ڕۆژژمــێری كـــۆچــی
وتار/
06/11/2017
3679 جار بینراوە
ئارام مەجید عەلی
ڕۆژژمــێری كـــۆچــی
ئارام مەجید عەلی
یەكێكی
دیكە لەساڵە گرنگەكان لەجیهانی ئیسلامیدا بوونی هەیە و بەكاردەهێنرێت ڕۆژژمێری كۆچی
یان ساڵنامەی كۆچیە، بەعەرەبی (التقویم الهجری)ی پێدەوترێت، ڕۆژژمێری ئیسلامی كەڕۆژژمێری
مانگی (قەمەری)ەو بەگشتی بەڕۆژژمێری كۆچی ناسراوە، پشت بەخولانەوەی مانگ دەبەستێت بەدەوری
زەویداو هیچ پەیوەندیەكی بەساڵی خۆریەوە نیە، ساڵی مانگی واتە ئەو ماوەیەی كەمانگ
لە (هیلال)ی خۆیەوە دەورێكی تەواوی خۆی لەماوەی 29 ڕۆژ و 12 كاتژمێر و (44)خولەك
و2.8032چركە دەپێوێت، بەمەش كۆی ڕۆژەكانی ساڵی مانگی لەباری ئاسایدا (354) ڕۆژ و
(6)كاتژمێر و(48)خولەك و(36)چركەو لەباری كەبیسەدا(پڕ) 355ڕۆژ دەبێت، ئەم ڕۆژژمێرە
بۆ دیاریكردنی (ڕۆژ و مانگ و ساڵ)ی كۆچی كەلەسەرەتای
كۆچی پێغەمبەرەوە(ص) لەمەكەوە بۆ مەدینە دەست پێدەكات موسوڵمانان لەهەموو شوێنێك بەكاری
دەهێنن بەتایبەت بۆ دیاریكردنی بۆنە ئاینیەكان.
ساڵی
كۆچی یەكێكە لەساڵە پڕبایەخەكان لەمێژووی ئیسلام و مسوڵماناندا، بڕیاری كۆچ لەلایەن
پێغەمبەر(ص) بڕیارێكی مێژوویی بوو،چونكە موسڵمانان مێژووەكەیان بەساڵی لەدایك بوون
و بەڕۆژی هاتنە خوارەوەی وەحی و بەڕۆژی كۆچی دوایی و پێغەمبەر دەست پێناكات بەڵكو
بەو ڕۆژە دەست پێدەكات كە پێغەمبەر(ص) لەتەمەنی(53)ساڵیدا لەمەكەوە بۆ مەدینە كۆچی
كرد،ئەمەش ڕێكەوتێكی گرنگە لەمێژووی موسڵمانانداو دواتر بەساڵی كۆچی ناسێنرا.
ڕووداو ومانگەكانی سەردەمی نەفامی وەك ڕۆژژمێر بەكاردەهاتن:
ئەوەی
گرنگە ئاماژەی پێبكرێت ئەوەیە عەرەب لەپێش ئیسلامدا ڕۆژژمێر(تقویم)ی زۆریان هەبووە
و كاریان پێكردوە ئەوانەش لێكدەرەوەی ڕۆژ و مانگ بوون بەبێ ئاماژەدان بەتۆماری
ژمارەیی بۆ دیاری كردنی بەدوایەكدا هاتنی ساڵەكان، بەڵكو ئاماژەیان دەدا بەساڵەكان
بەپێی ئەو ناوانەی كەڕووداوی گرنگ و دیاریان تێدا ڕوویداوەو كۆمەڵێك ڕووداویان وەك
مێژوو دیاریكردوە وەك:(ڕووخانی سەدی مەئرەب (أنهیار سد المأرب)، شەڕی خراپكاران
(حرب الفجار)، ناوی سەرۆك هۆزەكان، بومەلەرزە)، بەناوبانگترین ساڵ لای خەڵكی مەكە
و ئەو هۆزانەی سەربەئەوان بوون بەكاریان دەهێنا ساڵی فیل(عام الفیل)بوو.بەم شێوەیە
عەرەب تا پێش هاتنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام كاریان بە(ساڵی فیل)دەكردو تەنانەت تا سەردەمی
پەیامبەری ئیسلامیش كاركراوە بەساڵ و ئەو ڕووداوانەی وەك ساڵ دیاری كراون لەسەردەمی
نەفامیدا و دواتریش لەسەردەمی موسوڵمانانیش سوودی لێوەرگیراوە، لەو سەردەمەدا ساڵنامە
وەك ژمارە و مانگ و هاتنی ساڵەكان بەدوای یەك بونی نەبووە و هەر تیرەیەك بۆخۆی ناوی
مانگەكانی بەجیا بەكاردەهێنا، ئەویش وەك ساڵنامەی ئێستا نەبوو ڕۆژ و مانگ و ساڵی جیاكردبێتەوە.
عەرەبەكان
لەسەردەمی نەفامی و سەردەمی پێش ئیسلام ساڵ و مانگیان هەبووە و ناوگەلێكی جیاوازیان
هەبووە كەلەگەڵ مانگە كۆچیەكان ناتەبایی زۆریان هەبووە،ناوی مانگە عەرەبیەكانی سەردەمی
نەزانی بەم شێوەیە بەكار هاتووە:(موئتمر،ناجر،خوان،بسان(صوان)، حنتم(حنین)،زبی(زیاو)،ئەصم،عادل،تافق(نافق)،وغل(واغل)،هواع(وزنە)،
برك). لەبەر ئەوەی عەرەبەكان لەڕیزبەندی مانگەكاندا وەردبین نەبون و پاش و پێش یان
نادروست دەیانخوێندنەوە. جگەلەوەش هۆزەكانی دیكەش مانگیان بەكاردەهێنا بەشێوازی خۆیان
وەك هۆزی (پمود) كەمانگەكانی خۆیان بەم شێوازە بەكاردەهێنا:(موجب، موجر، مورد،
مازم،مصدر،هوبر،هوبل،موهاو،دیمر،دابر،حیفل، مسبل).
عەرەبەكان
لەسەردەمی سەردەمی نەزانیدا ساڵی مانگیان بەكارهێناوەو سەرەتای مانگەكانیان بەدیتنی
مانگ دەستی پێكردوەو لەسەردەمی ئیسلامیشدا بەهەمان شێوە بووە،جگە لەمانەش تەنانەت
شەوی مانگەكانیشیان بەناوی تایبەتی خۆیانەوە ناودەبرد بۆ هەر سێ شەوێك لەمانگەكانی
خۆیان ناوی جیایان دیاریكردبوو وەك:(سێ شەوی یەكەم(غرر)، سێ شەوی دووەم(نەقل)، سێ
شەوی سێیەم(تسع)، سێ شەوی چوارەم(عشر)، سێ شەوی پێنجەم(بیچ)،سێ شەوی شەشەم (درع)،سێ
شەوی حەوتەم(ڤلمه)،سێ شەوی هەشتەم(حنادس)،سێ شەوی نۆیەم(دئادی)،سێ شەوی دەیەم(محاق)
هەر یەك لەم وشانە مانای تایبەتی خۆی هەبوو،وەك چۆن لەناو كورددا شەوی مانگەكان
ناویان هەیە.بەم شێوەیە عەرەبەكانی پێش ئیسلام ناوی مانگەكانیان بەچەند شێوەیەكی جیاواز
بەكار دەهێنا و كاروبارەكانی خۆیان پێ بەڕێدەكرد، تەنانەت ڕۆژی مانگەكانیش لەساڵی
مانگیدا (29 یان 30)ڕۆژ بووە.لەوسەدەمەشدا مانگە عەرەبیەكانیان بەسەر چوار وەرزدا
دابەشكردبوون سەرەتاكەی لەوەرزی پایزدا بوو كەبە(ربیع)ناسرابوو پاشان (شتاو و صیف
و قیڤ)دەهات.بەڵام لەسەردەمانی دواتردا ئەم شێوازە بەرەو كاڵبونەوە ڕۆشت و لەئیستادا
ناوی وەرزەكان بەم شێوەیە بەكاردەهێنرێت: (الربیع ،الصیف ،الخریف، الشتاو). جگە لەوەش
ناوی ڕۆژەكانی هەفتەش لای عەرەبە كۆنەكانی سەردەمی نەزانی بەم شێوەیە بوون(( شیار(شەممە)،
أول(یەك شەممە)، أهون یان أهود(دوو شەممە)، جبار(سێ شەممە)، دبار(چوار شەممە)،مۆنس(پێنج
شەممە)، عروبە(هەینی)،بەڵام ئەم ناوانە زانیاریەكی ئەوتۆیان لەبارەوە نەمان و لەئێستادا
بەكار نایەن.
ڕووداوو ساڵەكانی سەردەمی پێغەمبەر وەك ڕۆژژمێر بەكاردەهاتن:
تەنانەت
لەسەردمی پەیامبەری ئیسلام موسوڵمانان ساڵنامەیەكی دیاری كراویان نەبووە لەكاتێكدا
ئەوان كۆچیان كردبوو بۆ مەدینەو خاوەن كیانی خۆیان بوو، هەر ساڵێك كەدەكەوێتە نێوان
ڕووداوی كۆچ و مەرگی پێغەمبەر(ص) بەناوی ڕووداوێكی تایبەت كەلەو ساڵەدا ڕوویداوە جیایان
كردبوویەوەو ناویان لەسەر دانابوو وەك:( یەكەم ساڵی دوای كۆچ(سنە الاژن) و ساڵی
دووەم(سنە الامر بالقتال) و ساڵی سێیەم(سنە التمحیص) و ساڵی چوارەم(سنە الترفئە)و
ساڵی پێنجەم(سنە الزلزال) و ساڵی شەشەم(استئناس) و ساڵی حەوتەم(سنە الاستغلاب) و
ساڵی هەشتەم(سنە الاستواو) و ساڵی نۆیەم(سنە البرائە) و ساڵی دەیەم(سنە الوداع) و
ئەگەر یەكێك لەو ناوانە بهاتایەتە سەر زمانی موسوڵمانان بەس بوو تابڵێن ئەو ناوە
ساڵی چەندی كۆچیە. بەم شێوەیە لەو سەردەمەشدا موسوڵمانەكان لەبری ساڵنامەیەكی دیاری
كراو ئەم ناوانەیان دیاری دەكرد و بەكاریان دەهێنان.
وەك چۆن موسوڵمانان لەسەردەمی پێغەمبەردا(ص) ڕۆژژمێریان
نەبوەو بەكاریان نەهێناوە، بەهەمان شێوە دوای كۆچی دوای پێغەمبەرو لەسەردەمی یەكەمین خەلیفەی ئیسلام(ئەبوبەكری صدیق
11-13كۆچی)دا موسوڵمانان ڕۆژژمێریان نەبووە، ئەمەش لەبەر دوو هۆكاری سەرەكی بوو. یەكەم:
ئەبوبەكری صدیق ماوەی خەلافەتەكەی زۆر كورت بوو، دووەم:جگەلەوەش لەو ماوەیەدا زۆر
سەرقاڵ بوو بەشەڕی هەڵگەڕاوەكان.ئەمانە هۆكار بوون كە خەلیفەی یەكەم بیر لەدانانی ڕۆژژمێر
نەكاتەوە.
سەرەتای دانانی ڕۆژژمێر لەمێژووی موسوڵماناندا:
ئەوەی
گرنگە ئاماژەی پێبكرێت ڕۆژژمێری كۆچی و چۆنیەتی دانانی ئەم ڕۆژژمێرەیە، ئەم ڕۆژژمێرە
لەلایەن خەلیفەی موسوڵمانان (عومەری كوڕی خەتاب)ەوە دانراو كۆچی پێغەمبەری ئیسلام
لەمەكەوە بۆ مەدینە هەڵبژارد، كەلەشەوی 27/28صەفەر دەستی پێكرد و لەڕێكەوتی 12ی ربیع
الاول گەیشتە شاری مەدینە، یەكێك لەكارە باش و پێویستیەكان ئیمامی عومەر پێی هەستا
بریتی بوو لەدانانی ڕۆژژمێری كۆچی بۆ خزمەتی زانست و موسوڵمانان بۆ بەكار هێنانی
ساڵەكان، ئەمەش بویە دەروازەیەكی مێژووی گرنگ بۆ موسوڵمانان و مێژووی شارستانیەتی
ئیسلامی.
هۆكارەكانی دانانی ڕۆژژمێری كۆچی:
لەدانانی
ڕۆژژمێردا چەندین هۆكاری گرنگ هەبوون بۆئەوەی بیر لەوە بكرێتەوە كەموسوڵمانانیش ڕۆژژمێرێكیان
هەبێت لەسەری بڕۆن و ڕووداوەكان تۆمار بكەن، بەتایبەت لەدوای كۆچكردن و وەفاتی پەیامبەر،
لەگرنگترین ئەو هۆكارانەش فراوانبوونی خاكی دەسەڵاتی ئیسلامی و زۆر بوونی ڕووداوەكان
و فراوانبوونی سنورەكانی دەوڵەتی ئیسلامی و زۆر بوونی نوسراوەكان، لەلایەكی دیكەشەوە
هۆكاری دیاریكردنی ڕۆژژمێری كۆچی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە (شەعبی) دەگێڕێتەوە كە(ئەبوموسای
ئەشعرەی) نوسراوێكی نارد بۆ لای ئیمامی عومەر و ڕایگەیاند كەلەلای ئێوەوە نوسراومان بۆ دێت مێژوو و ڕێكەوتیان لەسەر نیە،جگە
لەوەش (مەیمونی كوڕی مەهران) دەگێڕێتەوە كە بەڵگەنامەیەك برایە لای ئیمامی عومەر لەكاتی
جێبەجێكردنی مانگی شەعبان بوو،خەلیفەی موسوڵمانان فەرمووی لەكام شەعباندا هاتووە یان
ئێمە لەكام شەعبانداین، لەپاشان فەرمووی بەهاوەڵەكان شتێك دابنێن بۆ خەڵكی كەبەهۆیەوە
كاتەكان بناسن.
گرنگترین ڕاوبۆچونەكان بۆ دانانی ڕۆژژمێر:
لەكاتی
دانانی ڕۆژژمێردا چەندین ڕاوبۆچوونی جیاواز هاتەئاراوە، ئەوەبوو خەلیفەی موسڵمانان
(عومەری كوڕی خەتاب) لەساڵی (17)كۆچی پاش كۆبونەوە پرس و راِوێژ و ڕاوەرگرتن لەهاوەڵان بۆ دیاریكردنی ڕووداوێك كەسەرەتای ڕووداوێكی
گرنگ بێت لەمێژووی ئیسلامدا، لەو كۆبونەوەیەدا بۆ دیاریكردنی ساڵنامەی كۆچی چەند ڕاوبۆچونێكی
جیاواز پەیدابوو وەك(یەكەم:ڕۆژی لەدایك بونی پەیامبەر. دووەم: سەرەتای هاتنی وەحی
بۆ پەیامبەر. سێیەم:ڕۆژی كۆچی دوای پەیامبەر. چوارەم:هەندێك پێشنیازی ساڵی ڕۆمیان
كرد بەڵام وترا ئەوە لەكاتی زولقەرنەین شتی پێ نوسراوە بۆیە ماوەكەی زۆر درێژە و پەسەند
نەكرا. پێنجەم:هەندێكی دیكە وتیان لەمێژووی فارسەكانەوە بنوسن بەڵام بۆ ئەوەش وترا
هەر پاشایەك هاتوەتە سەر تەختی دەسەڵات مێژووی پاشاكەی پێش خۆی پشتگوێ خستوەو لەسەرتای
پاشایەتی خۆیەوە مێژووی بەكارهێناوە) بەم چەشنە هیچكام لەپێشنیازەكان پەسەند نەكران،
بۆیە سەرئەنجام كۆی بۆچونەكان لەسەر ئەوەبوون كەماوەی چەندە پەیامبەر لەمەدینە ماوەتەوە
زانیان ماوەی (10)ساڵ ماوەتەوە ئەمەش كاتێكی نزیك و باوەڕپێكراو بوو بۆیە ساڵنامەی
كۆچیان هەڵبژارد كەدەكاتە كۆچی پەیامبەر بۆ مەدینە، لەنێو ئەوانەشدا هەر یەك لە(عومەری
كوڕی خەتاب و عەلی كوڕی ئەبو تالب و ئەبو موسای ئەشعەری) ئەو بۆچونەیان هەبوو كە ڕووداوی
كۆچكردنی پەیامبەری ئیسلام لەمەكەوە بۆ مەدینە بكەنە سەرەتای ساڵی كۆچی وەك سەرەتای
ساڵنامەی ئیسلامی.چونكە بەهۆیەوە دەوڵەت دامەزراو ساڵنامەكەش بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت
بەكار هات.
هۆكارەكانی دیاریكردنی ڕووداوی كۆچ لەمەكەوە بۆ مەدینە:
لەدیاریكردنی
ڕووداوی كۆچ لەمەكەوە بۆ مەدینە چەند هۆكارێك هەبوون، لەڕاستیدا هۆكاری دیاریكردنی
ئەم ڕووداوە واتە كۆچكردن لەمەكەوە بۆ مەدینە لەبەر ئەم هۆكارانەبوو كەبریتی بوون
لە: (یەكەم: كۆچ(هیجرەت) گۆڕنێكی بنەڕەتی بوو لەپێغەمبەرایەتی و بەجێهێشتنی خۆشەویسترین
وڵات و هاوبەشی صەحابەكان. دووەم:هۆكاری دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسلام بەناوی دەوڵەتی
مەدینە كەبویە یەكەمین دەوڵەتی ئیسلامی لەمێژووی موسوڵماناندا. سێیەم:لەلایەكی دیكەش
بەڕاستی كۆچكردنی پەیامبەر جیاوازی خستە نێوان حەق و باتڵ.چوارەم: هۆكارێكی دیكەش
ئەوەیە كەدوای كۆچ كاروبارەكانی ئیسلام بەباشی و بەڕاستی بەڕێوە چوون و نەیارانی پەیامبەر
شكستیان خوارد لەو پیلانەی كەبۆ پەیامبەریان دانانبوو ڕزگاری بوو)، لەسەر ئەم بنەمایەش
ئەوەی ڕاست و بەناوبانگە ئەوەیە خەلیفەی موسوڵمانان عومەری كوڕی خەتاب فەرمانی كرد
بەدانانی ڕۆژژمێرێكی ئیسلامی بۆ موسوڵمانان ئەویش (ڕۆژژمێری كۆچی) بوو سەرەتای ڕۆژژمێرەكەش
دیاریكردنی رۆژی(1ی موحڕەم) بوو، بەمەش ڕۆژی (1)ی موحەڕەم دیاریكراو بوو بەسەرەتای
هەموو ساڵێكی كۆچی لەمێژووی ئیسلام و موسوڵماناندا ئەمەش لەڕوانگەی مێژووییەوە، بەمەش
ڕۆژژمێری ئیسلامی بەڕۆژژمێری كۆچی ناسراو لە(1)ی موحەڕەمی ساڵی كۆچی واتە(1/1/1) دەست
پێدەكات، كەبەرامبەرە بەڕۆژی(16ی تەموزی 622)زاینی ئەمەش لەڕوانگەی ڕۆژژمێرو ژمارەوە،
لەو كاتەشەوە ساڵنامەی كۆچی بویە ساڵنامەیەكی باوەڕپێكراوی مێژوویی بۆ موسوڵمانانی
جیهان بەگشتی و دەوڵەتی عەرەب و ئیسلامی بەتایبەتی، بەمشێوەیە لەو سەردەمەوە تا ئێستاش
كار بەم ڕۆژژمێرە دەكرێت و لەپەرەسەندندایە.
ساڵنامەی
كۆچی ساڵنامەیەكی ئاینیە و لەسەر گۆڕانكاری مانگ بنیاتنراوە و مانگەكانیش بەبینینی
مانگ دەست پێدەكەن و ساڵی بۆ دوازدەمانگ دابەشكردووە، بەمەش ڕۆژمێری كۆچی لە(12)
مانگ پێك دێت واتە هەر ساڵێكی كۆچی دەكاتە (354) ڕۆژ و بەتەواوەتی بریتیە لە(354.367056)
ڕۆژ ، مانگەكانیش لەم ڕۆژژمێرەدا (29) یان (30) ڕۆژە (لەبەر ئەوەی خولی مانگی ئەكاتە(29.530588ڕۆژ)
بەمەش ساڵنامەی كۆچی 11 ڕۆژ جیاوازی هەیە لەگەڵ ساڵنامەی زاینیدا،واتە كۆی ڕۆژەكانی
ساڵنامەی كۆچی 11 ڕۆژی كەمترە لە كۆی ڕۆژەكانی ساڵنامەی زاینی.دوای ئەوەی موسوڵمانان
ساڵی كۆچیان دیاری كردو سودیان لەمانگەكانی پێشتر بینی بەم شێوەیە لەو سەردەمەوە
مانگەكان بەم شێوازە دیاری كران و بەكار هاتن.دەست پێكردنی سەرەتای مانگەكان لەساڵی
مانگیدا بەبینی مانگ دەست پێدەكات و بە ونبون و دیار نەمانی مانگ كۆتایی دێت و سەرەتای
مانگی نوێ دەست پێدەكات.ئێستا لەنێو جیهانی ئیسلامیدا ناوی مانگەكانی ساڵنامەی كۆچی
بەم شێوەیەو بەم ڕیزبەندیە بەكاردەهێنرێت و كاری پێدەكرێت. ئەوەی گرنگە ئاماژەی بۆ
بكرێت ئەویش ئەوەیە ژمارەی ڕۆژەكان لەم ڕۆژمێرەدا 29 یان 30 ڕۆژە و هەندێك جاریش گۆڕانكاری
لەژمارەی ڕۆژەكان ڕوو دەدات، ئەمەش بەهۆی دواكەتن و درەنگ بینینی مانگ ڕوودەدات لەبەر نالەباری كەش و هەواو شوێنی جوگرافی وڵاتان.ژمارەو
مانگ و ڕۆژەكانی مانگی ساڵنامەی كۆچی بەم شێوەیە هاتوون: (محرم 30ڕۆژ، صفر29رۆِژ، ربیع الاول30ڕۆژ، ربیع الپانی(ربیع الاخرە) 29 ڕۆژ، جمادی الاول30ڕۆژ،
جمادی الاخرە 29ڕۆژ، رجب 30ڕۆژ، شعبان 29ڕۆژ، رمچان 30ڕۆژ، شوال 29ڕۆژ، ژو القعدە
30ڕۆژ ، ژو الحجە 29 ڕۆژ.
واتای ناوی مانگە عەرەبیەكان:
موحەڕەم: مانگی یەكەمە لەڕۆژژمێری كۆچیدا،یەكێكە لەو
مانگانەی شەڕو كوشتاری ناوخۆیی لەدورگەی عەرەبی بەتایبەت لەشارەكانی وەك(مەككە و مەدینە) تێیدا حەرامە و بەهیچ شێوەیەك شەڕی تێدا ئەنجام
نەدراوە لەبەر ئەوە بەموحەڕەم(قەدەغەكراو) ناونراوە و یەكێكە لەو چوار مانگەی شەڕ
و كوشتنیان تێدا حەرام كراوە.
صەفەر:لەم مانگەدا عەرەبەكان دەستیان دەكرایەوە و دەردەچون
بۆ شەڕی ناوخۆیی شاروگوندەكان چۆڵ دەكران و بەرەو شەڕو هەرا دەڕۆیشتن و دەیاندا بەسەر
یەكتردا و بێبەزەییانە شاڵاویان دەبردە سەر یەكتر، دەوترا عەرەب لەمەكە دەرچون گەڕەك
و ماڵەكان چۆڵ دەبون(اصفرت الدیار)واتە كەسی تێدا نەما لەبەر ئەوە بە صەفەر ناودەبرا
و سفر دەبونەوە لەخەڵكو دەردەچون بۆ غەزوو.بەواتایەكی دیكەش لەترسی دەست پێكردنەوەی
شەڕ ڕەنگیان زەرد هەڵدەگەڕا.
رەبیعی یەكەم و ڕەبیعی دووەم: رەبیع لەعەرەبیدا بەمانای
بەهاردێت.ئەمەش لەكاتی بەهاری ئەو سەردەمەدا بووەو لەوەرزی بەهارد ناونراوە،گژوگیا
سەوز دەبوون لەبەر ئەوە بە(رەبیعی یەك ورەبیعی دووەم)واتە بەهاری یەكەم و بەهاری
دووەم ناودەبران.
جەمادی یەكەم و جەمادی دووەم:لەبەر ئەوەی ئەم دوومانگە لەزستاندا
بوون و لەو سەردەمەدا ئاو بەستویەتی لەبەر زوقم و سەرما، لەبەر ئەوە بەناوی(جەمادی)
ناونراون واتە مانگی بەستووی یەكەم ودووەم.
رەجەب: لەسەردەمی نەفامیدا عەرەب زۆر بەگەورەو پیرۆزیان
زانیەوەو وازیان لەشەڕ و كوشتار هێناوەو شەڕ قەدەغە دەكرا،لەبەر ئەوە بەڕەجەب واتە(وەستانی
جەنگ یان لەكوشتار وەستان) ناودەبرا.كەلە وشەی(رجبت الشئ- ترسان لەشتێك)ەوە هاتووە.
شەعبان:دوای پشووی یەك مانگە دیسان عەرەبەكان دەستیان دەكرایەوە،بەش
بەش بوون بۆ هێرش و پۆل بەپۆل دەستیان دەكردەوە دزی و تاڵانی و وێرانكاری ئەمەش بۆ
پەیداكردنی دەستكەوتی خۆیان و پەیداكردنی ئاو بۆ ئاودانی ئاژەڵەكانیان، ئەمەش بەشەعبان
بەواتای جیابوونەوەو دەستكرانەوە ناو دەبرا.
رەمەزان: لەكۆندا ناتقی پێوتراوە،كاتێك ناوەكەیان گۆڕا كەوتە
مانگێكی گەرم،(مچاو) واتە زۆر گەرم،ئەمەش لە (الرمچاو)ی عەرەبیەوە هاتووە كە ئەوپەڕی
گەرما دەگرێتەوە و ناوی مانگەكە لەو كاتە نراوە بەرەمەزان یان گەرما ناونراوە. عەرەبەكانی
سەردەمی نەزانی ئەم ڕۆژەیان زۆر بەگەورە دەزانی.
شەوال:لەكلك گرتنی حوشتری(مێ)وە هاتووە و حوشتر كلك بەرزدەكاتەوە(اشالە)ی
دەكرد داوای دروست بوون دەكات. یان بەواتای وشككردنی شیری وشترەكان وتراوە كاتێك شیرەكەیان
وشكی دەكرد. لەبەر ئەوە بەشەوال ناونراوە.
زولقەعدە: ئەمەش لە(قعود) واتە دانیشتنەوە یان دانیشتن
هاتووە،بەواتای دانیشتن و پشوودان و دوركەوتنەوە لەشەڕ هاتووە(اقعد و عن القتال).ئەم
مانگە یەكێكە لەمانگە حەرامەكان و شەڕكردن تێیدا حەرام كراوە،لەبەر ئەوە بەزولقەعدە
ناونراوە.
زولحەجە: لەكاتی حەجكردنی ئەو ڕۆژانەدا ناونراوە،چونكە
مانگی حەجكردنە و جەژنی قوربانی تێدایە، عەرەبەكان لەكۆندا حەجیان ئەنجام داوە لەهەموو
لایەكەوە خەڵك هاتوون بۆ حەج و سەرقاڵی حەج و زیارەت و تەواف بوون ،لەبەر ئەوە بەمانگی
حەج ناونراوە.
پێویستە لێرەدا ئەوەش بخرێتەڕوو كەلە ئێستادا شانشینی
عەرەبی سعودی تاكە دەوڵەتە لەجیهاندا كەڕۆژژمێری كۆچی وەك ڕۆژژمێری فەرمی بەكاردەهێنێت،ئەوەی
گرنگە ئاماژەی پێبكرێت ئەوەیە كەلەماوەی 86 ساڵی مێژووی شانشینی عەرەبی سعودی (ساڵنامەی
كۆچی) وەك ساڵنامەی فەرمی دەوڵەت كاری پێكراوە، بەڵام لەئێستادا ئەنجومەنی وەزیرانی
سعودیە بڕیاری داوە ئیدی لەدابەشكردنی موچەی فەرمانبەران و مامەڵەداراییەكان ڕۆژژمێری
زاینی بەكار بهێنرێت.
نوێترین نوسینەکانی ئارام مەجید عەلی
-
ئارام مەجید عەلی
09/06/2021
-
ئارام مەجید عەلی
11/01/2021
-
ئارام مەجید عەلی
15/12/2020
-
ئارام مەجید عەلی
29/08/2020
-
ئارام مەجید عەلی
21/06/2020
-
ئارام مەجید عەلی
17/03/2020