لەئایین گەڕێن خەمێك لەدیمۆکراسیەکەی خۆتان بخۆن..
وتار/
22/09/2016
3046 جار بینراوە
م.یونس باویانی
لەئایین گەڕێن خەمێك لەدیمۆکراسیەکەی
خۆتان بخۆن..
م.یونس باویانی
لام سەیرەجەماعەتی دابڕاو ببورن
دابران بەچ ڕوێك لەئێستادا دێن باس لەدیمۆکراسی وچاکسازی ئایینی دەکەن وەك بڵێی ئەوان
نمونەیەکی ئەوەندەجوانی حوکمڕانیان نیشاندابێ..هاونیشتمانیان لەبەهەشتی دیمۆکراسیەیان
شایی بگێڕێن بەلام ئیسلام وئایین تێکدەروڕیگربن..!! ئاخرکەسێك ئەگەربەسەفەریش ڕێی
لەم مەملەکەتەکەوتبێ درك بەم ڕاستیەدەکات کەئێوەچ دۆزەخێکتان بۆئەم خەلکە خێرلەخۆوە
نەدیوەسازکردووە، چەندەگەندەڵ وناپاکن ،ئێوەن حوکمی ئێرەئەکەن نەعەرەب ونەشافیعی
ونەئیبن وتەیمیەن ..
ئەی ئەپرسین کێ بەرپرسەلە..
۱-بیرەنەوتەکان ودزینی مال ومولکی خەلکی.
۲-زانایانی ئاینین ژێرزەمینەکانیان پرەلەپارەی دزراو.
۳-خویندنی ئایینیە ئێوەی واپەروەردەکردووەنەتوانن لەنیوخۆتان یەکترقەبول
کەن ،چەندین ساڵەکۆنگریەکتان بۆسازنادرێ،پێتانی گوت شەری براکوژی بکەن ،بازرگانی بەنیشتمان
ومیللتەکەتان بکەن،برسیان بکەن...!!!?
٤-مزگەوت وگوتاری
ئاینییە هانتان ئەدا بۆستەم ونادادگەری وقۆرخکاری وتیرۆرکردنی یەکترو کەسایەتی مرۆڤی
کورد وکوشتنی ئینتمای نیشتمانی ....
بۆیەدەڵێم لەئایین گەڕێن خەمێك لەدیمۆکراسی
وماڵی وێرانی خۆتان بخۆن ..دیمۆکراسیش حەیای بەئێوەوەچوو..
نوێترین نوسینەکانی م.یونس باویانی
-
م.یونس باویانی
07/08/2018
-
م.یونس باویانی
10/07/2018
-
م.یونس باویانی
22/09/2016