سیاسی نا سیاسی ..!!

وتار/ 03/11/2017 542 جار بینراوە

غیدان حسن ھەڵەبجەیی

سیاسی نا سیاسی ..!!

ئەوەی ئێستە لە کوردستان دەگوزەرێت ھەڵەی کۆمەڵێك کەسی ناسیاسین کە ٢٦ساڵە خەریکی بەڕێوەبردنی ھاوڵاتیانی کوردستانن بەشێوەیەکی ھەڵە و نادروست ..
ئەم کەسانە بۆئەوەی شەرعیەت بە دەسەڵاتیان بدەن خەبات تێکۆشانیان بەبیر ھاوڵاتیان دێننەوە و مێشکی ھاوڵاتیانیان بەوە پڕکردوە ئەگەر ئەوان نەبونایە ئێستا کورد و ھاوڵاتیانی باشور بەدەست زوڵ م زۆری حکومەتەکانی عێراقەوە دەیانناڵاند ، بەڵام نازانن بەھۆی نا سیاسی و نەشارەزاییان لە بەڕێوەبردنی وڵات ھاوڵاتیان و کوردستانیان توشی چەندین کێشە و ئاڵۆزی کردوە ، بەجۆرێك لەماوەی ٢٦ساڵدا نەك نیان توانیوە لە ڕووی سیاسی و ئابوری و یەکڕیزی ناوخۆوە سەرکەوتوبن ، بەڵکو  بونەتەھۆی شکشتی یەکڕیزی ماڵی کورد و دروستکردنی بیری شارچێتێ و نەھێشتنی ھەستی نەتەوەیی و ھەرەس پێھێنانی ئابوری وڵات و تێکدانی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان .
ئەمە جگە لەوەی لەسەر ئاستی سیاسەتی نێودەوڵەتی سەرەڕای سەرفکردنی پارەیەکی زۆر ھیچ دەستکەوتێکیان بۆ کورد بەدەست نەھێناوە . جگە پاڵپشتی کەسانێك کە ھیچ ڕۆڵێان لە سیاسەتی دەرەوە و پلانی وڵاتەکەیاندا نیە ..
لە سەروبەندی ئەنجامدانی پڕۆسەی ڕێیفراندۆمدا نەشارەزایی و ناسیاسی ئەم بەناو سیاسیانەی کورد ڕونتر دەرکەوت کاتێك تەواوی بەدیل و پێشنیارەکانی زلھێزەکانی دونیا و نەتەوە یەکگرتوەکانیان بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم ڕەد کردەوە و بڕوایان بە کۆمەڵێك ئەگەری شکشت خوارد و کرد و میلەتیان بەرو چارەنوسێکی نادیار برد ، بەوەش نەزانییان وایکرد کوردستان بەرەو ھەڵدێر ببەن و ئەو دەستکەوتەی کە ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان بەدییان ھێنابوو لەناو ببەن ، دوای ڕوداوەکانی ١٠/١٦ لە جێی ئەوەی دەست لەکار بکێشنەوە و بەرپرسیاریتی ڕوداوەکان بخەنە ئەستۆی خۆیان ، جارێکی تر کەوتنەوە گیانی یەکتر و ھەریەکەو  بۆ خۆ ڕزگارکردن لە بەرپرسیاریەتی یەکتریان بە ھۆکاری نەھامەتی و شکستەکان تاوانبار کرد .. ئەوەی زیاتر جێگەی سەرسوڕمانە حکومەتی عێراق بە ئاشکرا ڕایگەیاندوە ئامادە نیە لەگەڵ ئەم سیاسیانەی ئێستا کۆبێتەوە و گفتوگۆ بکات ، کەچی ئەوان ھەر لەسەر قسەی خۆیان سورن و خەریکە تەواوی ئەوەی ھەمانە لەدەستی دەدەین ...

ن: غیدان حسن ھەڵەبجەیی

نوێترین نوسینەکانی غیدان حسن ھەڵەبجەیی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌