رووداوەکانی (27)ی مانگ

وتار/ 26/09/2016 757 جار بینراوە

هه‌ژار ئه‌نوه‌ر

رووداوەکانی (27)ی مانگ
هه‌ژار ئه‌نوه‌ر
قەرارە سبەی سێ شەممە لەگەڵ دەستپێکردنی یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندن لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان خۆپیشاندان و مانگرتن و بایکۆتکردن ئەنجامبدرێت لەبەرامبەر دواکەوتن و پاشکەوتن کردنی مووچە، بەبڕوای من زەرەرمەندی یەکەم خەڵکە رەش و رووتەکە دەبێت ھەر پێنج پارتە بەشداربووەکەی حکومەت خەتابارن پشکی سەرەکیش بۆ یەکێتی نیشتمانیە چونکە بەیانی باڵەکان بۆ شکاندنی یەکتری ھەموو جۆرە کارێکی خراپ و ترسناک دەکات.
١. پارتی: لەم گەمەیە براوەدەبێت چونکە لەسەرەتاوە خۆی یەکلایی کردۆتەوە لەبەرامبەر حزبەکان و ھەموو تاکێکمان دەزانین داھات و پارەی نەوت لەلایەن پارتی و یەکێتیە لەگەڵ ئەوەشدا، ھۆشداری ئەوەشی داوە ھەر بارەگایەکی لەسنوری (سەوزە نیلی) بسوتێت ئەوان بەرپرس نین لەپاراستنی بارەگاکانی حزبەکان زۆنەکەی ئەوان.
٢. یەکێتی: شەریکی تەواوی حکومەتە و کیشە ناوەخۆییەکانی قوڵبۆتەوە و ھیچ پێویست ناکات بڵێ پشتیوانی بەرەی خەڵک دەکەین ، ئەی خەڵک بچێتە بەرەی کێ؟ بۆیە پێویست دەکات یەکێتی بەراشکاوانە بەپارتی بڵێ کەچیتر ناتوانێت درۆ لەگەڵ میللەت بکات.
٣. گۆڕان: قسەو ھەڵوێستەکانی دووبارەن، ئەگەر بەنیازی خۆپیشاندانە پێویستە بەرپرسە باڵاکانی لەپێشی پێشەوەی بەرەی خەڵک بن بۆ ئەوەی یەکەم بەردی دەسەلات بەر سەری ئەوان بکەوێت .
٤. کۆمەڵ: لەترسی ئەوەی کادیرانی بەماددەی تیرۆر دەستگیرنەکرێن بەسیاسەتی نەشیش بسوتێ نەکەباب.
٥. یەکگرتوو: پشتیوانی خەڵک دەکات، بەڵام کاتێک دێتەسەر یەکلایی کردنەوەی کێشەکان بێ دەنگ دەبێت.
من وەک خۆم داوا لەھەموو مامۆستایان دەکەم بەھیچ شێوەیەک خۆپیشاندان و گردبوونەوە ئەنجام نەدەن، ئەگەر مامۆستایان بەجدی مەبەستیان موچەو مافەکانیانە با لەماڵەکانیان نەیەنە دەرەوەو بایکۆتی قوتابخانەکانیان بکەن بەم جۆرە فشاری توند دەچێتەسەر حکومەت.
تێبینی : مامۆستا بێ موچەکەو جوانە سیاسەتی کوردی.

نوێترین نوسینەکانی هه‌ژار ئه‌نوه‌ر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌