لاوازی یان بەهێزی کورد لەبەغداد
وتار/
30/04/2018
590 جار بینراوە
ئارام مەجید عەلی
لاوازی یان بەهێزی کورد لەبەغداد
ئارام مەجید شەمێرانی
بڕیارە لەڕێکەوتی 12-5-2018
هەڵبژارن لەعێراق و باشوری کوردستان ئەنجام بدرێت، چەندین لیست و هاوپەیمانی و
کاندید کێ بڕکێ دەکەن بۆ بەدەست هێنانی 329 کورسی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەو
ژمارە کورسیە کوردیش ڕێژەی کورسیەکانی لەسێ پارێزگاکەی هەرێم دیاریکراوە، بەمەش لەهەرێم
کێبڕکێ و بانگەشەیەکی توند دەستی پێکردوە لەنێوان حیزبەکانی هەرێمی کوردستان، کێبڕکێکە
بەجۆرێکە هەندێک لیست و کاندید بەجۆرک ململانێ دەکەن لێیان شێواوە واهەست دەکرێت بۆ پەرلەمانی کوردستانە.
ئەوەی جێگەی سەرنجە لیست و
کاندیدەکان بەجۆرێک کەوتونەتە مونافەسەی یەکتر خەریکە لەسنوری ئاسایی بانگەشە دەردەچن
و تەشهیر و ناوزاندن ڕووبەڕووی یەکەتر دەکەنەوە و خەریکە لەسنوری ئەخلاقیش دەردەچن!
لەڕاستێدا ئەم یەکترشکاندن و سوکایەتیە بەجۆرێکە خەریکە هاوڵاتی لەبەشداریکردن و دەنگدان
سارد دەکەنەوە، چونکە لەپێناوی زیادکردنی چەند دەنگێکی کەم دەست دەبرێت بۆ بەزاندنی
شەرم و حەیای یەکتر، لەڕاستێدا ئەمە نمونەیەکی ناشیرینی هەڵبژاردنە لە هەرێمی
کوردستان ئەنجام دەدرێت.
پێم وایە هێشتا لیست و کاندیدەکان
لەوە نەگەشتون ئەمانە لەهەردەنگ و ڕەنگ و حیزبێک بن براو هاوڵاتی ئەم هەرێمەن و
کوردی کوردستانین، وەک پێشینان دەڵێت(شەڕێکت کرد بەشی ئاشتی تێدا بهێڵەوە)، بەڵام
ئەمانەی لای خۆمان لەئاستێکدا بانگەشە دەکەن و بەجۆرێک بەربونەتە گیانی براکەی خۆی
لەلیستە جیاوازەکان و لەناوچە جیاوازەکان خەریکە بەشی ئاشتی تێداناهێڵنەوە، ئەمانە
هێشتا لەوە نەگەشتون دواتر پێویستیان بەکدیەو هیچ حیزب و لیست و کاندیدێک بەتەنیا
ناتوانێت مافەڕەواکانی تاکی کورد لەبەغداد بەدەست بهێنێت چونکە بەتەنیا ئەو هێزەی
نیە شەڕی کوردی پێبکات لەپەڕلەمانی عێراق.
هەر ئەو جیاوازی و لاوازی و
دور لەیەکتری و خۆخۆری و یەکترشکان و حساب بۆیەکترنەکردنە بوە نەمان توانیوە لەخولەکانی
پێشوتردا ئەنجامێکی ئەوتۆ بەدەست بهێنین جێگەی ڕەزامەندی و تموحی دەنگدەر و تاکی
کوردبێت لەباشوری کوردستان، چونکە هەموو لیستەکان و هەموو حیزبەکانی کورد لەبەغداد
لەهەوڵەکانی یەکتر بەگومان بوون هەرلایەنێک هەوڵێکی باشی دابێت یان کارێکی باشی
کردبێت لایەنەکەی دیکە بەموزایەدەو دژایەتی خۆی زانیوە لەبەر ئەوەبوو یەکدەنگی و کۆدەنگیمان
زۆر لاوازبووە، بەجۆرێک ئەم لاوازیە کاریگەری لەسەر پێگەی کورد هەبووە لەبەغداد.
پێویستە هەموو کاندید و لیستە
دەرچوەکان بۆ پەرلەمانی عێراق ئەو ڕاستیە بزانن و کاری پێبکەن کە تەنها بەیەک هەڵوێستی
و یەکدەنگی بەهێز دەبین و دەتوانین مافە ڕەواکانی کورد لەعێراقدا بەدەست بهێنین و یەک
دەنگی و کۆدەنگی و یەکگرتوییمان زامنی پاراستن و بەدەستهێنانی مافەکانمانە لەبەغداد.
ئەشێت بوترێت پەرلەمانی ئەمجارەی
عێراق جیاوازە لە خولەکانی پێشووتر، بەجۆرێک کورد هێندە پێگەی لاوازە وەک دۆڕاوەی
شەڕ سەیر دەکرێت و ئەوانیش خۆیان بەبراوەی شەڕ دەزانن و وەک پاڵەوان و خاوەن بڕیار
لەخۆیان دەڕوانن،جگەلەوەش هەندێک لیست بانگەشەی پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە دەکەن بەمەش
کورد هێندەی دیکە لاواز دەکەن بەجۆرێک ترسی لەدەستدانی چەندین پۆستی گرنگمان هەیە
کەپێشتر کورد پیادەی کردوە، چونکە لەعێراقێکی میلیشیاگەری و تائیفی و شیعەگەری ئەستەمە
بەلاوازی و بێهێزی بتوانرێت مافەکان بەئاسانی بەدەست بێنین،لەبەر ئەوە پێویستە
کاندید و لیستەکانی کورد بەڵێنە درۆ و بریق و باقەکان لەکایەی فەنتازیای عێراقدا وەلا
بنێن و پێویست بەجدی پێکەوە کار بۆ ئەوە بکەن لەم خولەی پەرلەمان چی بکەن و چۆن پێکەوە
ڕووبەڕووی تەحەدیەکانی لیستە شۆڤێنی و کاندیدە توند ڕەوەکان ببنەوە.
تکایە ڕاستە ئێستا کاتی بانگەشەو
ململانێی لیستەکانە لەهەرێم، بەڵام پێویستە لەسەر حیزبەکانی هەرێم کۆبونەوەی بەپەلە
بکەن و خۆیان ئامادەبکەن بۆ ڕووبەڕووبونەوەی تەحەدیەکانی قەوارەکانی عێراق، تکایە
وەرن کۆدەنگ بن و هەندێک لەدیاردە قێزەونەکانی سیاسەتی پێشوو وەلانێن هەر لەئێستاوە
لەخەمی خۆتان و هاوڵاتیانی هەرێم بن،وەک وتراوە پێش ئەوەی پێستەکە گورگ بیخوات خۆتان
بیپارێزن،تکایە بۆ جارێکیش بێت ململانێکان و بەرژەوەندی کەسی و حیزبی و بنەماڵەیی
وەلانێن یەک هەڵویست و کۆدەنگ و دەست لەملان بن با دوژمنانی کورد بەچاوێکی دیکە سەیرتان
بکەن و سڵ لەیەکدەنگی و یەکهەڵوێستی و یەکگرتویتان بکەنەوە،خۆتان باش دەزانن لەمێژووماندا
هەموو شێوازەکانی دژایەتی خۆمان تاقیکردەوە جگە لەماڵوێرانی و لاوازیمان هیچمان دەست
نەکەوت، بابۆ یەکجاریش بێت کۆدەنگی و یەکهەڵوێستی و برایەتی تاقیبکەینەوە من دڵنیام
و ئێوەش دڵنیان ئەنجامی باشی دەبێت و دەستکەوتی زیاتر بەدەست دێنین.
نوێترین نوسینەکانی ئارام مەجید عەلی
-
ئارام مەجید عەلی
09/06/2021
-
ئارام مەجید عەلی
11/01/2021
-
ئارام مەجید عەلی
15/12/2020
-
ئارام مەجید عەلی
29/08/2020
-
ئارام مەجید عەلی
21/06/2020
-
ئارام مەجید عەلی
17/03/2020