نیازپاکی حکومەت بۆ دانەوەی پاشەکەوت
وتار/
18/01/2018
627 جار بینراوە
ئارام مەجید عەلی
نیازپاکی
حکومەت بۆ دانەوەی پاشەکەوت
ئارام
مەجید عەلی
لەنێو
کایەی ئابوری و سیاسی حکومڕانیدا، حکومەت بەچەند قۆناغێکدا تێپەڕدەبێت،وەک قەیرانی
سیاسی و قەیرانی ئابوری و دارایی و چەندین قەیرانی دیکە لەبواری دەوڵەتداری و ئیدارەدانی
وڵات و هاوڵاتیان.
یەکێک
لەو قەیرانانەی لەنێو وڵاتاندا باوە و دووچاری هەندێک دەوڵەت و هەرێم و حوکمڕانان
دەبێتەوە قەرانی ئابوریە، ئەمەش ماوە درێژ نابێت و بەردەوام نابێت و بۆماوەی چەندمانگێک
یان دوو ساڵ تێپەڕناکات، چونکە بەبەردەوامی قەیرانی ئابووری سەرخان و ژێرخان و پێگەی
وڵات هەڵدەوەشێتەوەو هاوڵاتیان دووچاری کارەساتی مرۆیی و قەیرانی دارای و قەیرانی
کۆمەڵایەتی دەبنەوەو شیرازەی وڵات و شیرازەی کۆمەڵایەتی و خێزان بەرەو هەڵوەشانەوە
دەبات و تەونی کۆمەڵایەتی لێک هەڵدەوشێت.
لەبەر
ئەوە لەنێو وڵاتانی توشبوو بەقەیرانی ئابووری و دارایی حکومەت ناچار دەبێت بەخێرای
و دەستبەجێ کۆمەڵێک چاکسازی و پاکسازی گرنگ و پڕبایەخ ئەنجام بدات ئەمەش لەسەر شانی
حکومەت خۆی نەک هاوڵاتی و فەرمانبەران و موچەخۆران،ئەمەش بەوەی حکومەت خەرجیەکانی
کەم بکاتەوەو بەخۆداچونەوەیەکی باش بکات، گەندەڵخۆران و پیسخۆران دەسگیربکات و بەرتیل
و بەرتیل کاری نەمێنێت و تەونی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی پێش بخات و پارە کەڵەکەبوەکانی
حیزب بخاتە خزمەت میللەت و موچەخۆرانی، بۆئەوەی لەکەمترین کاتدا هاوڵاتیانی لەو قەیرانە
ڕزگار بکات و بیانخاتەوە کەناری ئارامی و ئاسوودەیی،چونکە وتراوە حکومەت باوکی هاوڵاتیانە،لەبەر
ئەوە پێوستە حکومەت لەخەمی هاوڵاتیانی بێت.
ئەوەی
مەبەستمە بیخەمەڕوو وەک پێشنیارێک بۆ حکومەت هەم بۆ سودی خۆی و هەم بۆ سودی موچەخۆرانی
و بۆ ئەوەی هاوڵاتیان ئاهێکیان وەبەردابێتەوەو نیازپاکی حکومەتیان بۆ دەرکەوێت و لەهەندێک
کیشە ڕزگاریان ببێت.
ڕاستە
لەم کاتەدا حکومەتی هەرێم دووچاری قەیرانی دارایی و ئابووری بوەتەوە،جائەوەش بەهۆی
قەیرانی سیاسی یان دروستکراو یان گوشاری حیزبی بێت بۆ سەر هاوڵاتیان،ئەمە باسێکی
ترەو قسەی دیکە هەڵدەگرێت.
لەم
کاتەدا پێویستە حکومەت نیازپاکی خۆی بسەلمێنێت بۆ دانەوەی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران،ئەمەش
بەئاگادارکردنەوەی فەرمانبەرانی لەدام و دەزگاکانی حکومەت کەوا کێ قەرزی حکومەتی لەسەرە
لەبوارەکانی(سولفەی زەواج و سولفەی عەقار و پارەی قەرزی ئاو و کارەباو غەرامەی ئۆتۆمبێل
....) ئەوا فەرمانبەر دەتوانێت لەفەرمانگەکەی خۆی بەنوسراو داوابکات حکومەت لەو
پاشەکەوتەی لەموچەکەی کراوە تەواوی ئەو قەرزانەی لەسەریەتی حکومەت وەریگرێتەوە، ئەگەر
هاتوو حکومەت بەم داوایەی فەرمانبەرانی ڕازی بوو ئەوا حکومەت نیازپاکی خۆی دەسەلمێنێت
بۆ دانەوەی بڕی پاشەکەوتی ماوە لەداهاتوودا،بەمەش حکومەت متمانە بۆخۆی دەگێڕێتەوەو
لەو قەرزە زۆرەملەی پاشەکەوتی موچە ڕزگاری دەبێت و ئەستۆپاکی بۆخۆی دەکات،لەهەمان
کاتدا موچەخۆرانی هەرێم لەو قەرزە کەڵەکەبوانەی سەرشانی ڕزگاری دەبێت و ئاهێک وەبەریدا
دێتەوەو دەزانێت حکومەت لەخەمی موچەخۆرانیدابووە.
بەڵام
گومان و پرسیارەکە لێرەدایە،ئەگەر هاتوو حکومەت ئەمەی قەبوڵ نەبوو،نیازپاکی خۆی نەسەلماند
و ئەستۆپاکی بۆخۆی نەکردو لەسەر ستەمی پاشەکەوتی زۆرەملێ بەردەوام بوو،ئەوا دەردەکەوێت
هەرگیز حکومەت نیازی دانەوەی ئەو پاشەکەوتەی نەبوەو نیەو نابێت لەسەر ستەمەکەی بەردەوام
دبێت،بەمەش پەیڕەوی ئەو پەندە کوردیە دەکات کە دەڵێت(ماڵی خۆم بۆخۆم،ئەوەی تۆش دەخۆم)،بەمەش
حکومەت دڵسۆزی و خەمخۆری میللەت لەدەست دەدات هەمیشە موچەخۆران بەچاوی گومان و ستەمکار
لەحکومەت دەڕوانن، چونکە بەناڕەوا دەستی بردووە بۆ قوتی ماڵومنداڵ و ژیانی،ئیتر پێویستە
موچەخۆران فاتیحە بۆ وەرگرتنەوەی موچە پاشەکەوت کراوەکەیان بخۆێنن و لەسەر کێلی گۆڕەکەیان
بنوسرێت لەقیامەتێشدا چاوەڕوان پاشەکەوتەکەین، ئەمەش نیشانەی ئەوپەڕی لاوازی هەڵوێستی
موچەخۆرانی ئەم هەرێمەیە، لەئاست بەدەست هێنانەوەی مافەڕەواکانی خۆیان.
نوێترین نوسینەکانی ئارام مەجید عەلی
-
ئارام مەجید عەلی
09/06/2021
-
ئارام مەجید عەلی
11/01/2021
-
ئارام مەجید عەلی
15/12/2020
-
ئارام مەجید عەلی
29/08/2020
-
ئارام مەجید عەلی
21/06/2020
-
ئارام مەجید عەلی
17/03/2020