کورد و پەرتەوازەیی
وتار/
24/05/2018
739 جار بینراوە
ئارام مەجید عەلی
کورد و پەرتەوازەیی
ئارام مەجید شەمێرانی
کاتێک مێژووی نەتەوەی کورد دەخوێنیتەوە مرۆڤ توشی سەرسوڕمان
و بێزاری دەبێت و لەنێو لاپەڕەکانی مێژوو وێڵ دەبیت و ڕووبەڕووی چەندین هەوڵی پەرتەوازەیی
دەبێتەوە وەک بڵێی هەر لەئەزەلەوە کورد لەگەڵ پەرتەوازەیی هاتووە و پێکەوە لەدایک
بوون و پێکەوە هاتونەتە سەرزەوی و خاکی کوردستان.
لەمێژوودا کەم نەتەوە هەیە وەک کورد ئاشنای چەمکی پەرتەوازەیی
بێت و تێکەڵی خوێنی بووبێت، زۆرجار لەنێو نەتەوەکانی دیکە ڕووداوێکی مێژوویی ڕوویداوەو
پەرتەوازی نەتەوەیی لەکۆڕ ناوە و ئیدی وەک نەتەوەیەکی یەک دەست و یەک هەڵوێست
هاتونەتە نێو شانۆی ژیان و تابلۆی ژیانی خۆیان بەجوانترین شێوە لەسەر گۆڕەپانی سیاسی
و کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی نەخشاندووەو وێنەیەکی جوانی نەتەوەییان پیشانی نەتەوەکانی دیکەی
سەر زەوی داوە.
بەڵام مێژوو بۆی سەلماندوین نەتەوەی کورد پێچەوانەی هەموو
نەتەوەکانی دیکە هەرگیز نەیتوانیوە سوود لەهەلەهەڵکەوتووەکان و ڕووداوە مێژووییەکان
وەرگرێت و پەرتەوازەیی خۆی لەنێو لاپەڕەکانی مێژوو ون بکات و وەک نەتەوەیەکی یەک دەست
و یەک هەڵوێست دەرکەوێت بۆ هەمیشەیی چەمکی پەرتەوازەیی لەگۆڕنێت.
کورد یەکێکە لەونەتەوانەی سیستمی خێڵەکی و ئاغا و بەگ و
دەرەبەگایەتی و سیستمی میر و میرنشینی و سیستمی حیزب و ڕێکخراوەیی بڕی بەڵام هەرگیز
نەیتوانی سیستمی پەرتەوازەیی تێپەڕێنێت،چونکە پەرتەوازەیی تێکەڵ خوێنی کورد بووە و
مودمین بووە بەم چەمکە، جگەلەوەش لەباشوری کوردستان چەندین ڕووداوی گرنگی مێژوو ڕوویدا
بەڵام نەمان توانی پەرتەوازەیی تێپەڕێنین و تەنانەت بەهۆی پەرتەوازەیشەوە هەموو هەلە
مێژووییەکانمان لەدەستدا.
هەلە هەڵکەوتوەکانی سەردەمی میرنشینەکان و کۆتایی جەنگی یەکەمی
جیهانی و هەلەکانی سەردەمی شۆڕشەکانی باشوری کوردستان لەبیستەکانی سەرەتای سەدەی بیستەم
و ناوەڕاستی سەدەی بیستەم و دەیەی کۆتایی سەدەی بیستەم هەمووی بەهۆی پەرتەوازەیی لەدەست
دران و تەنانەت هەموو هەلەکانی چارەکی یەکەمی سەدەی بیست و یەک و ڕووخانی ڕژێمی بەعس
و لاوازی عێراق و دوا هەلی هەڵکەوتوو کە هاتنی داعش و داگیرکردنی بەشێکی زۆری عێراق
و نەمانی سوپای نیزامی عێراق بەهۆی هاتنی داعشەوە،بەڵام دیسان بەهۆی پەرتەوازەیی
کورد خۆیەوە ئم هەلە لەدەست دراو گەڕاینەوە چوارگۆشەی یەکەم و خالی سەرەتا، بەمەش
زیانیکی زۆرمان لەدۆزی ڕەوای کورد دا.
پەرتەوازەیی بەجۆرێک ئاوێزانی کورد بووە ناتوانێت بۆ چەند
ساڵێک بێ پەرتەوازەیی بژی، کاتێک حیزبێک کارێکی باش دەکات حیزبێکی دیکە دژیەتی و
کاتێک حکومەت لەلا لایەنێک دەبێت لایەنێکی دیکە دژیەتی، تەنانەت پەرتەوازەیش گەشتوەتە
ئەو ئاستەی ئەگەر لایەنێک دەوڵەت دروست کات لایەنێکی دیکەی کورد دژیەتی، ئیتر ئەمە
حاڵی کوردە بەمەش پەرتەوازەیی و کورد دووڕووی یەک دراون و ئەستەمە ئەم سەدەیەش
کورد و پەرتەوازەیی لێک جیا بکرێنەوە،ئەشێت لەهەردێڕێکی مێژووماندا کاتێک باسی
کورد و شۆڕشێکی دەکرێت لەدێڕی دواتریدا باس لەپەرتەوازەیی کورد بکرێت،دواجار تا
کورد ئەمە حاڵی بێت و عاشقی پەرتەوازەیی بێت هیچمان دەست ناکوێت و لەنێو دێڕەکانی
مێژو بەزەلیلی و ژێردەستەی دەمێنینەوەو و باس دەکرێین، بەمەش پەرتەوازەیی بەشێکی دیاری
لەئەدەبیاتی کورد داگیرکردووە بووە بەشێک لەئەدەبیاتی سیاسی و کولتوریمان و مێژوو و
ئەدەبیاتی کەم نەتەوە هەیە هێندەی مێژوو و ئەدەبیاتی کورد زەلیلی دەستی پەرتەوازەیی
بێت.
نوێترین نوسینەکانی ئارام مەجید عەلی
-
ئارام مەجید عەلی
09/06/2021
-
ئارام مەجید عەلی
11/01/2021
-
ئارام مەجید عەلی
15/12/2020
-
ئارام مەجید عەلی
29/08/2020
-
ئارام مەجید عەلی
21/06/2020
-
ئارام مەجید عەلی
17/03/2020