کورد بەهەڵە لەدایک بووە!!
وتار/
22/04/2018
695 جار بینراوە
ئارام مەجید عەلی
کورد بەهەڵە لەدایک بووە!!
ئارام مەجید شەمێرانی
ئەگەر چاوێک بگێڕین بەنێو دێڕەکانی مێژووی مرۆڤایەتی کەم
نەتەوەت بەرچاو دەکەوێت هێندەی کورد بەهەڵە بۆ سەردەمەکەی خۆی لەدایک بوبێت! چونکە
کەم نەتەوە هەیە هێندەی کورد شەیدای خۆخۆری و دژبەیەکی و دوبەرەکی بێت لەنێوخۆی خۆیدا
لەگەڵ برا کوردەکانیدا، کەم نەتەوە هەیە هێندەی کورد دۆستی بێگانەو دوژمنی ناوخۆبێت،
کەم نەتەوە هەیە هێندەی کورد سەرقاڵی شکاندنی مێژووی خۆی و براکانی بێت، کەم نەتەوە
هەیە ژمارەی هێندەی کورد بێت و دابەشبوبێت بۆ چەندین حیزبی جیاواز و دژبەیەک،کەم نەتەوە
هەیە هێندەی کورد چێژ لە شکان و شکستی براکوردەکەی دیکەی وەرگرێ، کەم نەتەوە هەیە
هێندەی کورد سەرقاڵی ڕووخانی خۆی بێت، کەم نەتەوە هەیە هێندەی کورد دابەشبوبێت و
دابەشکرابێت،بەجۆرێک دابەشکردنەکە لەئاستی خاک و حیزب و بنەماڵە دەرچوە تا گەشتوەتە
ئاستی جیاوازی ڕەنگ و دەنگ، کەم نەتەوە هەیە هێندەی کورد حێزبەکەی خۆی پێش نەتەوەکەی
خستبێت، کەم نەتەوە هەیە هێندەی کوردی موسوڵمان دابەشی حیزبی عەلمانی و نەتەوەیی و
ئیسلامی و دیموکراتی و نیشتیمانی بوبێت،کەم نەتەوە هەیە هێندەی کورد قوربانی دەستی
حیزبەکانی خۆی بێت، کەم نەتەوە هەیە هێندەی کورد خەریک کوشتنی براکوردەوکەی خوی بێت،کەم
نەتەوە هەیە هێندەی کورد بەهەڵە لە هەموو دیاردەکانی نیشتیمانی و نەتەوەیی و دیموکراسی
و ئازادی تێبگات،کەم نەتەوە هەیە هێندەی کورد درەنگ لەڕووداوەکان تێبگات،کەم نەتەوە
هەیە هێندەی کورد مێژووی شێواوبێت و تائێستاش لەدەرەوەی بازنەی مێژووبێت، کەم نەتەوە
هەیە هێندەی کورد بێئاگا لەسیاسەت و ڕووداوەکای سەردم بێت، کەم نەتەوە هەیە هێندەی
کورد شیکەرەوەی سیاسی و چاودێری سیاسی و سیاستەمەداری تێدابێت بەڵام لەسیاسەت تێنەگات،کەم
نەتەوە هەیە هێندەی کۆمەڵگەی کوردی حیزبی بێ بەرهەمی هەبێت و نەبوبێت بەبار بەسەر
میلەتەکەیەوە،کەم نەتەوە هەیە هێندەی کورد کێشەی لەگەڵ خۆدا هەبێت،کەم نەتەوە هەیە
هێندەی کورد کۆک و تەبابێت لەسەر ئەوەی لەگەڵ خۆی ڕێکنەکەوێت چونکە هەمیشە کورد ڕێککەوتوە
لەسەر ئەوەی ڕێک نەکەون، کەم نەتەوە هەیە
هێندەی کورد فرەدەنگ و فرەڕەنگ بێت ئەمەش لەبری سود و باشی خراپەی هێناوە بەسەر
کورد خۆیدا،کەم نەتەوە هەیە هێندەی کورد حیزبی خاوەن ئایدلۆجی هەبێت بەڵام لەگەڵ
ئایدیاو ڕێبازەکەی خۆشیدا ڕاستگۆ نیە.
هەموو ئەمانەش بەرئەنجامی یەکتر نەخۆێندنەوەو یەکتر قبوڵ
نەکردن و ڕێزنەگرتنە لەیەکتر،چونکە تائێستاش فێرنەبوین خۆمان وەک کورد لەخۆمان بڕوانین
و دۆست و برای دڵسۆزی یەک و پشت و پەنای یەک بین،هەمیشە براکوردەکانمان لەحیزبێکی
دیکە لەدوژمنەکمان پێ دوژمنتربووەو هەمیشە بەگومان لەخۆمان دەڕوانین و چاومان بەباشی
براکەی دیکەمان لەحیزبێکی دیکە هەڵنایەت، هێندە کورد چاوی لەسەر ئەوەیە براکوردەکەی
بشکێنێت و وردوخاشی بکات هێندە چاوی لەشکانی دوژمن نەبووەو نابێت.
هەموو ئەمانە وامان لێدەکات بڵێین کورد بەهەڵە لەدایک
بووە،چونکە ڤێرژنەکەی بەکەڵکی سەردەم نایەت و لەگەڵ یەکڕیزی و یەک دەنگی و یەکقبوڵ
کردن و یەک هەڵوێستی و دڵسۆزی نایەتەوە.
نوێترین نوسینەکانی ئارام مەجید عەلی
-
ئارام مەجید عەلی
09/06/2021
-
ئارام مەجید عەلی
11/01/2021
-
ئارام مەجید عەلی
15/12/2020
-
ئارام مەجید عەلی
29/08/2020
-
ئارام مەجید عەلی
21/06/2020
-
ئارام مەجید عەلی
17/03/2020