پەیوەندی نێوان نەوت و خوێن

وتار/ 02/11/2017 580 جار بینراوە

ئارام مەجید عەلی

پەیوەندی نێوان نەوت و خوێن
ئارام مەجید عەلی
لەمێژە نەوت و خوێن پەیوەندیەکی زۆر بەتین و گرنگ لەنێوانیاندا هەیە، ئەم هاوسۆزی و پەیوەندیەش زۆر سنوری ئاوی و وشکانی و ئەسمانی و شارستانیەتی تێپەڕاندووە و گەشتوەتە ئاستی ئاوێتەبوون و قوربانیدان!!
پێدەچێت بە بینینی ئە ناونیشانە ئەمەت پێ سەیربێت کە چ پەیوەندیەک لەنێوان نەوت و خوێن هەبێت، بەڵی پەیوەندیەکی لەڕادەبەدەر لەنیوان نەوت و خویندا هەیە و لەم پەیوەندیەشدا دەبێت یەکێکیان خۆی بکاتە قوربانی ئەم پەیوەندیە ئەویش خوێنە!.

لەوەتی نەوت دۆزراوەتەوە و کاری لەسەر دەکرێت بۆ بەرهەم هێنان و بەدەسهێنانی وزەو  توانایەکی مادی و جەستەی لەپێناودا سەرف کراوە بۆ خۆشگوزەرانی! ئەم خۆشگوزەرانیەش بۆ هەمووی وەک یەک نا! لەم پێناوەدا دەبێت هەندێک خوێن بدات بۆ دەسکەوتنی نەوت لەخزمەت شارستانیەتی وڵاتێک یان ئارەزووی کۆمەڵێک.
لەوەتەوەی نەوت هەیە و دۆزراوەتەوەو بەکاردەهێنرت، هەندێک خۆش دەژی و هەندێک ماڵوێران، هەندێک لەلوتکەو هەندێک لەبنکە، هەنێک سەردەستەو هەندێک ژێر دەستە،هەندێک پاشا و هەندێک گەدا.
هەموو ئەوانەش وای کردووە پەیوەندیەکی زۆر گرنگ و گەورە لەنێوان نەوت و خوێن هەبێت،چونکە بەدەست هێنانی نەوت خوێنی دەوێ، واتە دەبێت خوێن بڕژێ!، هەموان لەوە تێدەگەن نەوت چ سحرێکی هەیە هەموو چاوچنۆکەکانی جیهانی کۆکردوەتەوە و هەوڵی بەدەست هێنانی دەدەن،لەم کارەشدا زۆر جار خاوەن نەوت خوێن دەدات و نەوتەکەشی دەدزرێت!
 نەوت وای کردووە خوێنێکی زۆر بڕژێت، زیادەڕەوی نەبێت زۆربەی شەڕەکانی جیهان لەسەر نەوتە،لەم شەڕانەشدا لەسەرەتاوە تاکۆتا خەریکە هێندەی دڵۆپە نەوتەکان خوێنی مرۆڤەکان بەناڕەوا لەپێناو نەوتدا دەڕژێت، تۆ بزانە لەجیهاندا بەشێکی زۆری قوربانیەکان و ڕووخانی شارسانیەکان و وێرانکرنی سنورەکان و لەناو بردنی مرۆڤەکان لەپێناو نەوتدا بووە،تەنانەت دروستکردن هەندێک دەوڵەت و دیاریکردنی سنورەکان لەپێناو نەوتدا بووە!!
 واتە بەدەست هێنانی نەوت سنوری خوێن و ئاین و خاک و نیشتیمان تێدەپەڕێنێ، ئەوانەش لەهەوڵی بەدەست هێنانیدان هەموو ڕێگەیەک دەگرنەبەر لەپێناو بەدەست هێنانیدا جائەوەش جینۆسایدی نەتەوەیەک بێت یان وڵاتێک بێت یان تێکدانی سنورەکان بێت یان پێشێلی سەروەری وڵاتان بێت.

لەپەیوەندی نەوت و خوێندا،پێویستە خوێن قوربانی بدات، جا ئەوەش خوێنی هەرکەس و هەر نەتەوەیەک و هەر دەستەو گروپێکی ئەتنی بێت گرنگ ئەوەیە نەوت بگاتە دەست خۆ ویستەکان و چاوچنۆکەکان و داگیرکارەجیهانیەکان، مێژوو ئەوەی سەلماندووە زۆر جار لەبری ئەوەی نەوت نیعمەت بێت بوەتە نیقمەت بۆ خاوەن نەوت، چونکە خێرەکەی بۆخۆی نەبووە و بەئاگرەکەی سوتاندویانە.

لەڕاستیدا لەپەیوەندی نەوت و خوێندا، ئێمەی کورد بوینەتە قوربانی ئەم پەیوەندیەو خوێنەکە ئێمەبووین و جگە لەماڵوێرانی هیچی دیکەی بۆ ئێمە نەبووە و خوێنەکەش لەجەستەی کورد و خاکەکەی ڕژاوە، تەنانەت لێی بێبەش بوین لەکاتێکدا خومان خاوەنی نەوتین،ئەگەر بارودۆخ بەم شێوەیە بڕوات لەپەیوەندی نەوت و خوێندا، خوێنمان دەڕژێت و بەگڕی نەوت خاک و وڵات و کەلتورمان دەسوتێنن،لەم پەیوەندیەدا ئێمەی کورد ئاشقی تاکلایەنی نەوتین، عاشقی تاک لایەنەش بەشی سووتان و ماڵوێرانیە!

نوێترین نوسینەکانی ئارام مەجید عەلی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌