غیابی یەک هەڵویستی لەوتاری لیست و کاندیدەکان

وتار/ 04/05/2018 542 جار بینراوە

ئارام مەجید عەلی

غیابی یەک هەڵویستی لەوتاری لیست و کاندیدەکان

ڕۆژ بەڕۆڕ لەکات وادەی دیاریکراوی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی عێراق نزیک دەبینەوە،هەموو لیست و کاندیدەکان بەشێوەیەکی چڕ و بەرچاو کەوتونەتە بانگەشە و خستنەڕووی ئەدای خۆیان و خستنەڕووی کاروبەرنامەی سیاسی خۆیان بۆ دوای دەرچون و بون بەپەرلەمانتار لەخولی نوێی پەرلەمانی بەغداد.

ئەوەی سەیرەو جێگەی تێڕامان و هەڵوێستە لەسەرکردنە ئەوەی هەموو لیست و کاندیدەکان بەبێ جیاوازی بانگەشە دەکەن، لەم بانگەشەیەشدا هەموو تواناو کارو بەرنامەی خۆیان دەخەنەڕوو، زۆربەی وتارەکانیان لە دژایەتی حیزب و لیستەکانی دیکە چڕ بوەتەوە بەشێوەیەک وەک کەناڵێکی دژایەتی یەکدی دەناسرێت، لەم بانگەشەیەی هەموو لیست و کاندیدەکان هەموو شێک ڕوون دەکەنەوە بۆ هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە لەڕێگەی گەڕان و کەناڵەکانی حیزبەکانەوە، بەڵام مەخابن ئەوەی لەم بانگەشەیەدا لەوتاری لیست و کاندیدەکادا غیابە باسنەکردنی ( یــەک هـــەڵــــوێستــــیە) بۆ دوای هەڵبژاردن و دەرچونەکان بۆ پەرلەمانی عێراق.

ئەوەی شایەنی باسکردنە ئەوەیە ململانێی لیست و کاندیدەکان بەشێوازێکە ئەستەمە بەشی ئەوەی تێدامابێت دواتر باس لەیەک هەڵویستی لیست و کاندیدەکان بۆ دوای هەڵبژاردن بکەنەوەو بتوانن وەک فراکسیۆنێکی بەهێز لەچوارچێوەی فراکسێۆنی بەهێزی کوردی دەربکەون کاربکەن و داواڕەواکانی کورد دەستەبەر بکەن،شەڕەکەیان بەجۆرێکە خەریکە بەشی ئاشتی تێدا نامێنێتەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ململانێی ناشەریفانەی حیزبەکانە لەهەرێمی کوردستان، ئەم ململانێیەش گواستراوەتەوە بۆ نێو بەرنامەی لیست و کاندیدەکان، ئەمەش کاریگەری خراپی دەبێت بۆ دواڕۆژی کورد لەبەغداد و لەدەست چوونی دەستکەوتەکان.

ئەوەی یەکلایی بوەتەوە و غیابە،نەبوونی چەمکی یەک هەڵوێستیە لەگوتاری لیست و کاندیدی حیزبەکان ئەوەش بەزیان بەدۆزی ڕەوای گەلەکەمان دەشکێتەوەو، ئەگەر هەر لەئێستاوە کار بۆ گوتاری یەک هەڵوێستی کورد نەکرێت بۆ پەرلەمانی بەغداد و پەیڕەو پرۆگرامێکی هاوبەشی حیزبەکان ئامادەنەکرێت، دەشێت بڵێین لەغیابی یەکهەڵوێستی لەم خولەی پەرلەمان، پەرلەمانە کوردەکان تەنها وەک تەماشەکەر سەیردەکەن و هیچ حسابێک بۆ لیستە جیاوازەکانی کورد ناکرێت و هەموو هێزی خۆیان لەدەست دەدەن،ئەوکات تەنها وەک پەرلەمانتاری موچەخۆر دەوام دەکەن و هیچی دیکە.

ئارام مەجید شەمێرانی

نوێترین نوسینەکانی ئارام مەجید عەلی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌