چۆن ههرێمى کوردستان لە شکست رزگارى دهبێت
وتار/
18/11/2017
549 جار بینراوە
نەوزاد سەعید
چۆن هه رێمى کوردستان لە شکست رزگارى دە بێت
نەوزاد سەعید محمد
دواى پێک هێنانى حکومەتى بنکە فراوانى پارتى وگۆران و یەکیتى ویەکگرتو وکۆمەڵ .گرفتە سیاسیەکان هەر لە سەرەتا وە دەستى پێ کردلە نێوان لایەنەکاندا لە سەرپشک وبەشى زیاترلەوەرگرتنى دەسەلات . بە تایبەت پێ راکێشانى پارتى لە سەر پۆستى کاک مسعود پێ داگیرى زۆرى کرد بە هۆى غروورى سیاسى خۆ بە خاون زانینى کوردستان .
دەرئەنجام لایەنەکان و بە تایبەت پارتى و یەکێتى دەیان قە یرانى سیاسى ودارای و ئەمنیان خوڵقاند بۆخەڵکى کوردستان. بە هۆى بێ دە سەلاتى و نە بونى یەک هه ڵویستى لایەنەکانى گۆران و یەکگرتوو کۆمەل وەک بە رەیەکى تۆکمە بۆ دروست کردنى فشارى مە دەنى وجەماوەرى لە هه ولیرى بە پێشەنگێتى بە رپرسى یەکەمى حیزبەکانیان .
وەپشتگیرى نەکردنى خۆپیشاندانى ڕێکخراوەکان کە ناوە ناوە سەرى هە ڵدەدا نەک هه رپشتگیرى نەکرا ن بەڵکولە ژێرە وە هەوڵى شکست پێ هینانى دراو لە گۆڕنرا .
هەتا کارە گشتە ئەوەى خەڵک وجەماوەر بئومید ببێت لەوحیزبانە چاوەڕى بە دیل بکەن .هەتاکارگەشت
بە وەى شکست ومل ملانیە سیاسیەکان بچێتە قۆناغێ ترسناکەوە بۆمانەوەى دە سەلاتى زیاترى کاک مسعود بارزانى و پارتى ویەکێتى دەستیان برد بۆسیاسەت ومامەڵە ى دارستان بۆ شکست وشکاندنى لایەنى بەرامبەر ئەوەى بینیمان لە پێش و پاشى ١٦ئۆکتۆبەر پارتى ویەکێتى لە سەر دۆسیەیی کرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان چەند بێ باک بوون بەرامبەر هەرێمى کوردستان و خەڵکە کەیان توشى چی دەردە سەریک کرد.
لەولاشەوە هەریەک لە لایەنەکانى گۆران و یەکگرتوو کۆمەلیش نە یان توانى بەر بەو مامەڵە ناسیاسى وئەخلاقیی پارتى ویەکێتى بگرن بێجگە لە کۆبونەوە و کات بە سەربردن و دەرکردنى بە یان نامە هی چیتریان پێ نەکراو ئەنجام نەدا. دواى ئەو هه موشکست وقە یرانە دروستکراو بێ ئۆمێدکردنى خەلک . دوو لیست خەریکى خۆنمایش کردنن بۆ بون بە بەدیل لە هه رێمى کوردستان ئەوانیش هاوپە یمانى بۆدیموکراسى ودادپەروەرى بە سەرپەرشتى د بەره هه م و نەوەى نوێ بە سەرپەرشتى شاسوار کە هەریەک لە ودوو لیستە لە هەناوى یەکێتى و گۆران و کۆمەل و یەکگرتووە هاتون و زیاتریش لە سنورى سلیمانى سەریان هەڵداوە.
ڕاستە لەوانەیە ئەم دوولیستە چەند کورسیکى پەرلەمانى بهێنن بەلام ناتوانن دۆخەکە بگۆرن ئەگەر هە ڵبژاردن بکرێت ...
بە بۆچونى بەندە ڕزگارکردنى هه رێمى کوردستان لەو شکستانە ى کە بە سەرى هێنراوە لە لایەنى پارتى و یەکێتى و حیزبەکانى بە یان نامە دە بێت نوخبەى سیاسى و ڕووشنبیرو کە سایەتیە کۆمەڵایەتیەکان وبە پاڵ پشتى خەڵک وجەماوەرو ژنان و گەنجان و پشتیوانى ئەمریکا و بەریتانیا هه وڵى پێک هێنانى بزوتنەوەیەکى نیشتیمانى بدرێت بەناوى (هاوپەیمانى نیشتیمانى بۆدادگەرى ) ئەوانە ى دە بنە هە ڵگرى ئەم هاوپیمانیە
١-نابێت لە دۆسێی گەندەلى تێوە گلابن لەکابینەکانى حکومەتدا
٢-دەبێت هەڵگرانى ئەم پرۆژە یە هه وڵى بەدامەزراوە کردنى دەزگاکانى هه رێمى کوردستان بدەن
٣-دەبیت مومارەسەى کارى سیاسى بکەن نەک تێکەڵى کردنى ئایدۆلۆجیاو بە شخصەنە کردن پرۆسەى سیاسى
٤-خەڵک و جەماوەر دە بێت پێکەوە پشتگیربن بۆرزگاربونمان لە وجەنگڵستانەى کە دروستیان کردوە بۆمان
٥-ئەندامانى حیزبەکان دەبێت لە بیرى تەسک و پوچى حیزبایەتى بێنە دە رەوە وخۆیان رزگاربکەن چونکە هه موان باجى هه ڵە ى ناسیاسى حیزبەکان دەدەن
٦-هە ڵگرانى ئەم پرۆژە یە وەک قە وارەو لیست دە بیت کاریان ئاوەدان کردنەوە و خۆشکردنى ژیانى خەلک بێت .نابێت خۆیان تێوە بگلێنن بە ئایدۆلۆجیا و ئاینە وە بۆخۆیان سەربەست بن چۆن مومارسەى ئاین وفکردەکەن وەک تاک
٧-خۆیان بە دوور بگرن لە فەرزکردنى ناوچە یەک بە سەرناوچەیەکى تردا .هه م و خەمیان ئاسودە کردنى ژیانى مرۆڤ بێت
نوێترین نوسینەکانی نەوزاد سەعید
-
نەوزاد سەعید
12/09/2021
-
نەوزاد سەعید
07/08/2021
-
نەوزاد سەعید
29/07/2021
-
نەوزاد سەعید
26/07/2021
-
نەوزاد سەعید
20/06/2021
-
نەوزاد سەعید
17/05/2021