کــــورد زوڵمـی لەمێژوو کـــرد
وتار/
26/11/2017
805 جار بینراوە
ئارام مەجید عەلی
کــــورد زوڵمـی لەمێژوو کـــرد
زۆرجار دەبیسترێت و دەوترێت و دەنوسرێت و دەڵێن مێژوو زوڵمی لەکورد کردوە.
بەڵام ئەوە هەڵەیەو ڕاستیەکەی ئەوەیە ئێمەی کورد زوڵممان لەمێژوو کردووە، مێژوو چەند دەرفەتێکی گرنگ و شیاوی پێ بەخشین و کردی بەدیاری بۆمان کەببین بەدەوڵەت،بەتایبەت لەسەدەی بیست،بەڵام ئێمەی کورد لەئاست ئەودەرفەتە نەبوین و نەمان توانی سوودی لێوەربگرین و دەوڵەتی لەسەر بنیاد بنێین،چونکە کولتوری کورد ئامادەی سوود وەرگرتن نیە لەدەرفەتەکان.
دیسانەوە مێژوو لەچارەکی یەکەمی سەدەی بیست و یەکدا دەرفەتێکی گرنگ و لەباری پێ بەخشینەوە کەببین بەدەوڵەت،دیسان بەهۆی ناکۆکی و ململانێی ناشەریفانەی خۆمانەوە سودیشمان لەم دەرفەتە وەرنەگرت، لەڕاستیدا نەک هەر سوودمان لێوەرنەگرت،بەڵکو بەهۆی ناکۆکی و نەبونی عەقڵی سیاسی و نەبوونی یەکێتی و یەک دەنگی بەشێکی زۆری خاکەکەشمان لەدەستداو ئەوەی مێژوو پێی بەخشیبووین لەسەرەتای دەیەی کۆتای سەدەی بیستەم ئەویشمان لەدەستدا،کەواتە ڕاستیەکەی ئەوەیە ئێمەی کورد بەهۆی نەبونی ئاشتەوایی ناوخۆیی و کێشەو ململانێی خۆمان و نەبوونی یەکڕیزی و نەبوونی عەقڵی سیاسی دیسانەوە زوڵممان لەمێژوو کردەوە و دیسانەوە سوودمان لەمێژوو وەرنەگرت و ئەم دەرفەتەشمان لەدەستدا،ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئێمەی کورد یەک دەست ویەک ڕێز و یەک هێز و یەک گرتوو نین،لەبەرەی یەکگرتوونەبوونی کوردەوە خواجە سەعدەدین دەڵێت:)هەموو کوردێک بۆخۆی سەربەخۆیەکەو ئاڵای مــلهوڕی و زۆرداری بەرز کـــردوەتەوەو لەناو ئەو شاخ و کێوانەدا بەسەربەستی دەژین، ئەگەر سەرنج بدەیتە باری یەکدیگیـــری و هاوبیـــری و هاوکــاریان، تەنـــها لــەشـــــەهادەو ئیمـــــاندا نــەبێ لەهیچ شتێکی تردا یەکـــتر ناگـــرنەوە(.
لێرەوە مێژوو پێمان دەڵێت لەفەرهەنگی سیاسی سەدەی بیست و یەکدا جارێکی دیکە دەرفەتی دروسبوونی دەوڵەتی کوردی بوونی نیەو جارێکی دیکە دەرفەتی شیاو بۆ کورد ناڕەخسێتەوە،چونکە کورد و سەرکردایەتی کورد توانای ئەوەیان نابێت سوود لەدەرفەت و دیاری مێژوو وەربگرن.
لەبەر ئەوە پێویستە زۆر بەباشی لەوە تێبگەین ئێمەی کورد زوڵممان لەمێژوو کرد، لێرەوە ڕایگەیەنین ئیدی هەرحیزب و هەر سەرکردەیەک باسی بنیادنانی دەوڵەتی کوردی کرد ئەوە خۆگێلکردن و خەڵک فریودان و خۆڵکردنە چاوی خەڵکە،چونکە وەک مێژوو دەڵێت فەرهەنگی سیاسی سێ چارەکە سەدەی کۆتایی سەدەی بیست و یەک لەهەزارەی سێیەم دەوڵەتی کوردی لەنێو دێڕەکان و پەراوێزی دێڕەکان بوونی نیەو نابێت.
ئیتر باحیزب و سەرکردە حیزبیەکان لاف و گەزافمان بەسەردا لێنەدەن،چونکە خۆمان بەدەستی خۆمان و بەهۆی تێنەگەشتن و نەبونی عەقڵیەتی سیاسی و سود وەرنەگرتن لەدەرفەتەکان و هۆکارە ناوخۆییەکان زوڵممان لەمێژوو و دەرفەتەکانی کرد و لەکاروانی بنیادی دەوڵەت دواکەوتین و کەوتین و هەستانەوەو گەشتن بەکاروان زۆر زۆر ئەستەمەو هەر هەستانەوەیەکمان هەبێت دووبەرەکی دەیبڕێتەوە و دەگلێینەوە، لەبەر ئەوە پیشینانمان دەڵێن سوار تاجارێک نەگڵێت نابێت بەسوار، بەڵام ئێمەی کورد سەد هەزار جار گلاین و کەچی هەر نەبوین بەسوار.
ئارام مەجید عەلی
نوێترین نوسینەکانی ئارام مەجید عەلی
-
ئارام مەجید عەلی
09/06/2021
-
ئارام مەجید عەلی
11/01/2021
-
ئارام مەجید عەلی
15/12/2020
-
ئارام مەجید عەلی
29/08/2020
-
ئارام مەجید عەلی
21/06/2020
-
ئارام مەجید عەلی
17/03/2020