ئەم میللەتە نەخۆشە؟

وتار/ 12/01/2018 498 جار بینراوە

ئارام مەجید عەلی

ئەم میللەتە نەخۆشە؟
ئارام مەجید عەلی
لەنێو دونیای تەندروستی و نەخۆشیدا،دیاردەی چارەسەری نەخۆش بوونی هەیەو دکتۆرێک بۆ چارەی نەخۆشی نەخۆشێک یەک یان دوو جۆر دەرمان دەنوسێت و نەخۆش پاشماوەیەک لەوەرگرتنی چارەسەرەکان باش دەبێتەوەو دەبێتەوە بەمرۆڤە تەندروستەکەی جاران.

بەڵام لەنێو جیهانی سیاسی کۆمەڵگەی کوردیدا پێچەوانەی جیهانی تەندروستی، میللەتێکی هەیە نەخۆش کراوە و وزەی لەبەر بڕاوە و پێویستی بەچارەسەرەو دەیەوێت وەک مرۆڤێکی ئاسایی وتەندروست بژی و چێژ لەژیانی خۆی وەرگرێت و لەگەڵ ڕەوتی ژیاندا بڕوات.

دکتۆر حیزب! لەم کۆمەڵگەیەدا لەبری چارەسەر میللەتی نەخۆشی بەهیلاکدا بردووە و هێزی لەبەر بڕیوە، لەنێو نەتەوەکانی جیهاندا،نەتەوەی واهەیەکەخاوەن سەدان ملیۆن هاوڵاتین حیزبێک یان دووان هەیە و بونەتە شیفادەری دەردی میللەت و میللەتەکەیان دووچاری خۆشی و خۆشبەختی و ئارامی کردوەو گەیاندونیانەتە کەناری ئارامی و بەختەوری.
بەڵام لەنێو ئەم میللەتە چوارملیۆنیەدا دەیان حیزبی جۆروجۆر و بەناوی جیاواز بەربونەتە وێزەی ئەم میلەتە لەبری چارەسەر،میللەتیان دووچاری سەدان دەردی بێدەرمان و سەدان نەخۆشی کوشندەو سەدان برینی خوێن لەبەر ڕۆشتوو کردووە.حیزبێک بەناوی هیواو حیزبێک بەناوی نیشتیمانی و یەکێک بەناوی دیموکراتی و یەکێک ئیسلامی و یەکێک عەلمانی و یەکێک نەوەی نوێ و یەکێک زەحمەتکێشان و یەکێک گۆڕان و یەکێک یەکگرتوو!! بوون بەدکتۆری میللەت.بەڵام کام دکتۆر؟!! دکتۆرێک لەخەمی خۆی و بیخەم لەمیللەت.

بەڵام لەڕاستیدا ئەم حیزبانە بونەتە ڤایرۆسی کوشندەو هێزو وزەو ئاوات و ئامانجیان لەم کۆمەڵگەیە بڕی و میللەتیان بەچۆکداهێناو هێزی میللەتیان داماڵی و ڕەنج بەخەساریان کردن. نەتەوەکانی دیکە بەسەدان ملیۆن هاوڵاتی دوان یان چوار حیزبیان هەیە و بوەتەمایەی خۆشی و ئارامی، بەڵام ئێمەی کورد بەچوار ملیۆن هاوڵاتی زیاتر چل حیزبمان هەیەو وەک مشەخۆرەکان بەربونەتە جەستەی ئەم میللەتە نەخۆشە و زیاتر باری سەرشانی ئەم میللەتیان قورس کردوە.

سەیرە لەڕەچەتەی ئەم حیزبە زۆر و بۆرانەدا چارەسەرێکی گونجاویان لانەبێت بۆ چارەی دەردی هەژاری و نەداری و بێ هیوایی ئەم  میللەتە،کەواتە ئەم هەمووە حیزبە بەم ناوە جیاوازانە هیچ مانایەکی نیەو هەموویان لەیەک بەرەبابن و ئامانجیان چەوساندنەوەی ئەم میللەتەیە.

نوێترین نوسینەکانی ئارام مەجید عەلی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌