ڕۆڵی حیزب لە هەڵبژاردنەکاندا

وتار/ 08/05/2018 573 جار بینراوە

پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح

ڕۆڵی حیزب لە هەڵبژاردنەکاندا
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
حزب یەكێكە لە رەگەزە سەرەكییەكانی سیستەمی سیاسیی،هەر بۆیە ده‌ورێکی سه‌ره‌تایی و سه‌ره‌کیی و گرنگی له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژران و دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌‌کان دا دەگێڕێت. لە هەموو ئەو دەوڵەتانەی کە سیستەمی دیموکراسی پەیڕودەکەن حیزب حکومه‌ت داده‌مه‌زرێنێ، به‌لام دوای دامه‌زراندنی حکومه‌ت وەک حیزبی نامینێ، حکومه‌ت و هه‌موو دامه‌زراوه ‌و به‌رپرس و فه‌رمانبه‌رانی سەرجەمی ده‌بنه‌ موڵکی هاوڵاتیان و خزمه‌تکاری گه‌ل، حکومه‌ت ده‌بێته‌ گه‌روه‌ترین ده‌زگای دیمۆکراتی گەل و بۆ هه‌موو چین و توێژه‌کانی میللەت به‌ بێ جیاوازی کارده‌کات لە پێناوی یه‌کێتی گه‌ل له‌ حکومه‌تدا وە به‌هێزیی حکومه‌ت  له‌ یه‌کێتی گه‌لدا ره‌نگ ده‌ده‌نه‌وه‌.  ئەمە سرووشتی بنەمای دیموکراسیەتە،کە  پارت و هێزی سیاسی بەبێ دیموكراتی بوونی نییە و دیموكراتیش بەبێ حزب بەهایەكی نییە.
هەروەک ئاشکرایە هەڵبژاردن رەوایەتی دەبەخشێت بە دەسەڵاتی سیاسی تا بۆ ماویەکی دیاریکراو ووڵات بەرێوەبەرن و حەزو ویستی تەواوی کۆمەڵگا بە هەمو چین و توێژەکانییەوە دابین بکەن. بێگومان رەوایەتیدان بە دەسەڵاتی سیاسی لە رێگەی هەڵبژاردنەوە، لەیەک کاتدا هەم ئەرک و هەم بەرپرسیارەتییەکی گەورەیە، هەم متمانە و مۆراڵێکی گەورەیە کە پێویست دەکات دەسەڵاتداران خاوەنی ئەو متمانەو مۆراڵەبن و توانای هەڵگرتنی ئەو ئەرک و بەرپرسیارەتیەیان هەبێت. ئا لێرەوە دەسەڵاتی نوێنەرایەتی، واتە ئەو دەسەڵاتەی لە رێگەی هەڵبژاردنی گشتییەوە جڵەوی حوکم دەگرێتە دەست، ئاسانتر دەتوانێت لە ساتەوەختە گرنگ و مێژوییەکاندا، بڕیارە چارەنوسسازەکان بدات،چونکە تەواوی میللەت بەشدارە لەو بڕیاردانەداو بڕیارەکە لەلایەن کەسێکەوە یان ڕێکخراو وپارتێکەوە نەدراوە، بەڵکو لە ڕێگەی نوێنەرانی  هەڵبژێردراوی میللەتەوە دراوە.                                                                                                     هەڵبژاردن وەك پرۆسەیەك دەمانگەیەنێتە دەست یشانكردنی دەسەڵاتی سیاسیی لەلایەن هاوڵاتییانەوەو، بە پاڵاوتنی پاڵێوراوەكانی حزب دەست پێدەكات بۆ ململانێی هەڵبژاردن پاشان رۆڵی هاوڵاتییان دێت بۆ هەڵبژاردنیان، لەراستیدا مەسەلەی دەستێوەردانی حزب بۆ دیاریكردنی پاڵێوراوەكان بەپێی سیستەمی یاسایی هەڵبژاردن دەگۆڕێت.لەبەر ئەوەی
لە هەندێك لە سیستەمەكانی هەڵبژاردندا،حزبی سیاسیی بەتەنیا ئەو مافەی هەیە كاندیدەكان بپاڵێوێت و، پێشكەشی هەڵبژاردنیان بكات و، كەس بۆی نییە لەخۆیەوە خۆە بپاڵێوێت، بەڵام لە سیستەمەكانی دیكەی هەڵبژاردن تاكەكان بۆیان هەیە خۆیان هەڵبژێرن، بەڵام چانسی بردنەوەیان زۆر دیاریكراو دەبێت.                                                                                  دواجار هەڵمەتی هەڵبژاردن دەست پێدەكات، كە دەبێتە كۆڕ و كۆبوونەوە و موناقەشات و پروپاگەندە، ئەم هەڵمەتە لە پێناوی ئەوەیە كاریگەری لەسەر رای گشتی و دەنگدەران دروست بكات، لەبەر ئەوەی دەنگدانیش ئازاد و نهێنییە، بۆیە هیچ كاریگەرییەكی گوشاری لەسەر نییە و دەتوانین بڵێین دوورە لە رای گشتییەوە.بەمجۆرە دەبینن، گرنگترین ئەركی حزبی سیاسیی ئەركی هەڵبژاردنە، لەبەر ئەوەی لەسیستەمی دیموكراتیدا ئەو رێگەیە لەوانەیە پێی بگاتە حوكم و پیادەكردنی دەسەڵاتی سیاسیی، سەرەنجامیش بەدیهێنانی بەرنامە و ستراتیژ و فەلسەفەی خۆی.
هەر بۆیە پشت بەستن بە هەڵبژاردنی دیموکراسی و دەنگی کۆمەڵانی خەڵک تەندروسترین ڕێگایە بۆ سەرکەوتن و گەشتن بە دەسەڵات و گێڕانەوەی متمانەی خەڵک بۆ حیزب، وە ته‌نها سەرچاوە و فاکتۆری مانەوەی هێزو دەسەڵاتە.بێگومان ئاوا دەسەڵاتێکیش بناغەیەکی پتەو و پشتیوانیەکی مەزنە بۆ هەر حیزبێک.بەپێچەوانەشەوە دورکەوتنەوە لەخەڵک و گوێ نەدان بە ڕاو بۆچونی ئەندامانی حیزب وە بەکارهێنانی خەڵک وەک سوتەمەنی هەڵبژاردن بێجگە لە لەدەستدانی متمانەو هێزی ڕاستەقینە، شتێکی ترنیە.مێژو و ڕوداوەکانی ئەم دوایەی ناو گۆڕەپانی سیاسی ووڵاتانی دەوروبەر و ناوچەکەش ئەو ڕاستیەیان بەباشی بۆ هەموو لایەک سەلماندوە.                                                                                 دەرئەنجام پارتە سیاسییەكان لەبەردەم هەڵبژاردنێكی سەخت و زەحمەت و قورسدان، یان ئەوەتا لە ئەنجامدا دەبنە داینەمۆیەك بۆ نوێبوونەوە، بەو شێوەیە هەر لە ناوەندی سیاسەتدا كاریگەرییان بمێنێتەوە، یان ئەوەتا كاریگەرییەتیەكەیان دەكەوێتە دەرەوەی بازنەی سیاسەت و بەو شێوەیەش ڕووبەڕووی داڕمان و نوشستی گەورە دەبنەوە.ئەمە وێڕای براوەشیان لە دوای هەڵبژاردنەکاندا بە هەمان شێوە دەکەونە بەر تانەو تەشەری هاوڵاتیان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن،چونکە ئەو بەڵێنانەی کە داویانە زۆر لە تواناو قەبارەی خۆیان زیاترە و زەحمەتە بۆ یان جێبەجێ بکرێت.

نوێترین نوسینەکانی پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌