هـەرزان فرۆشی خاک و مـرۆڤ
وتار/
28/11/2017
879 جار بینراوە
ئارام مەجید عەلی
هـەرزان فرۆشی خاک و مـرۆڤ
ئارام مەجید عەلی
لەنێو هەموو دەوڵەت و نەتەوەکانی جیهاندا، هەرزانترین و بێ
بەهاترین خاک و مرۆڤ، خاکی کوردان و تاکی نەتەوەی کوردە کە هیچ نرخ و بەهایەکی نیە.
هەموو دەوڵەتان لەپێناو خۆیان و پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆیان
ئامادەن لەگەڵ سەرسەخترین دوژمنی خۆیان ڕێک بکەون دەست لەنێو دەستی یەکتربنێین و تەنازول
بۆ یەکتربکەن، بۆ ئەوەی کورد نەبێت بەهێچ و نەگات بەئاوات و خاکەکەشی هەرزان فرۆش
بکرێت،لەم هەرزان فرۆشیەدا هیچ بەهایەکی ئاینی و مەزهەبی و مرۆیی لەسەر کورد و خاکەکەی
بوونی نیەو نابێت،
چونکە کورد خۆیشی بەهای بۆخۆیی و خاکەکەی نیەو ئامادەیە بۆ
پشت شکانی براکوردەکەی خۆی و دۆڕانی بەشێک لەخاکەکەی بۆ بەرژەوەندی خۆی دەست بخاتە
نێو دەستی دۆژمنەکەی و تەنازولیشی بۆ بکات،بەڵام هەرگیز ئامادەی ئەوەی نیە لەگەڵ
براکاردەکەی خۆی ڕێکبکەوێت و تەنازول بۆ یەکتربکەن،ئەمەش وادەکات هەرزان بازاڕی
تاکی ورد و خاکەکەی لێبکەوێتەوە، ئەمەش ڕێگە خۆشکەرە جیهانیش بەچاوی هەرزان بازاڕی
خاک و نەتەوە لێمان بڕوانێت هێچ بەهایەکمان نەبێت،بێدەنگی ئەوانی لەئاست هەموو کارەسات
و ڕووداوە ماڵوێرانیەکان بەڵگەی ئەم ڕاستیەن کەئێمەی کورد و خاکەکەمان بەهایەکی ئەوتۆی
نیەو ئەوەتا وەک خاک و وەک نەتەوە، وادابەشکراوین هەر پارچەو کۆمەڵێکمان بەدەست کۆمەڵە
گورگێکی برسیەوەیە کەتێربونیان لەخاک و تاکمان ئەستەمە.
ئەم بێ بەهابونەمان لەمێژە هەیەو بەردەوامەو بەردەوامیش دەبێت،
چونکە ئێمەی کورد وەک ژمارە و هێمای یاریدەدەر بەکاردێین بۆ پڕکردنەوەی کەلێنەکان
و کەم و کورتی ئەوان و پاراستنی بەرژەوەندیەکانیان،هەرگیز وەک ژمارەی سەربەخۆو نەتەوەی
خاوەن پێگە هەڵسوکەوتمان لەگەڵ ناکرێت.
لە هاوکێشە سیاسیەکانی ڕابردوو و ئێستادا، هەرکات پێویستیان
بەکورد و خاکەکەی بوبێت ئەوا ئێمەی کورد و خاکەکەمان بەئاسانی بەکارهێنراوین،هەرکات
بەرژەوەندی ئەوان وای خواستبێت لەگەڵ دوژمنەکانی خۆیان بگەنە ڕێکەوتن و یەکلایکردنەوەی
بەرژەوەنی،ئیدی کورد و خاکەکەی وەک پارویەکی چەور هەپرون هەپرون کراوەو قوتدراوە،یان
بەئاسانی جەستەی خاک و نەتەوەمان قەڵتانی خوێن کراوەو بەوپەری داماوی و بێکەسی بێ
کوێدانە بەها ئاینی و مەزهەبی و مرۆییەکان فڕێ دراوینەتە پەراوێزی ڕووداوەکانی مێژوو،
بەشێوەیەک ڕێگە بەبوون و مانەوەمان دراوە هیچ بەهاو ئەرزشێکمان نەبێت و نەتوانین
ببینە ژمارەیەک ترسمان بۆ ئەوان و بەرژەوەندیەکانیان هەبێت،
لەڕاستیدا لەم هەرزان بازاڕیەی خاک و نەتەوەدا ئێمەی
کورد،خۆمان دەستمان هەبووەو هەیە،هەر ڕۆژەو دەستی دەوڵەتێک دەگرین و دەبینە ڕێنیشاندەریان
بۆسەر خاک و نەتەوەکەمان، کۆمەڵێک تورک دێنێت و کۆمەڵێک فارس و کۆمەڵێک عەرەب، بۆسەر
خاک و براکانمان، جگەلەوەش هەرخۆمان بەدەستی خۆمان خاک و نەتەوەکەمان بەشبەش کردووە،
هەر حیزبێک ناوچەیەک، شارێک، شاخێک، هەرێمێکمان دابەش و داگیرکردووە، بەجۆرێک
ئامادەبوین و ئامادەین دەست بخەینە دەستی دوژمناکانی کورد بۆ پشت شکانی براکوردەکان
و دابەشکردنی خاکمان، ئەمەش وایکردووە خۆمان هۆکاری ئەم هەرزان بازاڕیەی خاک و نەتەوەکەمان
بین، هیچ ڕێز و بەهایەکمان نەبێت لای دۆست و دوژمن، وەک لەکوردەواریدا دەوترێت: خۆت
ڕێز لەخۆت ناگریت کەس ناچار نیە ڕێزت لێبگرێت، ئەگەر خۆمان خاک و نەتەوەمان هەرزان
فرۆش نەکەین کەس توانای ئەوەی نیە بمان خاتە بازاڕی هەرزان فرۆشانەوە.
نوێترین نوسینەکانی ئارام مەجید عەلی
-
ئارام مەجید عەلی
09/06/2021
-
ئارام مەجید عەلی
11/01/2021
-
ئارام مەجید عەلی
15/12/2020
-
ئارام مەجید عەلی
29/08/2020
-
ئارام مەجید عەلی
21/06/2020
-
ئارام مەجید عەلی
17/03/2020