هەرزانترین مــــرۆڤ و هەرزانترین خــــوێن
وتار/
07/06/2018
680 جار بینراوە
ئارام مەجید عەلی
هەرزانترین مــــرۆڤ و هەرزانترین خــــوێن
ئارام مەجید شەمێرانی
لەوکاتەوەی ململانێی نیوان مرۆڤەکان دەستی پێکرد و خوێنی مرۆڤەکان بەدەستی مرۆڤە چاوچنۆک و خوێن ڕێژەکان بەناڕەوا ڕژایە سەر زەوی و کاولکاری بەدەستی مرۆڤە هەلپەرست و بەرژەوەندی پەرستەکان لەسەر خاک و جەستەی مرۆڤەکان بوو بەنمایشێک لەسەر شانۆی سیاسی ڕۆژگار کرایە گەردنی هەندێک نەتەوە لەسنورێکی دیاریکراوی سەرزەویدا.
لەوسەردەمەی خوێنی مرۆڤەکان هەرزان فرۆش کراو بەناڕەوا ڕژایە سەرزەوی پشکی شێر لەو هەرزان فرۆشیەی مرۆڤ و خوێنە بەرجەستەی مرۆڤی میلەتێکی بێکەس و داماو و چەوساوە کەوت لەسەر پارچە زەویەکی دیاریکراودا ئەویش مرۆڤی کوردە.
ئەگەر ئاوڕێک لەڕابردوو و مێژووی خوێناوی نەتەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بدەینەوە تاکە میلەتێک زۆرترین خوێنی ڕژابێت و زۆرترین قوربانی پێدرابێت و خوێنی مرۆڤەکانی بەناڕەوا هەرزان فرۆش کرابێت و زوڵمی لێکرابێت و لەمافەکانی بێبەش کرابێت میلەتی کوردە!.
تاکی کورد و نەتەوەی کورد تاکە نەتەوەیەکە لەناوچەکەدا بەناوی ئاین و مەزهەب و نیشتیمان و نەتەوەوپەروەری و هەم بەناوی دۆست و هەم بەنای دوژمن و بەکرێگیراو تێکدەر بەدەستی برا موسوڵمانە دراوسێکەی چ تورک و فارس بن یان عەرەب بێ چەوساوەتەوە زوڵمی لێکراوەو خوێنی هەرزان فرۆش کرابێ نەتەوەی کوردە.
لەوکاتەوەی بەشی هەرە زۆری پەیمانە نهێنیەکانی نێوان نەتەوە دژەکان بەنهێنی و ئاشکرا واژۆ کراو خرایە بواری جێبەجێکردن و خوێنی نەتەوەکانی تێدا هەرزان و تاڵان فرۆشکرا لەپێناو بەرژەوەندی چەند نەتەوەیەکی مشەخۆر و خوێن مژی چەوسێنەری هەلپەرستدا پشکی شێر لەژەهری پەیماننامەکان بەر میلەتی کورد کەوت و ئەشێت بڵێین یەکێک لەبەندەکانی هەموو پەیماننامە نهێنیەکان هەرزان فرۆشی خوێنی مرۆڤی کورد بوو.
دەشێت بڵێین لێک نزیکبوونەوەو دۆستایەتی هەموو دەوڵەتە دژبەیەکەکان و پێکەوە هەڵکردنی نەتەوەکانی (تورک و فارس و عەرەب) بۆ دژایەتی تاکە نەتەوەیەک بووە ئەویش نەتەوەی کوردە،چونکە ئەوانە لەهەموو لایەنێکی ئاینی و مەزهەبی و ئایدۆلۆژی و مادی و مەعنەوی دژبەیەکەن،تەنها لەیەک خاڵدا کۆک و هاوبەش و هاودین و هاومەزهەب و هاوئایدۆلۆژیان ئەویش دژایەتیکردنی کورد و مرۆڤى کوردو هاوسۆزبونیانە بۆ هەرزان فرۆشی خوێنی کورد و سڕینەوەی .
ئەوانە نەک بەتەنها دژی کورد و تاکی کوردن بەڵکو دەشێت بڵێین بەدیوێکی دیکەدا هەموو کۆبونەوە نهێنیەکان و هەموو ڕێکەوتنە نهێنیەکانی مێژوو لەنێوان فارس و تورک و عەرەب و تەنانەت وڵاتانی زلهێزیشدا چەند مادەیەکی دژی خاکی کورد و نیشتیمانەکەی بووە، ئەم خوێن مژو هەلپەرستانە نەک بەتەنها خوێنی تاکی کوردیان هەرزان فرۆش کردو جەستەی تاکی کوردیان شەقار شەقار کرد بەڵکو خاکی کورد و کوردسانیان لەنێوان خۆیاندا حەڵاڵ و هەرزان فرۆش کردو دابەشیان کرد و تاکی کورد و خاکەکەیان هەرزان فرۆش کرد.
لەئێستاشدا چ تورک و فارس و عەرەبی دراوسێی کورد و چ زلهێزەکانی دیکەی جیهان لەسەروو هەموویانەوە ڕوسیاو ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان بەجیا یان لەپشت پەردەوە هاودەنگ و هاوسیاسەتن بۆ جێبەجێکردنێ پیلانی گڵاوی خۆیان و هەموو مملانێکانیان دژی یەک لەسەر خاکی کوردستان و جەستەی ماندووی کوردە و هەر ڕۆژێک بەناوێک و بەئاوازێک بەکارمان دێنن و دواتر لەڕێکەوتنی ژێربەژێر و نهێنیدا بۆ بەرژەوەندی سیاسی خۆیان هەرزان فرۆشمان دەکەن و خاکمان داگیردەکەن.
هەر ئەوان خاکیان دابەشکردین و هەپارچەیەکیان دایە دەست گورگێکی هارو برسی! کەچۆنیان بوێت لەت لەتمان بکەن و ئێسک و پروسکمان بشکێنن.
خودایە گەر ڕەحم و بەزەیی تۆنەبێت لەنێو ئەم هەموو گەلەگورگەدا چارەنوسی دین و ژینمان نادیارە! تەنانەت ئەمانە ڕێگەنادەن وەک مرۆڤ بژین و وەک مرۆڤ بمرین، خودایە لەسەر زەویدا نەدۆستمان هەیە و نەکەس نەپشت و پەنا! دەی خودای کەسی بێ کەسان خۆت بمان پارێزە لەشاڵاوی دڕندەيی ئەم گەلەگورکە، تەنها تۆ دۆست و کەس و پشت و پەنای ئەم میلەتەیت.
نوێترین نوسینەکانی ئارام مەجید عەلی
-
ئارام مەجید عەلی
09/06/2021
-
ئارام مەجید عەلی
11/01/2021
-
ئارام مەجید عەلی
15/12/2020
-
ئارام مەجید عەلی
29/08/2020
-
ئارام مەجید عەلی
21/06/2020
-
ئارام مەجید عەلی
17/03/2020