هاوپەیمانی چارە سەرە بۆ دۆخى داڕووخاوى کوردستان
وتار/
25/12/2017
638 جار بینراوە
نەوزاد سەعید
هاوپەیمانیەکى سیاسى فراوان
چارە سەرە بۆ دۆخى داڕووخاوى کوردستان
نەوزاد سەعید محمد
بە وردبونەوە لە مێژووى دوێنێ
وئەمرۆى پارتى ویەکێتى و شێوازى حیزبایەتى وئیدارەدانى کوردستان بە ناوى حکومەتەوە
دەگەینە ئەو ڕاستیە , کە ئەو دووهێزە .لە مێژە ڕکە بەرى یەکترى دەکەن چۆن یەکترى
نابوت وناشیرین بکەن بۆزاڵکردنى تاک ڕەوى
خۆیان لە باشورى کوردستان ,
ئەوە نزیکى ٥٠ سالە ئەو دووحیزبە
خەریکى یەکتربڕینەوە ن بە فۆڕمى جیاوازە وە ماوەیەک بەناوى ملایی وجلالی وماوەیەک
بەناوى یەکێتى وپارتى ودواترینیان بەناوى زۆنى زەرد وسەوز بەردەوام بوون خوا هه ڵناگرێت
درێغیان نە کردوە لە بە کوشتدانى ڕۆڵەکانى کوردستان لە پێناومانەوە ى خۆیان
دەیان خیانەتى ڕوون وئاشکرایان
کردوە بەرامبەرکوردستان و یەکترى وپەلکێشى دووژمنانى کوردیان کردوە بۆقڕکردن
و بنبڕکردنى کوردویەکترى .
ئەوەى
نەدە بوو بکرێت وبیکەن و بیریشى لێ بکەنەوە .هەڵگیرسانى شەڕى ناو خۆبوولە دواى ڕاپەڕێن.
ئەو دوو هێزە . لە پیناو پاوان خوازى زیاتر,
دواى دووساڵ لە ئازاد
کردنى نیوەى کوردستان ئەو دو حیزبە وەک پیشەى
هه میشە ییان کەوتنەوە پیلان گیران دژى یەکترى
وە پەلکێش کردنى
دوژمنانى تورک وفارس و عەرەب بۆ
کوشتنى کورد و سڕینەوەى یەکترى...
لە دواى ٢٦ ساڵ لە حکومەتداریان
لە نیوەى کوردستان وهه بونى سەرمایە یەکى زۆرلە بەردەستیان ئەم دوو حیزبۆکە نە یان
توانى خزمەتى کوردستان وکۆمەڵانى خەڵکى پێ بکەن .
دە بوو هەنگاو هەڵبگرن بۆچەسپاندنى
یاسا سەروەرى و دادگەرى و وەستاندنى حکومەت لە سەرپایەکانى حکومەتدارى وکارى جدى
بکەن چۆن سەرچاوەکانى ژیان لە کوردستان ببوژێننەوە بۆئاوە دان کردنەوەو خزمەت کردنى خەڵک .بەداخەوە
هەنگاو یاساى دارستان و خێڵیان دەست پێ کرد. دە بوو بە ڕێکارە یاسایەکان خەڵک لە
دامەزراوە وسێکتەرەکانى حکومەت دابمەزرێنن
بۆ ئەوەى حکومەت ڕێڕەوى دروستى خۆى بگرێتە بەر حوکومەت بکەنە حکومەتى خەڵکى
کوردستان .
زۆر بەداخەوە حکومەت وەک بوکەڵە بووە یارى دەستى لق ومەلبەندو ناوچە وکۆمێتە ى یەکێتى .وپارتى چۆنیان بویستایە ئاوایاریان پێ
دەکرد
بەوەشەوەنەوەستان چەندین یاسایان بەقازانجى حیزبەکانیان داڕشتەوە .لەوانە
یاساى خانە نشینکردن کە لە ڕێگەى ئەویاسایەوە دەیان هه زارکە سیان بە ڕێگەى نایاسایی
وناشەرعى خانە نشین وبندیوارکرد بۆبەدەست هێنانى دەنگى زیاتر
بەم هه نگاویاسا پینەوپەڕۆکردنانە
پان .
ئەڵبەت هێزە بچوکە کانی تریشیان
بە پشکى بچوک پەلکێشى یاساشکێنى کرد ..
بۆیە ڕوو لە هاونیشتیمانان دەکەم
دە ڵێم ئە م دوو حیزبە بێجگە لە هەڵتەکاندن وهه رزان فرۆشکردنى خەلک وئەرزوسەرمایەی
مرۆیی ومادى هیچى تریان لە هه گبەدانە بوەو نابێت بۆیە کاتى ئەوە هاتووە کۆتاییان
پێ بهێنرێت.
بۆدەربازبوون لە دەست ئە و
دووحیزبە شکست خواردوخە ڵک ونیشتیمان فرۆشە پێویستە حیزب و قە وارە وڕێکخراو کە سایەتیە
جەماوەریەکان هه وڵى جدى بدەن بۆ پێک هێنانى
هاوپە یمانێتیەکى سیاسى فراوان .
کە ببێتە دڵخوازوچەترى زۆرینەى کوردستانیان بۆ ئەوەى هه موان پێکەوە بتوانین بە ڕێگەى هە ڵبژاردن وبە ئاشتى و بە چاودیرى نەتەوەیەکگرتوەکان
وپاک کردنەوە ى تۆمارى دەنگدەران وچاوخشاندنەوە بە ١١کورسى کەمە ئاینى ونەتەوەیەکانى
کوردستان ..
وە دڵنیایی بدرێت بەهاونیشتیمانیان
کە ئەم هاوپیمانیەتیە دە بێتە بڵند گۆ بۆ
هه موان و ئامانجى دادگەرى وخۆشگوزەرانى وئاوەدان کردنەوەى کوردستانە
وەبۆتێپەراندنى ئەم قۆناغە کەمەرشکێن
وداروخێنەرە .
نابێت حیزب وقەوارە وڕێکخراوکە
سایەتیەکان لە بیرى ئەوەدا بن کامیان
کورسى زیاتردێنن بەڵکۆ دە بێت ئەم قۆناغە
بکرێتە هەنگاوى پەڕینەوە لە قۆرخ کارى و وستەم وخۆسەپاندن بۆ ئومێد ودادگەرى وئازادى بۆهه موان.
نوێترین نوسینەکانی نەوزاد سەعید
-
نەوزاد سەعید
12/09/2021
-
نەوزاد سەعید
07/08/2021
-
نەوزاد سەعید
29/07/2021
-
نەوزاد سەعید
26/07/2021
-
نەوزاد سەعید
20/06/2021
-
نەوزاد سەعید
17/05/2021