قەیرانی پەروەدە و زانست

وتار/ 16/03/2018 1386 جار بینراوە

ئارام مەجید عەلی

قەیرانی پەروەدە و زانست
ئارام مەجید شەمێرانی
لەنێو کایەی ئابوری و سیاسی و پەروەردەیی و زانستی و کۆمەڵایەتیدا، کەرتی پەروەردە و زانست گرنگی و بایەخی تایبەتی خۆی هەیە، ئەم دوو کەرتە یەکێکن لەنیشانەگرنگ و پڕبایەخەکانی شارستانیەتی مرۆڤایەتی،چونکە ئەم دوو بوارە چەندین داهێنانی گرنیان پێشکەش بەکۆمەڵگە کردووەو بناغەی کۆمەڵگەو شارستانیەتەکانیان داڕشتووە.

لەنێو شارستانیەتەکاندا کاتێک باس لەپێشکەوتن یان دواکەوتن دەکرێت پەنجە بۆ ئەم دوو کەرتە درێژ دەکرێت چونکە دەکرێت بوترێت باشی سەرخان و ژێرخانی وڵات و شارسانیەتەکان بەرهەمی پەروەردە و زانستن،جگە لەوەش پەروەردەو زانست دوو ڕووی یەک دراون و ناکرێت بەتەنها باس لەلایەنێک بکرێت و لایەنکەی دیکە فەرامۆش بکرێت ئەمەش وادەکات کارەساتی وێرانکەری بەدوادا دبێت، چونکە بەشێکی زۆری پێشکەوتنە زانستیەکان ئەگەر پەروەردەی لەگەڵ نەبێت  کارەسات بەدوای خۆیدا دێنێت، لەبەر ئەوە ناکرێت لەشارستانیەتێکی پێشکەوتودا بەتەنها باس لەپەروەردە یان زانست بکرێت و لاکەی دیکە فەرامۆش بکرێت.

ئەگەر بێت و پێشکەوتنی زانست پەروەردەی باشی لەگەڵ نەبێت،کۆمەڵگەیەکی لێوان لێو لەتوندو تێژی و خوێن ڕشتن بەرهەم دێت،چونکە زۆر جار زانای بێ پەروەردە کارەسات دەخولقێنێت و شەڕی جێهانی لێ بەرهەم دێت و دواجار کارەسات بەسەر کەرتی پەروەردە و تەواوی کۆمەڵگەدا دێت و شارستانیەت لەرزۆک دەکات.

 گرنگە لەهەموو کاتێک و لەهەموو بوارێکدا پەروەردەو زانست پێکەوە ئاوێتەبکرێن ئەوکات گرنگی هەردوو لا دەردەکەوێت و فەلسەفەی پەروەردەو زانست دێتەبوون و شارستانیەت زیاتر بەرەو پێش هەنگاو دەنێن و تاکەکانی کۆمەڵگەش بەتەواوی دەحەسێنەوە،ئەمەش لەسایەی پێشکەوتنی ئەم دوو چەمکەدا دێتەبوون.

مەبەستمە بڵێم پەروەردە و زانست چەندەگرنگن، هێندەش گرنگە هەڵگرانی ئەم دوو چەمکە پەروەردەیی و زانستی بن،تەنها هەڵگرتنی بڕوانامەیەک بەس نیە بۆ هەڵگرتنی نازناوی ئەم دوو چەمکەو بەردەوام بوون لەو کارەدا، ئەوەی گرنگە بەردەوامی و نوێبونەوەو بەرەو پیشچونە لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی هەردوو چەمکدا، ناکرێت هەڵگری بڕوانامەیەکی زانستی و پەروەردەیی ڕێگە بەخۆی بدات هەڵگری ئاستی پەروەردەیی و زانستی باش نەبێت و ساڵانە ئاستی خۆی زیاتر بەرەوپێش نەبات لەم دوو بوارەدا خزمەت بکات باس لەپەروەردەو زانست بکات و نەوەیەکی سەقەت و تێنگەشتوو بخاتە نێو کۆمەڵگە چونکە بەم کارە قەیرانی پەروەردەیی و زانستی سەرهەڵدەدات و کۆمەڵگە وێران دەبێت و شارستانیەتی کۆمەڵگەکەمان بەرەو دوا هەنگاو هەڵدەگرێت.
لەبەر ئەوە پێویستە ئەم دوو کەرتە لەقەیران ڕزگاربکرێت،چونکە ئێستا بەڕاستی لەقەیراندان و ئاستی پەروەردەیی و زانستی خەریکە بەتەواوی ون دەبێت،ئەمەش لەئەستۆی حکومەت و هەڵگرانی ئەم چەمکەدایە،پێویستە ساڵانە کەرتی پەروەردە ئاستی پەروەردەیی و زانستی مامۆستا بەرز بکاتەوە ئەویش بەخولی بەردەوامی هاوینەی پەروەردەو زانستی،چونکە ئەگەر وا نەبێت هیچ جیاوازیەکی ئەوتۆ لەنێوان مامۆستا و خوێندەواری ئاسایدا نابێت بەتایبەت هەندێک وانە،هەردوولا دوور لەپەروەردە دەتوانن بیڵێنەوە،لەبەر ئەوە پێشنیاری من ئەوەیە خولی شیاندنی پەروەردەیی و زانستی بەردەوام بۆ هەڵگرانی ئەم دوو چەمکە لەنێو سلکی پەروەردەیدا بەردەوام هەبێت پشووی هاوینە نەمێنێت و خولی بەردەوامی پەروەردەیی و زانستی باش بەردەوامی هەبێت چونکە پێشکەوتن و گۆڕانکاری لەم دوو کەرتدا لەجیهاندا بەردەوامە و لەگۆڕانکاریدایە.

نوێترین نوسینەکانی ئارام مەجید عەلی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌