هاوتەزوویران
وتار/
01/06/2018
579 جار بینراوە
ئارام مەجید عەلی
هاوتەزوویران
ئارام مەجید شەمێرانی
لەنێو دونیای سیاسی و هەڵبژادن و مودێلی حیزبی کوردی ئەم
هرێمەدا کۆمەڵێک چەمکی نوێ هاتە نێو شانۆی سیاسی حیزبی کوردی وەک(هاوئاواز ، هاودید
، هاوبیر،دەنگ دزراوان ،هاودۆڕاوان، ڕەگەڵ کەوتوان)، هەریەکە لەم چەمکانە ماناو مەبەستی
تایبەتی خۆی هەیەو لەسەدەمی جیاوازدا بۆ ڕووداوێکی جیاواز لەنێو دونیای حیزبی سیاسی
و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن برەویان سەند و بڵاو بوونەوەو هاڵاتیانیان پێوە سەرقاڵکراوە.
ئەم چەمکانەش زیاتر لەکاتی نزیک بوونەوەی هەڵبژاردن یان
دوای هەڵبژاردن یان لێک نزیکبوونەوەی حیزبەکان دێت بۆ یەک هەڵوێستی و یەکلایکردنەوەی
بابەتێک یان پێکهێنانی کۆدەنگیەک بۆ هەمواری یاسایەک یان دەرکردنی یاسایەک، ئیدی بەرەی
دژ کۆمەڵێک چەمک دەکاتە نازناو یان پاشگر بۆ ئەو حیزبانە و ئەم چەمکە دەخرێتە نێو ڕاگەیاندەکانەوە
بۆناشیرینکردنی بەرەی یەک دەنک و بەرەی دژ.
ئەوەی سەیرە چەمکێکی نوێ هاتە نێو گۆڕەپانی سیاسی کوردی
لەدوای هەڵبژاردنەکانی 12ی ئایار بۆ پەرلەمانی عێراق ئەویش چەمکی(هاتەزوویران)بوو،
ئەمەش دوای ئەوە هات هەندێک لەحیزبەکان لەیەکەم ساتی دوای هەڵبژاردنەکان و کۆتایی
ئەنجامە بەراییەکان ڕایانگەیاند لە هەڵبژاردنەکەدا دوو حیزبی دەسەڵات تەزویریان
کردووەو ئامێری دەنگەکانیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان هاککردووەو تەزویریان کردووەو دەنگی
لایەنەکانی دیکەیان بۆ خۆیان دزیوە، ئیدی کۆمەڵێک حیزب لەیەک نزیک بوونەوەو وەک بەرەی
دەنگ دزراوان ناسێنران و دەستیان کرد بەکۆبونەوەو ڕەتکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن.
ئەمە تائێرە تاڕادەیەک ئاسایی بوو،بەڵام ئەوەی نائاسایی
بوو جێگەی سەرسوڕمان و هەڵوەستە لەسەرکردنە ئەوەیە ئەو دوو حیزبەی پەنجەی تەزویرکردنیان
بۆ ڕادەکێشرێت، ئەوانیش گومانیان لەدەنگی کەمی خۆیان هەبوو لەناوچەکای دیکەی ژێر دەسەڵاتی
حیزبەکەی تر،ئەمانیش ڕایان گەیاند دەنگیان کەمی کردووە و تەزورییان لێکراوەو دەنگیان
دزراوە!! بەڕاستی سەیرە، سەیرەکەش لەوەدایە براوەو دۆڕاوە یەکتر بەدەنگ دزین و تەزویرکردن
و ساختەکاری تۆمەتباردەکەن،بەرەی براوە دەڵێن ساختەکاری لەدەنگمان کراوەو دەنگمان
دزراوەو دەنگمان کەمی کردووە،بەرەی دەنگ تەزویرلێکراوانیش دەڵێن تەزویرو ساختەکاری
لەهەڵبژاردن کراوەو دەنگمان دزراوەو دەنگمان کەمی کردوە.
کەواتە لەهەمووی سەیرتر ئەوەیە لەم هەرێمەداو لەم هڵبژاردنەدا
هەموو حیزبەکان بەعەلمانی و ئیسلامی و دیموکراتی و نیشتیمانی ونەتەوەیی، بەبێ جیاوازی
تەزویریان لێکراوەو ساختەکاری لەدەنگیان کراوەو هەموویان دەڵێن دەنگمان کەمی کردووە
و تەزویرکراوەو دەنگمان ساختەکراوە و دەنگمان دزراوە،ئەوەی ڕاستی بێت ئەوەیە چەمکی(هاوتەزویران)
پڕ بەپێستی هەموو حیزبەکانە لەم هەرێمەدا،چونکە هەموویان دەڵێن تەزویرمان لێکراوەو
دەنگمان دزراوە،بەڵام لەڕاستیدا باوەڕمان وایە ئەوەی تەزویری لێکراوەو دەنگی دزراوەو
ساختەکاری لێکراوە حیزبەکان نین بەڵکو ئەوە ئێمەی هاوڵاتی و دەنگدەری ئەم هەرێمەین،چونکە
کەس نازانێت دەنگی بەچ حیزبێک و بەچ کاندیدێک داوە، لەبەرئەوە دەنگی هاوڵاتی دزراوەو
ساختەکاری بەدەنگی هاوڵاتیان کراوە،کاتێک لەدەنگدەرێک دەپرسیت دەنگت بەکێ داوە؟ دەڵێت
من دەنگم بەحیزبەکەی خۆم و کاندیدی دیاریکراوی خۆم داوە بەڵام دەنگم دزراوەو تەزویر
کراوە بۆ حیزب و کاندیدێکی دیکە، کەواتە ئێرە هەرێمی کوردستانە هەمووشتێک چاوەڕوان
کراوە.
نوێترین نوسینەکانی ئارام مەجید عەلی
-
ئارام مەجید عەلی
09/06/2021
-
ئارام مەجید عەلی
11/01/2021
-
ئارام مەجید عەلی
15/12/2020
-
ئارام مەجید عەلی
29/08/2020
-
ئارام مەجید عەلی
21/06/2020
-
ئارام مەجید عەلی
17/03/2020