بۆچی ڕێگە لە پەرلەمانتار (سالار مەحموود) گیرا بچێت بۆ ڕۆژئاوا؟

وتار/ 13/02/2018 614 جار بینراوە

جیهاد محەمەد

بۆچی ڕێگە لە پەرلەمانتار (سالار مەحموود) گیرا بچێت بۆ ڕۆژئاوا؟
 جیهاد محەمەد
لەم ڕۆژانەی پێشوودا شاندێک لە پەرلەمانەوە ڕێکەوتن بۆ سەردانی ڕۆژئاڤا و پشتیوانیکردن لە عەفرین. کە گەیشتنە فیشخاپور، ڕێگەیان بە هەموو ئەندامانی شاندەکە دا بپەڕنەوە، بەڵام بە ناوی ئەوەی سالار مەحموود ناوی لە نووسراوەکەدا نییە، ڕێگەیان لێگرت و نەیانهێشت بپەڕێتەوە.
ئێوە تەماشاکەن خوێنەری ئازیز، پەرلەمانێک نووسراو بکات بۆ زاڵگەیەکی سەرسنور، بەڵام گوایە بیرییان چووە ناوی سالار مەحموود یاداشبکەن لە نووسراوەکەدا، هەر بۆ خۆی ئەوە جێگەی تێڕامان و پرسیار لەسەرکردنە!. یەکەم/ پەرلەمان ئەگەر بە ڕاستی پەرلەمان بێت و ئەندام پەرلەمانەکانی حەسانەی دیبلۆماسیی و هاتوچۆ و گەڕان و پشکنینیان هەبێت چۆن زاڵگەیەک دەتوانێت ڕێگریان لێبکات!، چۆن ئەفسەرێک بۆی هەیە داوای نووسراو و مۆڵەتی هاتوچۆ لە ئەندام پەرلەمان بکات، بە تایبەتی لە کاتێکدا کە چەند ئەندام پەرلەمانێکن و لەوەش زیاتر سالار موحموود ئەندام پەرلەمانێکی ناسراوە. دووهەم/ نوسراوێک لە دەزگایەکی گرنگی وەک پەرلەمانەوە بکرێت، کە چەند کۆپیەکی لێ دەگیرێتەوە، بۆ هەر یەک لە ئەندام پەرلەمانتارەکان خۆیان و بۆ فراکسوێنی ئەندام پەرلەمانی شاندەکە و پێش ئەمانەش بۆ خودی سەرۆکایەتی و سکرتێری پەرلەمان، چۆن ئەم هەمووە، تێبینی ئەوەیان نەکرد کە ناوی سالار مەحموود یاداشت نەکراوە!.
بە بڕوای من هەرچوونی ئەم شاندە و مۆڵەتپێدانییان لە لایەن سەرۆکایەتیە ناشەرعیەکەی پەرلەمانەوە جێگەی پرسیارکردنە، بۆ تا ئێستا ڕێگە بە باڵندەش نەدەدرا لەو سنورە بپەرێتەوە، بەڵام ئیستا چونکە پارتی و یەکێتی نزیکبوونەتەوە لە هەڵبژاردنەکان، ئەم ڕێگە پێدان و ناردنی شاندە بۆ ڕاکێشانی سەرنجی دەنگدەرانە و بۆ ئەویە هەموو ئەو ماوە دوور و درێژەی کە سنوریان بەسەر ڕۆئاڤادا داخست داپۆشن. با واز لەمەیان بهێنین و بچینە سەر ڕێگەپێنەدانەکەی سالار مەحموود.

بە بڕوای من ڕێگە پێنەدان بە بەڕیز سالار مەحموود بۆ ئەم هۆکارانە دەگەڕێتەوە:ـ

١/ سالار مەحموود، یەکێکە لەو ئەندام پەرلەمانانەی یەکێتی نیشتیمانی کە سۆزێکی زۆری هەیە بۆ ڕۆژئاڤا و بۆ چەندین جار لە لایەن کۆنگرەی نەتەوەییەوە بانگهێشتکراوە بۆ کۆبوونەوە و کۆنفرانسەکانیان و بە تایبەتی بۆ پەرلەمانی ئەوروپا. سالار مەحموود چەند جارێک تەنها خۆی یان لەگەڵ هاورێیەکیدا سەردانی ڕۆئاڤای کردوە و لە نیزکەوە بینیونی و ڕاو بۆچونی گۆڕیوەتەوە لەگەڵیاندا. سالار مەحموود نەیشاردۆتەوە کە لایەنداری ئەو سیاسەت و خەبات و تێکۆشانە شۆڕشگێڕییەی ڕۆژئاڤا و شەڕڤانان و پەیەدەیە. ئەم لایەندارییەی سالار مەحموود نە بە یەکێتی و نە بە پارتی و نە بە ئێستای سەرۆکایەتی پەرلەمان قبووڵناکرێت و جێگەی نیگەرانیانە.

٢/ سالار مەحموود، ئەندامێکی چالاکی(ناوەندی پشتیوانیکردنە لە ئەزموونی ڕۆژئاڤا). ئەم ناوندە لەگەڵ ئەوەی زۆر کات بە هۆکاری جۆراوجۆر و بە تایبەتی بە هۆکاری خۆپیشاندانەکانی کوردستانی باشور و ئەو ڕەوشە خراپەی خەڵکی کوردستان چالاکیەکانی سست و لاوازبوون، وەلێ یەکێکە لەو ناوەندانەی کە زۆر شێلگیرانە سۆز و لایەندارێتی خەبات و تێکۆشانی ئەزموونی ڕۆژئاڤا دەکات. ئەمەش بە یەکێتی و پارتی قبوڵناکرێت و پێی نیگەرانن.
٣/ سالار مەحموود، لەگەڵ ئەوەی دوو خولە ئەندام پەرلەمانێکی چالاکی پەرلەمانی کوردستانە لەسەر لیستی یەکێتی و خۆشی ئەندامی ئەو حیزبەیە، بەڵام ڕەخنەکانی بەرامبەر بە دەستەگەریی و  باڵ باڵێنی و فرە کوێخایی ناو یەکێتی نەشاردۆتەوە و ڕەخنەگرێکی ژیر و سەرسەختبووە بەرامبەر بە حیزبەکەی خۆی.

٤/ سالار مەحموود، ڕەخنەگرێکی ژیر و هێمن و سەرسەخت بووە بەرامبەر بە سیاسەتە حوکمڕانییەکەی کوردستان بە تایبەتی لەم چوار ساڵەی دواییەدا.

٥/ وا پێدەچێت سالار مەحوود، بڕوای بە حیزبەکەی خۆی لەق بووبێت، یان گومانی ئەوەی لێبکرێت کە ڕەنگە لایەنداری لیستی(هاوپەیمانی بۆ دیموکراتی و دادەپەروەری)بکات، ئەمەش جێگەی قبووڵ نییە لای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

هەموو ئەم خاڵانەی سەرەوە، بۆ سالار موحموود جێگەی دەستخۆشیی و شانازییە، بەڵام بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان و پارتی و یەکێتی جێگەی ڕەخنەی تووند و لێپرسیینەوەیەکی ویژدانیانەیە لە لای هەم جەماوەری یەکێتی و هەم گشتیی خەڵک.

نوێترین نوسینەکانی جیهاد محەمەد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌