه‌دا جێگیركرا ئه‌وا به‌ره‌و ئه‌لقه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان هه‌نگاو ده‌نێت له‌م ئه‌لقه‌یشه‌وه به‌ره‌و ئامانجه نه‌ته‌وه‌یه‌كان هه‌نگاو زیاتر ده‌نێت . ئه‌وه‌ی منیش زیاتر مه‌به‌ستمه ده‌پرسم ئایه سه‌رانی سیاسی كورد له ماوه‌ی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك زیاتر له پرۆسه‌ی حكومه‌تدار له باشوردا ره‌چاوی په‌یڕه‌و كردن له ئاسایشی نه‌ته‌ویان كردووه یان ئاسایشی خێلگه‌ری ؟ .................................
چونكه له لای هه‌مووان روونه له جیهانی ئه‌مرۆدا به پێی گۆڕانكاریه‌كان ، ئاسایشی ووزه گرنگی تایبه‌تی پێده‌درێت چ له سامانی نه‌وت و كانزاكان ، وه با بڵێین چ له ئاسایشی ئاودا ، كه ئێستا رایه‌ك هه‌یه كه ده‌لێن جه‌نگی داهاتوو ، جه‌نگی ئاو ده‌بێت چونكه كێشه‌ی ئاو یه‌كێكه له كێشه هه‌ره گرنگه‌كان و زۆر ململانێی نێو ده‌وله‌تی له سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌كرێت به تایبه‌تی تر له‌و رووبارانه‌ی كه هاوبه‌شن وه‌كو دیجله و فرات . وه ئه‌و ده‌وله‌تانی كه ئاویان له ژێر ده‌ستادیه به‌كارتێكی به‌هێز به‌كاریی ده‌هێنن به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانی هه‌ر وه‌ك توركه‌كان ده‌ڵێن ئاو ده‌خورێته‌وه نه‌وه‌ك نه‌وت ، ئه‌میش له ڕێگای دروست كردنی به‌نداوه به سه‌رجه‌م جۆره‌كانیه‌وه ده‌بێت كه ئێستا له توركیادا به ناوی پرۆژه‌ی گاپه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت به‌لاَم له عێراق و كوردستان كه ئه‌قلیه‌تی نه‌وتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات هیچ كات ئه‌وه‌نده‌ی له خه‌می فراوانكردنی كێلگه نه‌وتیاكاندا بوونه نیو هێنده له خه‌می بینیاتنانی ژێرخانێكی به‌هێزی ئاویدا نه‌بوونه هه‌رچه‌نده باشتر ده‌زانن ڕۆژێی دێت نه‌وت به كۆتا بێت به‌لاَم بۆ ئاو له گه‌ڵ كۆتا بوونی مرۆڤدایه هه‌ر بۆیه ده‌پرسین له كار به‌ده‌ستانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی خۆمان له ماوه‌ی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك له پرۆسه‌ی حكومه‌تداریداتان هه‌ر پلان پلانتانه كوا پلانیی ستراتیجیتان له بواری بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی ئاویدا به‌نمونی پڕۆژه‌ی به‌نداوی بێخمه له كوێی ئه‌و پلاننه‌تانا بووه كه وه‌تاكو ئێستا هه‌ر به پیلانه‌كانی ئێوه به‌ردێك نه‌خراوه‌ته سه‌ر به‌ردێكی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌یی كه به گاپی كوردستان و عێراق ناوده‌برا .
شاخه‌وان سه‌نگاوی
[email protected]
نوێترین نوسینەکانی شاخه‌وان سه‌نگاوی
-
شاخه‌وان سه‌نگاوی
20/07/2020
-
شاخه‌وان سه‌نگاوی
02/09/2018
-
شاخه‌وان سه‌نگاوی
29/08/2018
-
شاخه‌وان سه‌نگاوی
20/07/2018
-
شاخه‌وان سه‌نگاوی
08/06/2018