شۆڕش یان بایکۆت

وتار/ 15/12/2017 666 جار بینراوە

ئارام مەجید عەلی

شۆڕش یان بایکۆت
ئارام مەجید عەلی

لەمێژوویماندا تەواوی شۆڕش و ڕاپەڕینەکانی کورد تەواوکەری یەکدی نەبوون و بەشێوەی جیاواز و دوورلەیەک و بچڕبچڕو ناوچەیی بوون و لەسنورێکی بەرتەسکدا ڕوویان داوە، وەک زنجیرێکی لێکبچڕاو پەرتەوازەو بێخاوەن بوون و زۆر جار بەگیران یان کوشتنی ڕابەری شۆڕش و ڕاپەڕینەکە ئیتر مۆمی هیوا کوژاوەتەوەو شۆڕشکەکە لەنێوچووە، لەبەر ئەوە شۆڕش و ڕاپەڕینەکان هیچ ئەنجامێکیان نەبوو لەمێژوومانداو بەوەش نەگەشتین بەئاوات و ئامانج و نەبووین بەدەوڵەت،

لەم سەردەمەشدا تەواوی بایکۆتەکانی موچەخۆرانی هەرێم لەشار و ناوچەکان بەشێوەی یەکدەنگی و یەک هەڵوێستی بەردەوام نەبوون، دوور لەیەک و بەشێوەی بچڕبچڕ و دابڕاو لەیەکتر و لەسنورێکی بچوک و بەرتەسک یان لەئاستی شارێک و لەئاستی چەند فەرمانگەیەک و لەئاستی کەسی بوون و زۆر جاریش داواکانیان جیاوازبوو،لەبەر ئەوە تەواوی بایکۆتەکان هیچ بەرهەمێکیان نەبوو.

 لەبەر ئەوەی خوێنی ڕۆڵەکامان نەڕژێت و شەڕی ناوخۆ نەکەوێتەوە پێویستە واز لەشۆڕشکردن بهێنرێت و ڕێگەی مەدەنی و شارستانی بگرینەبەر، ئەگەر بمانەوێت بایکۆتەکانی ئەمجارەیان بەرهەمیان هەبێت، پێویستە سەرەتا حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان و سەرکردەکانیان ناچار بکرێن و بێنە سەرشەقام و ئاوێزانی خۆپشاندەران ببن و هاکاتیش زەنگی بایکۆت و خۆپیشاندانی مەدەنی هەموو شارو شارۆچکەکان لەتەواوی پارێزگاکانی هەرێم بەتایبەت لەپایتەخت لێبدرێت و پەیوەندیەکی بەهێز لەنێوان دەستەی بایکۆتدا هەبێت و بەجدی هەوڵبدەن و بەردەوام بن و ئامانجەکان بەباشی ڕوون بکەنەوە و وەزارەتەکانی پەروەردەو خوێندنی باڵاو تەندروستی بەجدی بایکۆت بکەن،بەمەش گەورەترین فشار دروست دەکرێت و تەواوی حیزبەکان ناچار دەکات بەحۆیاندا بچنەوە.

جگەلەوەش پێویستە دەستەی گشتی بایکۆت پێک بهێنرێت و پشوو درێژ و ماوە درێژبن سەرشەقام و شوێنە هەستیارەکان کۆنتڕۆڵ بکرێن و هێچ زیانێک بەمومتەلەکاتی حکومی و حیزبی و هاوڵاتی نەگات و فشارێکی زۆر جدی لەسەر بەرپرسانی هەرێم و حیزبی دروست بکرێت پارەدزراوەکان بگەڕێننەوە بۆ خزمەتی هاوڵاتیان.

بەردەوامی بایکۆت زۆر گرنگە و نابێت هیچ جۆرە چاوسورکردنەوەو ترسانێک ئاراستەی مانگرتن و بایکۆت بگۆڕێت بەرەو ساردبوونەوەو بڵاوە پێکردن و بایکۆت شکان.

بایکۆت بە یەکدەنگی و یەک هەڵوێستی و بەردەوامی لەتەواوی شارو شارۆچکەکان دەمانگەیەنێت بەئاوات و ئامانج و بەدەست هێنانەوەی مافەخوراوەکانمان،و دواتر فشار لەسەر حکومەت بکرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێی چاکساز و دڵسۆز کەشکۆ بۆ موچەخۆرانی خۆی بگێڕێتەوەو بەدەم خواست و داواکاریەکانیانەوەبێت.

بەپێچەوانەشەوە ئەگەر ئەم جارەش وەک جارەکانی پێشوو بایکۆت پایتەخت نەگرێتەوەو ئەوانیش نەیەنە سەرخت و فشار دروست نەکەن جگە لەماڵ وێرانی موچەخۆران و زیانگەیاندن بەهەرێم و  بەکەرتی پەروەردەو فەوتانی خوێندن و زەرەرمەنی خوێندکار هیچ ئەنجامێکی نابێت و بارودۆخ زۆر لەمە خراپتر دەبێت کەتێیداین.

لەبەر ئەوە پێویستە بەوپەڕی وریایی و دڵسۆزی و هەستکردن بەبەرپرسیاریەتی و بەوپەڕی سیمای مەدەنی و شارستانی و دوور لەتوندوتیژی و ئاژاوەنانەوە و بارەگاسوتان هەنگاو بهاوێژرێت بۆ گێڕانەوەی شکۆ و مافەخوراوەکانمان.

نوێترین نوسینەکانی ئارام مەجید عەلی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌