حکومەت تێکدەر و ئاژاوە گێرە نەک خۆپیشاندەران

وتار/ 22/12/2017 824 جار بینراوە

نەوزاد سەعید

ئەو دێوە زمەى کە ناوى خۆى ناوە حکومەت تێکدەروئاژاوە گێرە نەک خۆپیشاندەران
نەوزاد سەعید
لە چەند ڕۆژى رابردوودا خۆپیشاندان لە سنورى سلیمانى دە ستى پێ کرده وە بۆ دەستە بەرکردنى ژیانێکى سەرە تایی ...بەلام ئەوەى جێگەى قسە لە سەرکردنە بە یان نامەى هه ردوو حیزبى پارتى و یەکیتى بوو کە خۆپیشاندارانى بە تێکدەر و ئاژاوە گێر ناوەزدەکردبوو.
ئەوە ئێوە وحکومەتە تێکدەرو ئاژاوە گێرەکەتانە کە لە سالى ٢٠٠٣سەدان ملیار دۆلار هاتە ئەم وولاتەوە لە بەر دزى و قورماکردن و بە هەدەردانى ژیانى خەلکتان بەم رؤژە گەیاند
ئەوە ئێوە و حکومەتە تێکدەرو ئاژاوە خوڵێقێنەرەکەتانە دەستان خستوەتە بینە قاقەى فەرمانبەران وکرێکاران وهێزە چەکدارەکان بەگشتى دەشتانەوێت کەس هاوارو نوزە ونقەى لێوە نە یەت
ئەوە ئێوە و حکومەتە تێکدەروقومارچى وتاڵنچى وئاژاوە گێرەکەتانە ڕۆژێک سوپاى صدام و ڕؤژێک سوپاى تورک وڕۆژێک سوپاى ئیران وڕۆژێک وسوپاى حشدى شەعبى وچى وچى دە هێننە سەر ئەم میلەتە قوربە سەرە
ئەوە ئیوە و حکومەتە تێکدەرو ئاژاوەگێرەکەتانە هەرچى نەوتى ژێرزەویە هه یە تاڵان فرۆشتان کردو پارەکەشتان ئاودیوى سنورە کان کرد بۆپاشەکەوت کردنى بنەماڵە کانتان
ئەوە ئێوە و حکومەتە تێکدەرو ئاژاوگیرەکە تانە کوردستان پارچە پارچە کرد لە پێناومانەوەى دەسەڵاتى بنەمالەو حیزەبە کانتان
ئەوە ئێوە و حکومەتە تێکدەروئاژاوگیرو ماڤیاکە تانە بووە هۆى خەنکان وئاوارە بوونى هه زار هاولاتى بۆوولاتانى تر بۆ پەیدا کردنى پارویک نان وژیانێکى سەرەتایی..
ئەوە ئێو وحکومەتە تێکدەروئاژاوە گێرەکەتانە هه زاران پیاو گەنجى ئەم ووڵاتە تان لە شەرى ناو خۆدابە کوشتدا لە پێناو گرتنى گردێکدا کە جێشتان هێشت
ئەوە ئیوە و حکومەتە تێکدەروئاژاوگێرەکە تانە بونتە دێوەزەمە بە سەرئەوخەلک داماوە وهەژارەوە کە داواى نان و کارەبا و ئاو و خزمەتگوزاریە سەرەتایەکان دەکەن هەتا تۆزیک وەک مرۆڤ بژین
ئەوە ئێوە وحکومەتە تێکدەرو وئاژاوەگێرو ئاشوبە کەتانە بونە تە میکرۆب و ڤایرۆسى پس بە سەر ئەم میلە تە .خێر لە خۆنە دیوە ودەیان کارە سات و قە یرانتان بۆدروست کرد بە بیانوى ناڕەوا
ئەگەر ئێوە تێکدەرو ئاژاوە گێرو گێرە شێوین نین ئەو هه زاران چەک بەدەستە چیە بە دواتانەوە ؟؟
خۆپیشانداران و فەرمانبەران هێزە چکداران وکرێکاران دواى سک هەڵگوشنى ٤ساڵ و وەستان لە سەر ئێوەى تێکدەرو قورمارچى وئاژاوگیر هەتا بینەوە هۆش خۆتان بگڕێنەوە ڕیزى مرۆڤ بوون وئاوڕێک لە وخەلکە بدە نەوە دەست هه ڵبگرن لە چەوساندنەوەى هاونیشتیمانان .
لەکوتایدا ڕوو خۆپیشاندارە خۆشەویستەکان دەکەم لە بەرامبەرئەو دێوەى زمەى کەناوى خۆى ناوە حکومەت ..پەرچە کردارئەنجام نەدەن دەست ببەن بۆ سوتاندنى شوێنە خزمەت گوزارى وشوێنەگشتیەکان چونکە ئەوان بە هى خۆیانى نازانن پێیان خۆشە هه موکاوڵ بکرێت .
هەتا دواى ئەو هه موو ئاژەوگێرى وتێکدانانەى کە لە ٢٦ ساڵى رابردووداکردویانە تۆمەتى ئاژاوە گێریش بخانە پاڵ خۆپیشاندانەکان . لاى هه مومان ڕوونە کێشە خەڵک و خۆپیشاندەران لەگەل هیچ کەس نیە بێجگە لە ٢٠٠کەس کە دەستیان گرتوە بە سەر دە سەڵاتدا بەناوى شۆڕش گێریەوە بۆیە ئەم ڕۆبێت یان سبەى ئەوانە دە بێت برۆن وپاشان دادگاى بکرێن لە بەردەم ئێوەى خۆپیشاندەراندا..بۆیە دەبێت فەرمانبەران بەگشتى دریژە بە بایەکۆت وخۆپیشاندانى شارستانیانەى خۆیان بدەن هەتا هه ڵوەشاندانەوە رووخاندنى ئەم حکومەتە تێکدەروئاژاوگێرو ماڤیاییە

نوێترین نوسینەکانی نەوزاد سەعید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌