وەڵامێکی دۆستانە بۆ مامۆستا مەلا نادر و بەرگری یەک لە م.عبدالرحمن صدیق

وتار/ 14/09/2016 4392 جار بینراوە

محه‌مه‌د سینەمۆکی

تەکفیرکردنی مسوڵمان بێ بڕیاری لیژنەی فەتواو قازی و دادوەر چەکێکی مەترسیدارە!! سەرەتایەکی خراپە بۆ وەلانانی حیوارو گفتوگۆیەکی زانستیانەی سەردەمیانەو گەڕانەوەیە بۆ دواوە و نیشانەی بێ هێزی وکەم زانستی ودڵ بچوکی ولێک تێنەگەیشتن و سڕینەوەی هەمو جۆرە عوزرو بیانویەکە بۆ بەرامبەر!!!
بڕیاری کافر کردن بەسەر کەسێکدا بڕیارێکی زۆر مەترسیدارە ولێکەوتەی زۆری بەدواوەیە، بۆیە دروست نی یە بۆ مسوڵمان دەست پێشخەری بکات لەو بڕیارە مەترسیدارە مەگەر بەڵگە وبەرچاو ڕوونی یەکی تەواوی هەبێت، هەر وەک چۆن پێویستە ئیحتیاتێکی زۆر بکرێ لەو بوارەیەدا وبەتەواوی لێی دڵنیا ببیتەوە وهیچ پەلە پەل لەو بڕیارەدا نەکرێت، ناوی هیچ کەس لەسەر مینبەر نەبرێت......
وەک خوای گەورە دەفەرموێت :- {يا أيها الذين آمنوا إذا ضربتم فى سبيل الله} ئەی ئەوكەسانەی باوەڕتان هێناوە كاتێ لەپێناو خوا دەچن بۆ جیهاد یان بۆ هەر كارێکی تر {فتبينوا} بەباشی بكۆڵنەوە لەو خەڵكەی پێیان دەگەن و لەخۆتانەوە بە كافریان دامەنێن و مەیانكوژن {ولا تقولوا لمن ألقى إليكم السلام لست مؤمنا} وە ئەوكەسەی داوای ئاشتی دەكاو دەیەوێ فەرمانبەردار بێ، ئێوە پێی مەڵێن: ئیماندار نیت.(النساء ٩٤)
پێشەوا غەزالی دەفەرموێت "پێویستە لە تەکفیر کردن دوور بکەوینەوە مادام ڕێگایەکی تر هەبێت بۆ کافر نەکردنی، چونکە حەڵاڵ کردنی خوێنی مسوڵمانە یەکتاپەرستەکان هەڵەیە، بەڵکو واز هێنان لە هەزار کافر لە دونیادا سەلامەترە لە ڕشتنی خوێنی یەک مسوڵمان.
شاعیریش دەڵێت :-
هەزار کافر بخەیتە بەهەشتەوە باشترە
لەوەی یەک کەس بخەیتە دەرەوەی بەهەشت!!
دەرهاویشتەکانی تەکفیر کردن زۆر مەترسیدارن لەسەر کۆمەڵگا، چونکە هەڵوەشاندنەوەی خێزانەکانی تێدایە ونەهێشتنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی وخزمایەتی وبرایەتی وتێکەڵاوی لە نێوان چینە جیاوازەکاندا بە دوای خۆیدا دەهێنێت، وە ڕۆشنبیری ڕق وکینە بڵاو دەکاتەوە.
بە کورتی لەناوبردنێکی بەرنامە بۆ داڕێژراوە بۆ نیشتیمان وکۆمەڵگای مسوڵمانان وتەنها دوژمنانی ئیسلام سودی لێ دەبینن ودەبێتە پارویەکی ئامادە کراو بۆیان.
هەندێ لە زانایان دەفەرموون :- کوفر شتێکی زۆر گەورەیە وئیماندار نابێت کافر بکرێت مادام بۆچونێک وڕایەکی تر هەیە کە کافری ناکات.
لە پەرتوکی حەنەفییەکاندا هاتووە :- ئەگەر لە بابەتێکدا چەندان ڕوو ولایەنی تەکفیر کردنی تێدا بوو وتەنها ڕوو وڕایەک هەبوو کەپێی کافر نەدەبوو پێویستە لەسەر (موفتی) -نەک زانایەک یان بانگخوازێک- پشت ببەستێ بەو ڕوو وڕایەی کە تەکفیر کردن ڕەت دەکاتەوە لەبەر گومان باشی بەرامبەر بەو مسوڵمانە کە بۆی هەیە پشتی بەڕاو بۆچونێک بەستبێت بۆ لێکدانەوەی ئەو دەقە (النص).
لە پەرتوکی (البحر)ی حەنەفییەکاندا هاتووە :- ئەوەی کە پێی گەیشتووین نابێت بە هیچ جۆرێک فەتوا بدرێت بە کافر کردنی مسوڵمانێک کە بتوانرێ قسەکەی لێکدانەوەیەکی باشی بۆ بکرێت یاخود لەسەر تەکفیرکردنی لەسەر ئەو بابەتەیە ڕا جیایی هەبێت ئەگەر ڕا وبۆچونێکی زۆر لاوازیش (ضعيف) بێت.
دیارە لە سونەتی پێغەمبەریشدا ﷺ چەندان فەرمودە هاتووە لەسەر مەترسی تەکفیر کردن.

نوێترین نوسینەکانی محه‌مه‌د سینەمۆکی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌