تاکی کورد لەنێوان خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر و بەرگری عەفریندا
وتار/
03/03/2018
756 جار بینراوە
ئارام مەجید عەلی
تاکی
کورد لەنێوان خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر و بەرگری عەفریندا
ئارام
مەجید شەمێرانی
لەمێژووی
مرۆڤایەتیدا چەندین ڕووداو هەیە کەجێگەی شانازی و سەربەرزی و سەروەری تاکەکانی کۆمەڵگەن
هەمیشە وەک وێردی سەرزار و وەک داستانی شانازی دەوترێنەوە، چەندین ڕووداوی دیکەش هەیە
جێگەی شەرمەزاری و دڵشکان و ڕوخانی هەستی تاکەکانی کۆمەڵگەن و هەستی تاک لە لوتکەی
هیواوە دەگەیننە ئاستی هەست بەکەمی کردن و بێ ئوێدبوون و ژێردەستەیی.
لەنێو مێژووی نەتەوەی کورددا چەندین خیانەت و
نسکۆ و شکست ڕوویداوەو تۆمار کراوە، کەمێژووی نەتەوەکەو میلەتەکەی گەیاندوەتە ئاستی
لەنێوچون و ڕووخانی هیواو شکانی هەستی تاکی کورد و لەنێو بردنی دەستکەوتەکان،ئەم خیانەتانە
وای لەتاکی کورد کردووە باوەڕی بەخۆی و مێژووی میلەتەکەی نەمینێت و هەمیشە بەڕەشبینی
لەهەوڵ وخەبات و جوڵانەوەکان لەمێژووی نەتەوەکەی
بڕوانێ چونکە مێژوو سەلماندویەتی کورد و خیانەت دوو ڕووی یەک دراون، تەنانەت ئەم خیانەتە
سەلماندی کورد لەوپەڕی بەهێزی خۆیدا ئامادەی خیانەتە.
ڕووداوی
16ی ئۆکتۆبەر یەکێکە لەڕووداو خیانەتە گەورەکان لەمێژووی هاوچەرخی نەتەوەکەمان و ئەم
خیانەتە بەتەنها لایەنێکیش ئەنجام نەدرا دوو حیزبە باڵادەستەکە کەمتازۆر بەرپرسن لەم
خیانەتە مێژووییە چونکە ئەوان سەنگەرەکانیان لەم خاکەی هارێم چۆڵکرد و ئەوان خاوەن
بڕیاری بەرگیری یان کشانەوەبوون،ئەم خیانەتە هیچی کەمترنیە لەخیانەتەکانی سەردەمی
میرنشینەکان و ڕووخانی یەک لەدوای یەکی میرنشنەکان،هیچی کەمتر نیە شکستی تەواوی شۆڕش
و ڕاپەڕینە یەک لەدوا یەکەکان لەمێژووی ڕابردووی نەتەوەکەمان، ئەم خیانەتە هیچی کەمتر
نیە لە نسکۆی 1975 و خیانەتی شەڕی ناوخۆ
و کارەساتی ئەنفال و کیمیاباران تەواوی نەهامەتیەکان
کەبەسەر ئەم میلەتە هەژارە هێنراون.
گەورەیی
وقیزەونی ئەم خیانەتە لەوەدایە چەندین دەرئەنجامی شوم خراپ و ماڵوێرانکەری هێناو دەهێنێت
بەسەر ئەم میلەتەداو کاریگەری لەسەر داهاتووی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمەدەبێت.
یەکەم:
دۆڕان و لەدەستدانی نزیکەی لە%51 خاکی کوردستان کەبەخوێنی پیرۆزی سەدان پیشمەرگەی
قارەمان ڕزگار کرایەوە.
دووەم:
شکاندنی هەیمەنەو شکۆ و ناوی هێزی پێشمەرگەو
هێنانەخوارەوەی ئەو ناوبانگە جیهانیەی پێشتر پێشمەرگە لەشەڕی داعشدا تۆماری
کردبوو.
سێیەم:
دیسانەوە ئاوارەکردنی سەدان هاوڵاتی لەزێدی باب و باپیرانی خۆی.
چوارەم:
لەدەستدانی ئەمنیەت و ئاسایشی تەواوی ئەوناوچانە کەپێشتر بەدەست هێزە کوردیەکانەوە
بوون.
پێنجەم:
لەدەستدانی بەشێکی زۆری دەنگدەری کورد و هاوسۆزانی کورد لەو ناوچانە،ئەمەش کارەساتێکی
گەورەیە بۆ داهاتووی مێژووی ئەو ناوچانەو مێژووی میلەتەکەمان.
شەشەم:
کەمبوونەوەی ڕێژەی کورسیەکانی کورد بەشێوەیەک لەهێزی یەکەمی خاوەن بڕیار بۆ هێزێکی
بێهێزی کەمینەی بێ بڕیار،ئەمەش کاریگەری زۆر خراپی لێدەکەوێتەوە لەداهاتودا.
حەوتەم:
شکاندنی هەستی تاکی کورد، چونکە دیسانەوە تاکی کورد لەتاکێکی سەردەستە دەکاتەوە بەتاکێکی
ژێردەستەو ملکەچ بۆ هێزە داگیر کەرەکانی ئەو ناوچانەو دوژمن دەکاتەوە بەسەردەستە.
هەشتەم:
لاوازکردنی بڕوای تاکی کورد بەخەباتی کوردایەتی و مەردایەتی بۆ ڕزگارکردنەوەو جوڵانەوەی
دیکەی کوردایەتی لەو ناوچانە، چونکە ئەم خیانەتە کێرڤی بەرخۆدان و بەرگری هێنایە
خوارەوە،بەجۆرێک تاکی کورد ئەستەمە جارێکی دی باوەڕ بەم هێزە کوردیانە بکاتەوەو بۆ
بەرژوەندی ئەوان خۆی بەکوشت بدات.
نۆیەم:
ئەم خیانەتە کاریگەری لەسەر تەواوی ناوچەکانی دیکەی هەرێم هەیە بەجۆرێک تاکی کورد
باوەڕی بەبەشداری هەڵبژاردنەکان و کوردایەتی حیزبەکان و خەباتی ئەمانە نەمێنێت،
چونکە هەمیشە لەوە دەترسێت دووچاری خیانەتێکی دیکەیان بکەنەوەو خاک و سەروماڵیان تێدا
بچێت و بەئاسانی هەرزان فرۆش بکرێن.
دەیەم:
ڕووداوی خیانەتی شازدەی ئۆکتۆبەر مێژووی میلەتەکەی کرد بەدوو بەشەوەو دابەشی کرد بۆمێژووی
پێش شازدەی ئۆکتۆبەر و مێژووی دوای شازدەی ئۆکتۆبەر، ئەمەش گەورەترین شکستە بەسەر
مێژووی میلەتەکەمان و داهاتی کورد لەم هەرێمە چونکە دابەشکردنەکە لەسەر بنەمای
شکستی کوردە.
یازدەیەم:
لاوازکردنی بڕیار و پێگەی سیاسی و سەربازی و ئابوری هەرێم لەگەڵ حکومەتی ناوەندی و
گێڕانەوەی شکۆ و هێز بۆ دەسەڵاتی ناوەندی عێراق و خستنەوە سەرپێی عێراق لەهێزێکی دۆڕاو
بۆ هێزێکی براوەو خاوەن بڕیار.
دوازدەیەم:
لاوازکردنی دەسەڵاتی کوردی لەناوچەکەو دوورخستنەوەی لەهێزە نێودەوڵەتیەکان و کەم
کردنەوەی ئەو گرنگیەی پێشتر بەهەرێم و سەرکردایەتی کورد و هێزی پێشمەرگەدەدران.
سیازدەیەم:
گەورەیی ئەم خیانەتە لەوەدابوو یەک سەدە مێژووی کوردی گەڕاندەوە بۆ دواوە،تەواوی ئەو
دەستکەوتانەی لەماوەی ئەم سەد ساڵەدا هەوڵی بۆ درا لە 24کاتژمێردا بەئاسانی لەسایەی
ئەم خیانەتەدا لەدەست درا.
چواردەیەم:
لەسایەی ئەم خیانەتەدا هەنگاوەکانی سەربەخۆی ئابوری و سەربەخۆیی سیاسی لەباربراو هەوڵەکانی
کوردی بۆ وزە لەسەر نەخشەی وزەیی جیهانی سڕیەوە،بەمەش هیوا ئابوریەکان و ئاواتەکانی
تاکی کورد لەگۆڕ نران.
پازدەیەم:
ئەم خیانەتە دەرئەنجامی ململانێی ناوخۆ و یەکتر نەخوێندنەوەو یەکتر قەبوڵنەکردن و
فرەهێزی و فرەباڵی و فرەبڕیاری دوو زلحیزبەکەی کورد خۆی بوو،چونکە هەرلایەک دەیویست
باڵانسی هێز بەلای خۆیدا بخات پێگەی حیزبی خۆی زیادبکات،بەڵام بەم خیانەتە باڵانسی
هێزی میلەتیان شکاند.
لەڕاستیدا
کاریگەری ئەم خیانەتە لەداهاتوودا بەڕوونی دەردەکەوێت لەتەواوی بوارەکانی سیاسی و
سەربازی و ئابوری و کۆمەڵایەتی لەسەر ئەم هەرێمە،ئەگەری پەرتکردنی زیاتری نێوماڵی
کوردی لێدەکەوێتەوەو زیاتر لەئاستی بڕیاردان لاوازمان دەکات و سەرئەنجامیش دەمانکات
بەهزێکی دەستەمۆ و فرەباڵ و فرەڕەنگ بەمەش بەئاسانی کۆنترۆڵ دەکرێین و بەرەو ئاڵۆزی
زیاترمان دەبات و پێدەچێت پەلکێشی بارودۆخێکی دژوارو شەڕێکی ناوخۆمان بکەنەوە کە دەرچون
لێی ئەستەم بێت.
بەبەراورد
بەخیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر،بەرخۆدان و بەرگری و خەباتی مەردانەی کوردەکانی عەفرین هەیە،
ئەمە لەکاتێکدا تەواوی
بەبەراورد
بەخیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر،بەرخۆدان و بەرگری و خەباتی مەردانەی کوردەکانی عەفرین هەیە،
ئەمە لەکاتێکدا تەواوی سنورەکانی بەدووژمنی جیاواز گەمارۆ دراون و لەهەموو لایەکەوە
گەمارۆیان لەسەرە،دوژمنی سەرسەختی شەڕڤانانیش تورکیای ئەندامی ناتۆیە،بەتەواوی هێز
و جبەخانەو قورسایی سەربازی خۆی و جەندرمەی پڕچەک و مەشڤ پێکراو هێرش دەکاتە سەر
سنورێکی گەمارۆدراو، بەڵام لە ئەنجامی بەرگری و خۆڕاگری شەڕڤانان و یەک دەست و یەک
ئیرادەیی و دوور لەخیانەت، تورکی فاشیست نەیتوانێ لەماوەیەکی زیاتر مانگێک قارەمانی
وبەرخۆدانی ئەم هێزە خاوەن ئیرادەیە بشکێنێت، ئەمەش پێچەوانەی شازدەی ئۆکتۆبەر ورەی
تاکی کوردی بەرزکردەوە، ئەم بەرگریە بێ وێنەیەی شەڕڤانان ئاهێکی هێنایەوە بەرتاکی
هەست شکاو و دڵشکاوی کورد،کەهەست بکات کورد هێشتا هێزی بەهێزی خاوەن یەک ئیرادەی هەیە،
کەواتە جیاوازی دەرئەنجامی ئەم دوو ڕووداوە مێژووییە ئەوەیە، بەرگری و خەباتی عەفرین
ئیرادەی تاکی کوردی بەجۆش هێنایەوەو هێزی خۆی پاراست و ناوبانگی جیهانی خۆی لەدەست
نەداو لەپێناو خاکەکەیدائامادەی بەرگری و قوربانیدان و خوێن بەخشینەو سەلماندیان
دروشمی نەسرەوتن تامردن ئاوێزانی خوێنی ئەوانە،جگەلەوەش سەرکەوتنی ئیردەی عەفرین سەرکەوتنی
ئیرادەی گەلی کوردە،بەم بەرگریە ئەوان مێژوویەکی لێوان لێو لەشانازی بۆ خۆیان و نەوەی
دوای خۆیان تۆمارکرد،چونکە ئاراستەی ڕووداوەکانیان بۆ پێش عەفرین و دوای عەفرین گۆڕی
بۆ سەرکەوتن و شانازی و بەرخۆدان و مانەوە لەنێو مێژووی سەرکەوتن و داستانی سەرفرازی
و رووسوری لەمێژی کورددا،
عەفـــــرین هەستانەوەی هێزو ئیرادەو خۆڕاگری تاکی
کوردەو شـــــازدەی ئۆکتۆبەریش شکانی هێز و شکانی ئیرادەی میلەتێک و شکانی هەستی
تاکی کوردە،تەنها مێژوو و فەلسەفەی مێژوو لەم جیاوازیە گەورەیە ئەم دوو ڕووداوە تێدەگات!!
نوێترین نوسینەکانی ئارام مەجید عەلی
-
ئارام مەجید عەلی
09/06/2021
-
ئارام مەجید عەلی
11/01/2021
-
ئارام مەجید عەلی
15/12/2020
-
ئارام مەجید عەلی
29/08/2020
-
ئارام مەجید عەلی
21/06/2020
-
ئارام مەجید عەلی
17/03/2020