بە ئیزنی برادەرانی عەلمانی دژە حەج و عەمرە.

وتار/ 01/01/2018 985 جار بینراوە

د. مهدي قادر

بە ئیزنی برادەرانی عەلمانی دژە حەج و عەمرە.

لەبیرتانە دەتانگوت: ئەی موسڵمان ئەو پارەیەی كە دەیدەن بە حەج و عەمرە بۆ نایدەن بە فەقیر و ھەژار.؟

ئێستا با قسەكەی خۆتان پێ بڵێمەوە: ئەو پارەیەی كە ئەیدەن بەم یاریە ئاگرین و ئاھەنگی خێزانی و ڕەقس و دەگەیە بۆ نایدەن بە كەس و كاری شەھیدان و كەمئەندامان.
كەواتە قەرز كۆن دەبێت بەڵام نافەوتێت.

تێبینی: من دژی ئەو مەنتیقەی سەرەوەم و بڕوام پێی نیە، بەڵام ویستم پێیان بڵێم كە ماڵت لە شوشە بوو بەرد مەگرە ماڵی خەڵكی، چونكە موسڵمان ھەم خێر دەكات و ھەم حەج و عەمرەش، بەڵام زۆبەی ئێوە تەنھا بیر لە ڕابواردنی كاتێكی خۆش دەكەنەوە ئەگەر بە پارەیەكی زۆریش بێت. جا باسی ئەوانە ناكەم كە بۆ گەشت لە مۆسكۆ و دوبەی و فەڕەنسا و ئیسپانیا و توركیا و ئیتالیان.
ساڵی نوتان پڕ لە خۆشی بێت و خوای گەورە دڵی ھەمومان خۆش بكات، من ھەر گەشبینم.

 

 

نوێترین نوسینەکانی د. مهدي قادر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌