وەکیلى خواپێغەمبەرە موسڵمانانیش گەیەنێروجێ بەجێ کارن

وتار/ 10/04/2018 749 جار بینراوە

نەوزاد سەعید

وەکیلى خواپێغەمبەرە موسڵمانانیش گەیەنێروجێ بەجێ کارن
نەوزاد سعید
ئەگەردیقەت بدەین پێغەمبەران سەرجەمیان هە ڵگرى وەکیلایەتى خواى گەورە ن لە گەیاندنى وەحى لە ئاسمانەوە بۆ زەوی لە ڕێگەى نامە بەرى خواى گەورە وە لێرەوە دەگەینە ئەوبڕواییەى کە پێغەمبەرى ئیسلام هە ڵگرى تەواوى کۆپی پەیستى فەرمانى خواى گەورە یە بۆ سەرزەوى وگەیاندنى بە مرۆڤ بە پێ قۆناغ بەندنى وجێگیرکردنى بنەما نە گۆرەکانى خواپەرستى هەتا کۆتایی بەم ژیانە دێت
پێغە مبەریشمان صلى الله علیە وسلم ڕێگە ى ئەوەى پێ نە دراوە پێش وپاش بە بنەمانەگۆرەکانى فەرمانى خوا بکات چونکە ( الدِّينُ كُلُّهُ لِلَّهِ) دین گشتى هى خوایە .نمونە وەک نوێژ و ڕوژو حەج و بە شەکانى ئیمان ...هتد ئەوە ئێمە وەک موسلمان جێ بە جێ کارینى بەلام لە سەر غیر موسڵمان نیە چونکە ئەوە وەحی خوایە وە ک دەفەرموێت (وَمَا يَنطِقُ عَنِ الْهَوَى، إِنْ هُوَ إِلاَّ وَحْيٌ يُوحَى( -( النجم 4:3 )واتە (پێغە مبەرمان صلى الله علیە وسلم ) لە هه واوهه وسە وە قسە ناکات هەرچى دە فەرموێت کەلامى خوایە
ئەگەر بەوردى دیقەت بدەین خواگەورە بە پێغەمبەرمان دە فەرموێت
( يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ لِمَ تُحَرِّمُ مَا أَحَلَّ اللَّهُ لَكَ تَبْتَغِي مَرْضَاتَ أَزْوَاجِكَ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ - التحريم) بۆچى شتێک لە خۆت حەرام دەکەیت کە خواى گەورە بۆى حەڵاڵ کردویت تۆڕەزامەندى ژنەکانت دەوێ لەکاتێکدا خوا لێخۆش بوو میهرە بانە گەشتینە ئەو دەرئەنجامەى بنەمان نەگۆرەکان دەستەکارى ناکرێت هەرچەند گۆرانکاریە ژیانیەکانیش پێش بکەویت (زیناو عارق وکوشتنى ناڕەواو شیرک و.خواردنى گۆشتى بەراز) هتد گشتیان ڕێگە پێنەدراون بۆکاتى ئاسایی بەڵام بۆ شتە دنیاییەکان ڕێگە پێدارەوە و بەڵکوبە جێ هێڵراوە بۆ ئەوانەى شارە زاییان تێداهه یە
بۆنمونە پێغە مبەرمان .داى بە لاى هه ندیک پیاویدا خەریکى نێرومێ کردنى دارخورما بوو پێغە مبەریش بەدەر لە ئەرکى پێغەمبەرێتى واى گومان برد ئەگەر واش نەکەن هه ر بەردەگرێت بەلام ( مَا أَظُنُّ يُغْنِي ذَلِكَ شَيْئًا ). قَالَ فَأُخْبِرُوا بِذَلِكَ فَتَرَكُوهُ ئەوانیش وازیان هێنا لە نێرو مێ کردنى دارخورماکان و بەرى نەگرت ئەوانیش چونە خزمەتى پێغە مبەر فەرمویان بە گوێ تۆمان کرد بەلام بە رى نەگرت پێغە مبەریش فەرموى ( إِنْ كَانَ يَنْفَعُهُمْ ذَلِكَ فَلْيَصْنَعُوهُ ، فَإِنِّي إِنَّمَا ظَنَنْتُ ظَنًّا ، فَلَا تُؤَاخِذُونِي بِالظَّنِّ ، وَلَكِنْ إِذَا حَدَّثْتُكُمْ عَنِ اللهِ شَيْئًا فَخُذُوا بِهِ ، فَإِنِّي لَنْ أَكْذِبَ عَلَى اللهِ عَزَّ وَجَلَّ ) .ئەم هه نگاوەى پێغەمبەرمان بووە یەکێکى ترلە ڕەحمەت و بەرەکەتى پێغەمبەرمان هەتاکۆتایی ژیان موسڵمانان وخەڵک سودى لێ وەردەگرن . دە فەرمویت ئەوەى وتم لە خواوەیە لێمى وەربگرن چونکە من بە تأکید درۆناکەم رونترى دەکاتەوە بۆمان و دە فەرموێت
( إِذَا كَانَ شَيْءٌ مِنْ أَمْرِ دُنْيَاكُمْ فَأَنْتُمْ أَعْلَمُ بِهِ ، فَإِذَا كَانَ مِنْ أَمْرِ دِينِكُمْ فَإِلَيَّ ) بەڵکو دە فەرموێت ئێوە لەمن باشترن بە دنیا .یان دە فەرموێت ( إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ ، إِذَا أَمَرْتُكُمْ بِشَيْءٍ مِنْ دِينِكُمْ فَخُذُوا بِهِ ، وَإِذَا أَمَرْتُكُمْ بِشَيْءٍ مِنْ رَأْيِي فَإِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ ) کەواتە دەگەینە ئەو دەرئەنجامەى
خوا وپێغەمبەرەکەى هه موشتێکى دنیاییان بە جێ هێشتوە بۆ مرۆڤەکان هەتا تواناکانى خۆیانى تێدا بە خەرج بدەن
ئافەرێن بۆ ئەووڵات وکەس و حیزب وخەڵکانەى بتوانن ئە سپى خۆیان تاو بدە ن لە هه مو ڕوە کانى ژیاندا وخۆشترین وباشترین خزمەتگوزارى و ئاودانى وحکومەتدارى ودادگەرى دەستە بەربکەن وبچسپێنن بۆخەڵک .
ئەومان لا ڕوون بوویەوە خواى گەورە پەرستشى خۆى وحەڵاڵ و حەرامى جیاکردوەتەوە لە شتە دنیاییە کان . جاهەرکەس ڕاساڵانە شوێن پەیامى خوا بکەوێت و هەوڵى ڕازاندنەوەى ژیان بدات بۆخەلک پاداشتى گەورەى دە ست دەکەوێت
کۆتا قسە ى بەندە ئەوە یە شەرمەزاریە بۆئێمە ى موسڵمانان لە پێشکەش کردنى داهێنانە ناوەزە وجوانەکان بە دەرلەوەى دەستە پاچەین بە ژیانى دنیا پاش ماوەى وولاتى کافران بەکاردە هێنن و قسەى زلى بێ ناوە رۆک وکرداریش دەکەین هەرکەسێکش دەست ببات بۆتازەگەرییەک یان گۆرنکارێک لەکارى سیاسى و رێکخراوەیی وکارى پێکەوەیی ئێمەى موسڵمانان نە شارە زایانە دەکەوینە کافرکردن ومرتد کردن وتبدع کردن وچى وچى بێ ئەوەى خۆمان شتێکى جوانترلەوانەى ئەوانمان پێ بکرێت بۆژیانى خەڵک.

نوێترین نوسینەکانی نەوزاد سەعید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌