خواش لێمان توره‌یه

وتار/ 02/01/2018 718 جار بینراوە

دانا سۆفی برایم

خواش لێمان توره‌یه

 دانا سۆفی برایم

ئه‌وه‌ له‌ كۆتایی ساڵ نزیك ئه‌بینه‌وه‌ ، هێشتا بارانێكی باش نه‌باریوه‌ كه‌ دڵی جوتیاره‌كان خۆش بكات ، كه‌ زه‌وی پاراو بكات، جوتیاره‌كان له‌ هیچ شتێكدا دڵیان خۆش نه‌كراوه‌   ئه‌ی چۆن قوربان ئه‌وه‌تا پاره‌ی گه‌نمی ساڵی 2013 و 2014 ساڵی 2017 وه‌ری ده‌گرن، ئه‌م  دره‌نگ كه‌وتنی بارانه‌ش دوور نیه‌ توره‌بوونی خودا له‌و بارودۆخه‌ خراپانه‌ی دروستمانكردوه‌

ئاخر چۆن خوا له‌ لێمان توره‌ نابێت كه‌سێك له‌ برسا بمرێت  كه‌سێكی دیكه‌ له‌ تێریدا بمرێت!!! یه‌كێك پڕ بێت،  یه‌كێكی دی  قڕ بێت، خوا له‌م میلله‌ت و ده‌سه‌لأته‌ توره‌یه‌ ده‌سه‌لأتێك  زه‌وی و ئاسمان پێش هه‌تنی ساڵه‌كان بفرۆشن هه‌ر وایه‌، دیاره‌ ئه‌مانه‌ رێكه‌وتنیشیان له‌گه‌ل شه‌یتان كردوه‌ كه‌ی دونیا خراپ ئه‌بێت ، نه‌وتی كوردستانیان بۆ ده‌یان ساڵی دیكه‌ فرۆشتوه‌، نیوه‌ی خاكی كوردستانیشیان فرۆشت، ئاسمانیش هه‌روا، چی ماوه‌ نه‌یفرۆشن

په‌ندێكی جوان هه‌یه‌ ئه‌لێت: تا میله‌تێك خراپ نه‌بێـت ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ش ده‌سه‌ڵات داری خراپی بۆ نانێرێت، ئاخر كوردانێك شه‌ری مزگه‌وت كه‌م كردنه‌وه‌ بكه‌ن و شه‌ری زیاد كردنی باڕی 5 ئه‌ستێره‌ بكه‌ن و به‌س بۆ كات كوشتن هه‌فته‌ی جارێك بێته‌ مزگه‌وت و نه‌زانێت مامۆستای به‌رێز چی ده‌لێت، ده‌سه‌ڵاتدارانێك به‌ هاتنی ده‌یان ملیار دؤلاره وه‌ نه‌توانێت چاره‌سه‌ری كیشه‌ی كاره‌با و ئاو بكات ، نه‌توانێت چاره‌سه‌ری كیشه‌ی بیكاری بكات ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌ ئه‌بیت، هیوادارم خودا به‌ میهره‌بانی خۆی ئاسوده‌یی ببه‌خشێت پێمان نه‌ك به‌ ئاكار و ره‌فتاری خۆمان و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانمان


نوێترین نوسینەکانی دانا سۆفی برایم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌