بۆچی شێوازی لیستی نیمچەکراوە دیموکراسی ترە
وتار/
12/03/2018
912 جار بینراوە
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
بۆچی شێوازی لیستی نیمچەکراوە
دیموکراسی ترە
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
وا بڕیارە رۆژی 12-5-2018 هەردوو
هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و پەرلەمانی عێراق پێکەوە ئەنجام بدرێن، بۆ ئەم
مەبەستە زیاتر لە 405 قەوارەی سیاسی، لەنێوایاندا 27 هاوپەیمانێتی ناوی خۆیان تۆمارکردووە.
هەرێمی کوردستانیش ئامادەیە بچێتە ئەم جەنگە جەنجاڵەی هەڵبژاردەنەوە، هەرچەندە پەرتەوازەیی
و ناڕێکخراوبوونی پێدەچێت زیانی پێبگەیەنێت
بە تایبەت لە پارێزگای کەرکوک ناوچە جێناکۆکەکان.
هەڵبژاردنەکە بە یاسای هەڵبژاردنی
ساڵی 2014 بە لیستی نیمچە كراوە بەرێوە دەچێت كە دەنگدەر دەتوانێ دەنگ بە لیست و
كاندیدەكان بدات. بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ٢٤ ملیۆن و 400
ههزار كهس مافی دەنگدانیان دەبێت، لە کۆی ٣٦ ملیۆن کەس لە دانیشتوانی عێراق، کە
دابەشبوون بەسەر ١٨ بازنەی هەڵبژاردندا، واته پارێزگاكان بەپێی دانیشتوانیان ژمارەی
کورسیەکانیان کەم و زیاد دەکات بۆ پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان، بۆ پەرلەمانی
عێراق هەشت کورسی کۆتا بۆ کەمینەکان تەرخانکراوە، پێنج بۆ مەسیحییەکان، سابیئە و ئێزدیی
و شەبەکيش هەرکامیان یەک کورسی کۆتایان هەیە.
بۆ وەبیرهێنانەوە ژمارەی
کورسیەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ٣٢٨ کورسی پێکهاتووە و لەو ڕیژەیە پارێزگاکانی
هەرێمی کوردستان ٤٤ کورسیان بۆ دیاریکراوە بە جۆرێک پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە (١٨
کورسی) و پارێزگای هەولێر ( ١٥ کورسی) و پارێزگای دهۆک (١١ کورسی)، جگە لە پارێزگاکانی
هەریم لیستە کوردیەکان لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێمیش لیست و هاوپەیمانێتیان
هەیە و ململانێ دەکەن لەسەر بەدەستهێنانی کورسی لەو ناوچانە. هەڵبژاردنەكانی عێراق
لەسەر بنەمای بازنەیی بەڕێوە دەچێت، واتا هەر پارێزگایەو ڕێژەی كورسییەكانی دیاری
كراوە، لیستەكانیش نیمچە كراوە دەبن، واتا
هەر پارێزگایەك بەپێی ژمارەی دانیشتوانەكەی كورسی بۆ دیاری دەكرێت، بۆ هەر 100 هەزار
هاوڵاتییەك نوێنەرێك دیاری دەكرێت، بۆنمونە پێشتر سلێمانی 18 كورسی هەبوو، بەپێی
ژمارەی دانیشتوان،ئەو كورسیانە لەسەر بنەمای دانیشتوان دیاری دەكرێت نەك دەنگدەر". بازنەکانی هەڵبژاردن بەپێی پارێزگاکان جیاکراونەتەوە و ١٨ پارێزگاکەی عێراق
بەسەر ١٨ بازنەدا دابەشکراون، هەر پارێزگایەک لیست و کاندیدی تایبەت بەخۆی دەبێت و
دەنگەکانی کاریگەری لەسەر پارێزگاکانی دیکە نابێت.
واتە جیا لە هەڵبژاردنەکانی
هەرێمی کوردستان، هەر پارێزگایە وسەرۆک لیست و کاندیدی جیاوازی خۆی دەبێت لەو پارێزگایانەی
کە حیزبێکی سیاسی بەشداری هەڵبژاردن دەکات تێیدا، دەنگدەریش دەنگ بەو لیست و کاندیدە
دەدات کە لە پارێزگاکەی ئەودا خۆی کاندید کردووە.
لیستەکانیش بە شێوازی لیستی
نیمچەکراوە پێشکەشکراون بە پێی یاسای ژمارە ی٤٥ هەموارکراوی ساڵی ٢٠١٣، کە لە ڕۆژی
دەنگداندا دەنگدەر دەتوانێت دەنگ بە لیست و کاندیدێکی ناو لیستی دڵخوازراوی خۆی
بدات، لەم جۆرە لیستەدا ئازادی بەردەم دەنگدەر لە لیستی داخراو زیاترە و لە لیستی
کراوە کەمتر دەبێت.
لەگەڵ ئەوەی لیستی هەڵبژاردن،
كراوە بێ یان داخراو یان نیمچە كراوە، هەر یەكەیان لایەنی پۆزەتیڤ و لایەنی نیگەتیڤیی
خۆی هەیە. بەڵام وەك دەزانرێ لیستی نیمچە كراوە دیموکراتیترە هەم بەرژەوەندیی خاوەنی
لیست دەپارێزێ و هەم بەرژەوەندیی دەنگدەر (هاووڵاتی)، واتە هەردوو بەرژەوەندییەكە
بەیەكەوە كۆدەكاتەوەو دەسازێنێ.لیستی نیمچە كراوە باری ئەرێنی زیاترە، چونكە بەهۆی
ئەو كرانەوەیە كاندید خۆی دەسەپێنێت و تا ئاستێك بە هەوڵ و توانای خۆی دەردەچێت،
هاووڵتیان تەنها لەسەر بنەمای حزبەكەی دەنگی پێ نادات، بەڵكو لەسەر بنەمای لێهاتوویی
كاندیدەكە خۆی دەنگ دەدات و ئەوكەسە دەكەوێتە ژێر ئەمانەتی میللەتەوە، نەك ئەمانەتی
حزبەوە، چونكە ئەگەر بەلیستی داخراو بڕواتە پەرلەمان، میللەت زۆر ناتوانێ منەت
بكات، بەڵام ئەگەر بەدەنگی میللەت بچێتە پەرلەمان، ئەو كاتە ئەو كاندیدە تاوەكو لەپەرلەمان
بێت، خۆی بە قەرزداری ئەو میللەتە دەزانێت و بۆ رۆژانی دادێ چالاكتر دەبێت. كەواتە
لە لیستی نیمچە كراوەدا، دەنگدەر رۆڵێكی گرنگ دەبینێ لە سەرلەنوێ ریزكردنەوەی كاندیدەكانی
هەر لیستێ بە گوێرەی ئەو دەنگانەی هێناویانە. هەروەها پرۆسەی هەڵبژاردن گەرموگوڕتر
دەبێ و بێباكی سیاسی كەمدەكاتەوە، چونكە كێبەركێ بەتەنیا لەنێوان لیستەكاندا نامێنێتەوە،
بەڵكە كێبەركێ دەكەوێتە نێوان كاندیدەكانی ناو لیستێكی دیاریكراویشەوە، ئەمەش وا دەكات
رێژەی بەشداربوون لە هەڵبژاردنەكاندا بچێتە سەرەوە و پەرلەمانێك بێتەكایەوە كە نوێنەری
زۆرینەی خەڵك بێت.وە ئەو كاندیدە سەركەوتووەی دەبێتە پەرلەمەنتار، بە خواستی ئێمە
بێ یان نا، وێڕای پابەندبونە حزبییەكەی، دەستكراوەتر و ئازادانەتر دەبێ لەڕاپەڕاندنی
ئیش وکارەکانیدا چ لە وتووێژ و رادەربڕین و دەنگدانەکاندا.
کەواتە: شێوازی لیستی نیمچە
کراوە تاڕادەیەک دیموکراسیترە لەچاو شێوازی لیستەکانیتر،لەگەڵ ئەوەی سەرجە میان (شێوازی
لیستەکان )لایەنی باشی و خراپی واتە (ئەرێنی ونەرێنی )خۆیان هەیە.
نوێترین نوسینەکانی پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
-
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
18/08/2020
-
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
31/07/2020
-
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
03/07/2020
-
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
19/06/2020
-
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
08/06/2020
-
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
19/05/2020