دەسەڵاتی کوردی لەسیاسەتی ئێران و تورکیادا

وتار/ 19/02/2018 772 جار بینراوە

ئارام مەجید عەلی

دەسەڵاتی کوردی لەسیاسەتی ئێران و تورکیادا
ئارام مەجید شەمێرانی
بەخوێندنەوەمان بۆ مێژوو ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کەھەریەک لەدەوڵەتی عوسمانی و ئێرانی بەدرێژایی مێژوویان تا بوون بەم دەوڵەتەی ئەمڕۆیان بەم ناوەی ئێستایان لەبەرامبەر کورددا یەک ھەڵوێستی نەگۆڕ و نەشیاویان ھەبوەو ھەیە،ئەویش دژایەتی و سیاسەتی پەرتکە و زاڵەکەیان پەیڕەوکردوە ئاواتیان توانەوەی کورد بووە،
بەچاوخشانێکی کورت بەنێو لاپەرەکانی مێژوودائەوەمان لاڕوون دەبێت و لاپەڕەکانی مێژوو شایەتی ئەوەن کە ئەوان(ئێران و تورکیا) چ دژایەتیەکیان لەبەرامبەر کورد و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورددا کردوە،ھەریەک لەئێران و تورکیا بۆ ئامانجی سیاسی خۆیان ڕێگەیان داوە لەسنووری دەسەڵاتی خۆیان چەندان میر و میرنشینیان دروستکردوە و دواتر ھەر خۆیان ھۆکاری سەرەکی لەنێوبردنی ئەو میرنشینانە بوون! چونکە خەریک بوو بەھێز دەبون و لەسنوری دەسەڵات و سیاسەت و بەرژەوەندی و کۆنتڕۆڵی ئەوان دەردەچوون،ئیدی ئەوان بەلەناوبردن و ڕووخانی میر و میرنشینەکانەوە نەوەستان و چەندان پەیماننامەی ژێربەژێر و نھێنیان بۆ لەناوبردن و توانەوەی کورد لەبۆتەی بەتورک کردن و بەئێرانی کردن گرتەبەر،بەڵام ساویلکەی کورد و ئەم دەسەڵاتەی ئەمڕۆیی کورد لەوەدایە کەمێژوو ناخوێننەوە و پەندی لێوەرناگرن و بەھەڵەکانی مێژووماندا ناچنەوە!!
ئەوەتا دوای ئەو ھەمووە سیاسەتە شۆڤێنی و دەمارگیریەی ئەوان تازە بەتازە دەسەڵاتدارانی کورد و سەرانی حیزبەکان دەچنەوە باوەشی ئەوان و تەواوی ئاواتەکانی خۆمان دەکەنە سەبەتەی ئەوان و ھەریەک لەم دوو پارەتە دەسەڵاتەی خۆمان بۆ داڕشتی پلان و ئیش و کاری کورد و حیزبەکانانیان ھەرلایەنە و بەجیا بەوەفد و نوێنەری خۆیان دەچنەوە نێو سیاسەتی ئەوان و دەیانەوێت لەژێر ڕەحمەتی سیاسەتی ئەوان چارەیەک بۆ کێشەکانی کورد و حیزبەکانیان بدۆزنەوە!! ئەمە زۆر سەیرە و زۆریش شەرمە؟!!سەیرەکەی لەوەدایە ئاخر لەفەرھەنگی سیاسیی دوونیادا کەی ئەوە ڕەوا بوەو و ڕێگە پێدراو بووەو ڕوویداوە لایەنێکی بێ ماف نەفرەت لێکراو لەڕووی کوردبوون و نەتەوە بوون وەک دەسەڵاتی ئێمەی کورد بچێت لای دووژمنەکانی دوێنی و ئەمڕۆی کورد،کورد بوون و مافی کوردایەتی بوون وەرگرێتەوە !ئاخر بۆ تێناگەن ھەر ئەوان نەبوون نەک ھەر بەتەنیا جینۆسایدیان کردین بەڵکو خاک و ئاو و نیشتیمانیان داگیر و دابەش نەکردین ھەر ئەوان نین لەدوێنی ئەمڕۆدا ھیچ مافێک بەئێمە ڕەوانابینن؟ ھەر ئەوان نین بزووتنەوە ڕزگاریخوازەکانیان بە لادەر و خیانەت و تێکدەر لەمێژوودا بۆتۆمارکردوین ئاخر ئەوان لەھەوڵی بچوککدرنەوە و رووخانی ئێمەدان کەی ڕەوایە بچین دروستکردنەوەی خۆمان لای ئەوان بەدەست بھێنین؟ ئاخر ئێستا بارودۆخ لەبار نییە ئەگیان ئەوان لەسەر ئەم بستەخاکەی خۆمان بەدەستی خۆیان گۆڕیان بۆ ھەڵدەکەندین ،ئاخر بۆ ناخوێننەوە و تێناگەن ھەر ئەوان نەبون و سمکۆ و قازی محمد و سادقی شەورەفکەندی و قاسملۆ و شێخ عبێدوڵا و شێخ سەعید و شێخ عەبدولسەلام بەپیلان لەنێونەبرد و شۆڕشەکانی ئاگری و نەھری و بەدرخان و ئەیلول و پەیمانەکانی ئەماسیەو نەورۆز و زەھاو و لۆزان و سەعدئاباد دانەڕشت و ھەموو ئاوات و ھەوڵێکیان بۆ لەناوبردنی کورد نەبوو؟!! ئاخۆ ئێستا چ باسە ئەم دەسەڵاتەی خۆمان وەک سەردەمی میرنشینەکان دابەش بوون بەسەر ھەریەک لەئێران و تورکیا و ھەرلایەنە و تەواوی ھێلکەکانی خۆیان دەخەنە سەبەتەی ئەم دوو وڵاتە دوژمنەی کورد لەڕاستیدا بەخوێندنەوەم بۆ مێژووی کورد تەنیا ئەوە دەبینم دەسەڵاتی کورد لەسیاسەتی ئێران و تورکیادا ناگات بەئاوات و مەبەستی خۆی دیسانەوە کوردایەتی بوون دەخەنە ژێرپرسیارەوە ئەمجارە ناوێکی دیکە لەبزووتنەوە نیشتیمانیەکەمان دەنێن کە نەک ھەر خۆمان بەڵکو دیسانەوە لاپەڕەکانی مێژوومان شەرمەزار دەکەن،دڵنیام ئێمەی کورد لەساسەتی ئەواندا لەبری گەورە بوون زیاتر بچوک دەبینەوە و لەبری سەربەخۆ بوون شکستمان دووچار دکەنەوە،ئاخر ئەوان بانگی دوژمنایەتی و تواندنەوە لەناوچونی ئێمەیان داوە خەیرە ئەم دەسەڵاتەی ئێمەی کورد بەبێ تێگەشتن لەمێژوو دەچنەوە باوەشی سیاسەتی گڵاوی ئەوان؟!

نوێترین نوسینەکانی ئارام مەجید عەلی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌