پێغەمبەر بۆ بوو بە ڕەحمەتە للعالیمن
وتار/
13/01/2018
1023 جار بینراوە
نەوزاد سەعید
پێغەمبەر بۆ بوو بە ڕەحمەتە للعالیمن
نەوزاد سەعید محمد
هەر لە سەره تای بون بە پێغەمبەرى(صل الله علیە وسلم ) هە تا وەفات کردنى ڕەحمەت بوو بۆ بۆدروست کراوانى خواى گەورە بە تایبەت (مرۆڤ) گفتاروکردارى ئاوێتەى یەکترى بوون .ئەگەرتەماشا بکەین دە بینین پێغە مبەر(صل اللە علیە وسلم ) بە هیچ شێوە یەک دژى مرۆڤ نە بوو بەڵکوبەردەوام بە ڕەحمەت وبە بەزەیە کەى هه وڵى باشکردن ولابردنى کردەوەخراپەکانى مرۆڤى دەدا بە پێ ئەو قۆناغە وڕەچاو کردنى عورف وکلتورەى ئەوى تێداژیا.,پێشەوامان هه میشە بەدواى هە لیکدا دەگەڕا هەتا لەگەل سەرانى کفردا دابنیشت بۆئەوەى قە ناعە تیان پێ بکات هه تا دەست هه ڵگرن لەکارو کردەوەى نابەجێ ونامرۆڤانە . وەک لاى هه مومان ڕوونە لە وسەردەمەدا زۆربەى عەرەب لە هه موڕوویەکى مرۆڤایەتیەوە داڕنرابوون ..هەڵگرى پەیامى ڕەحمەتە للعالیمن هەتا بەکردار وگفتارە شیرین وڕاستگۆیەکانى .لەگەل ئەوەى کە زۆر ئازارو نارە حەتى چەشت وهاتە ڕێی لە لایەن سەرانى کفرەوە بەلام ئەم سوربوو لە سەرئەوەى دە بێت مرۆڤ ڕزگار بکریت لە تاریکى جەهل ئەگەرچى هەندێک جاریش سەرزەنشت دەکرا لە لایەن خواى گەورەوە . بە سەرهاتى عبدالله أم مکتوم نمونەى یەکى ئاشکرایە لە سەر ئەوەى چەند بەتەنگ ڕزگارکردنى مرۆڤە وە بوو .ئەگەرچى دەى زانى أم مکتوم هیدایەتى وەرگرتوە ڕزگارى بوولە زەلکاوى نەزانین بەلام زیاترى دەوییست .بەلام رحمەللعالمین لە گەل سەرانى کفردا سەرقالى گفتو گۆبووە بۆئەوەى ئەوانیش ڕزگاربکات لە جە هل ونەزانین.
دیقەت بدەن لە شەرى بەدرى یەکەمدا چەند دیلێک دەکەویتە دەست موسڵمانان پێغەمبەر ڕاوێژ بە هاوەلان دەکات چیان لێ بکەین هەندێکیان دەڵێن با ئازادیان بکەین بە پارە و هەندیکى تریشیان دە لین بابیان کوژین بەلام پێشەوامان دە فەرموێت ئازادیان دەکەین لە بەرامبەر فێرکردنى نوسین وخویند بە چەند منداڵێک
زەید لە یەکێک لە شەرەکاندا لە بەرامبەر کە سێکدا دە بێت دواى ئەوەى شمشیرى لەدەست دەکەویت . بڕوا دە هێنێت ئەویش دە کوژێت ئەم باسە یۆپێغە مبەردەگێرنەوە ئەویش دە فەرمویت کوشتت دواى ئەوەى شهادەى هێنان زەید دەڵێت ئاخر لە ترسدا بوو سەردارمان دە فەرموێت سنگت شەق کردبوو هەتا بزانیت لە ترسدابوو. زەید دەڵێت ئەوەندەى دووبارەکردەوە هەتا ئاواتە خوازبووم لە دواى ئەو ڕووداوە موسڵمان ببومایە .
ئێمەى موسڵمانانى ئەمرۆیش بە دواى ئەودا دەگەرێین حەزیش دەکەین کەسێک یان حیزبێک کفرى لێ دەربکەویت هەتا لاى خەڵک بیکەین بە هە لا بۆ ئەوەى خۆمان یان حیزب وبنەمالە وشخصەکانى تۆزێک پێ جوان بکەین لە وهه موناشیرینێ کە هه مانەو تێی کەوتوین ..
پێغەمبەرو شوێن کەوتوانى لە هاوەلان لە چڵە پۆپەى ئەوەدا بوون چۆن مرۆڤ ڕزگاربکە ن
.لە ڕووى ژیان وگوزەرانیشەوە لە براموسڵمانەکانى تریان خراپتربوون .بۆ ئەوەنەژیان هه تا دەسەلاتى زیاتروپارەى زیاترکۆبکەنەوە بەڵکو بۆ ئەوە دەژیان هه تا زۆرترین مرۆڤ لە جەهل و نە زانین رزگاربکەن
ابوسفیان زیاترلە ٢٠ سال دژایەتى پێغەمبەرو ئیسلام وها وەڵانى کرد لەکاتى هاتنى سوپاى ئیسلام بۆ فتحى مەککە ابوسفیان دە بێتە موسڵمان .لەوکاتدا موسڵمانان هێزى گەورە یان هه یە ابوسفیان داوا لە پێغەمبەردەکات شتێکى پێ بدات. ڕەحمەتە للعالیمن نافەرمویت خۆتازە ئێمە دەسەڵاتمان بەدەستەوە یە چى پێویست بەوە دەکات من شتێک بدەم بەوە . دە فەرمویت هەرکەس بچێتە ماڵ ابوسفیان سەلامەتە ئەمەش بۆ بەرزکردنەوەی مەعنەویاتی ابوسفیان وگرنگی موسڵمان بوونی لای پێغەمبەری خوا.. .چونکە ڕزگاکردنى مرۆڤ لاى پێغە مبەر( صل الله علیە وسلم )گەورەترین شتە .
نوێترین نوسینەکانی نەوزاد سەعید
-
نەوزاد سەعید
12/09/2021
-
نەوزاد سەعید
07/08/2021
-
نەوزاد سەعید
29/07/2021
-
نەوزاد سەعید
26/07/2021
-
نەوزاد سەعید
20/06/2021
-
نەوزاد سەعید
17/05/2021