سعیدى نوورسى بۆچى وازى لە سیاسەت هێنا

وتار/ 01/02/2018 734 جار بینراوە

نەوزاد سەعید

سعیدى نوورسى بۆچى وازى لە سیاسەت هێنا
نەوزاد سعید محمد
ئەگەربڕیاربێت سیاسەت کردن یانى بەڕیوبردنى ووڵا ت بە مونافسە و پێش بڕکێ شەریفانە بۆ پێشکە ش کردنى خزمەت گوزارى وئاوە دان کردنەوەى ووڵات ویاسا سەروەرى و ڕاوەستا نى هه مومان لە بەردە م  دادگا  وەک  یەک وجیا کردنەوە ى سێکتەرە کانى حکومەت و بە دامەزاروە کردنى  جومگە کانى حکومەتداری .و دانانى کە سى شیاو بۆ شوێنى گونجاوى خۆی وچە سپاندنى دادگەرى .
هه موان بە م جۆره لە سیاسەت کردنە دڵخۆش و ڕازین وبەڵکو پشتیوانیشى  دەکەین چونکە دەزانین لە کۆتایدا خزمەت بە کۆى کۆمەڵگە دە کات
بەڵام نە ک ئەو جۆرە ى کە لە عێراق و کوردستان وناوچە کە هه یە و ناویشیان ناوە سیاسەت کردن لە پاڵیشیدا خەریکى کاول کردنى ووڵات  وقڕکردن و کوشتن وبە کافرکردن ودروست کردنى دەیان  قە یرانى سیاسى وئابورى وکۆمەڵایەتى بە س لە بەر مانەوەى  خۆیان لە دەسەلات و کورسى حکومەتدارى وبەکار هێنانى بە رپرسیارتیان . لە پێناو مانە وە خۆى وخزم کە س وکارە نزیکەکانى و حیزبە کەى .
وەهە ڵوشین وبە هه دەردانى سامانى وولات و ئەودیوکردنى بۆبانکە کانى ووڵاتان یان بۆ بە کارهێنان و لە ناوبردنى خەڵکى ووڵاتە کەى خۆی
 ئێستا کاتى ئەوە یە بزانین مامۆستا سە عیدى نوورسى بۆچى و لە بەرچى ئەم دە ستەواژەى بە کار هێنا( اعوذباالله من شيطان والسياسة ) وە لە کوێدا بە کارى هێنا لە کاتێدا مامۆستا سەعید چەندین ساڵ پاڵ پشتى کارى سیاسى  و سەرقاڵى  جێهاد و جەنگان بوویە بەرامبەر داگیرکەرانى ووڵاتە کەى  ڕووبە ڕووى سیاسیە هە ڵپەرستەکانى ووڵاتەکەى خۆى بووتەوە لەو پێناوەشدا توشى دە یان گرفتى ناخۆش بویە وە هه رلە برینداربون وشەهیدبوونى هاوڕێ زۆرنزیکە کانى وگرتنى  لە لایەن روسیا و بردنى بۆ ڕووسیا زیندانى کردنى .پاشان هه ڵ هات لە زیندان وگە ڕایەوەى بۆ وولات وکەوتنى خەلافەتى  موسڵمانان و.بەریەک کەوتنى لەگەل مصتە فا کەمال ئە تاتورک. . گەڕانەوەى بۆ کوردستان  لە م هه مو چەرمە سەریانەى کە بە سەرهات ماندوى نەکرد هە تا رۆژێکیان  پیاوێکى دى سەروسیماى لە زانایان دە چوو . لە وکاتدا ناوى زانایەکى بە ڕێزى بە خراپ دە برد  بەڕادەیەک کە گەیاندییە  ئەوەى بە کافر لە قەڵەمى بدات وەک ئەوەى ئەمڕۆ لە کوردستان وعێراق و هه رێمایەتیدا هه یە  ئەمەش تەنها لە بەر ئەوەى کە لە چەندبابەتێکى سیاسیدا ڕاو بۆچونیان جیاوازبوو هەر لە هەمان کاتدا مەدحى یەکێکى ترى مونافیقى کرد کە لە بیروڕاى سیاسدا هاوبیرى بوو ... کەرە ساتەکە لێرەدایە ئەگەر وەک تۆبیربکاتەوە لە سیاسەتدا نەک ئاین ئەوە پیاوی چاک و باشە بەلام خوانە خوستە وەک ئەوبیرى نەکردوە یان لە گە ڵ حیزب ئەو نە بوو ئیتر شەلم کویرم دەکە ونە تۆمەت بە خشینەوە وزەم کردن وناوزراندن وسەدان بووهتانى ناڕە واى  بۆدەکەن هە تا  دەگاتە کافرکردنیشى وە ک ئەوەى بیستمان  وبینمان لە کوردستان و عیراقدا چۆن لە بەر ڕاى جیاواز لە سیاسەت کردندا بڕیارى کوشتن و کافرکردن بۆخەڵک دەردە چێت  بۆ یە مامۆستا سەعیدى نوورسى  وازى لەم سیاسەتە چە پە ڵ وبۆگەنە هێنا نەک سیاسەتى دروست وڕاست کە  خزمەت کردن بە کۆى کۆمەڵگە یە .

نوێترین نوسینەکانی نەوزاد سەعید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌