‌برسی کردنی خەڵکی تاکەی؟

وتار/ 03/10/2016 730 جار بینراوە

هيوا ميرزا سابير

‌برسی کردنی خەڵکی تاکەی؟

هيوا ميرزا سابير
دەسەڵاتدارانی هەرێم ناعدالەتی وبرسی کردنی خەڵکی تاکەی؟؟؟!!!


بەرەنجامی ململانێی دەیانساڵەی حیزبی نێوان پارتی ویەکێتی وسوکایەتی کردنیان بەمافەکانی هاووڵاتی بوون وسەروەری یاساو بنەماکانی ئیدارە و دانەنانی کەسی گونجاو لەشوێنی گونجاوی خۆیداو بێناوەرۆککردنی پەرلەمان وحکومەت وقەزا و پێشبینی و بڕیارە سەرپێیەکانیان وخولانەوەیان لە بازنەی هێنانەدی بەرژەوەندیەکانی حزب وکەسەکان.

و لەولایشەوە بێدەنگی وهاوکاری وپشتیوانی زۆربەی هەرەزۆری جەماوەرو وحزب ولایەنەکان لەوسیاسەت ونەهجە بەداخەوە سەرەنجام هەرێمی کوردستانی توشی دەیان دەردونەخۆشی وشکستی کۆمەڵایەتی وئیداری وسیاسی وئابوری ونەتەوەیی ونیشتمانی کرد.

تا ئاستی ئەوەی حکومەت لەگەڵ فرۆشتنی بەردەوامی نەوت وچەندین سەرچاوەی تری داهات جگە لە موچەی لایەنگران وکادێران ووەزارەتەکانی تایبەت بە موچە خۆرە حزبی وبندیوارەکانی خۆیان موچەی فەرنبەرە ڕاستەقینەکانیان بەو عاقارەدا بردوە کە خەمی سەرەکی هاووڵاتی نەبوونی موچەوبژێویانە بێگومان ئەمە ستەم وناعدالەتی وگەندەڵیەکە هەرکەسێکی خاوەن ویژدان پێویستە ئیدانەی بکات وبەشێوەیەکی یاسایی وئاسایی بەدور لە کۆنە قینی حزبی وسیاسەتی یەکتر شکاندن هەوڵی کۆتای پێهێنانی بدەین و پشتیوانی هەموو ئەوانە بکەین کەدەنگی ناڕەزاییان بەرزکردۆتەوە بەڵام. ئەوەی زۆر پێویستە ووریای بین وهەموومان لەسەری کۆک بین
پاراستنی ئاسایشی هەرێمە.

نوێترین نوسینەکانی هيوا ميرزا سابير

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌