ئایا کورد سنوری خێڵی تێپەڕاندووە؟
وتار/
27/10/2017
1360 جار بینراوە
ئارام مەجید عەلی
ئایا کورد سنوری خێڵی تێپەڕاندووە؟
ئارام مەجید عەلی
ئەگەر زیادەڕۆیی نەبێت و زۆر لەڕاستی دوور نەکەوینەوە، بەخوێندنەوەمان
بۆ مێژووی کورد دەکرێت بڵێین لەوەتەی خودا کوردی دروست کردووە، کورد بەشێوەی خێڵگەری
ژیاوەو هێشتا عەقڵیەتی خێڵی تێنەپەڕاندووە،دەکرێت بوترێت کورد و خێڵگەری دوو ڕووی یەک
دراون.
کاتێک مێژووی نەتەوەکانی دیکە دەخوێنیتەوە ئەوەت بەرچاو
دەکەوێت کەئەوانیش وەک ئێمەی کورد لەچەند خێڵێک پێکهاتوون و ماوەیەکیش وەک ئێمەی
کورد سنوری خێڵیان تێنەپەڕاندووە، بەڵام بەتێپەڕبوونی کات بەتێگەشتن لەمێژوویان زۆر
بەخێرایی ئەوسنورەیان تێپەڕاند و لەئاست دەوڵەتێکی سیاسی و دیموکراسی و سەروەری یاساو
دامودەزگای پەرلەمانی دەستوری خۆیان بینیەوە.
بەڵام ئێمەی کورد و کۆنەستی تاکی کورد و کەلتوری کورد دەرهاویشتەی
سیستەمی کەلتوری خێڵەکیە، هەموو میرو میرنشین و شۆڕشەکانی مێژوومان خێڵەکی بوون و
خێڵەکان ئارستەیان کردوون،تەنانەت بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لەو کەلتورەوە سەرچاوەیان
گرتووە،کەلتورێک کەهەمیشە پڕبووە لەململانێی ناوخۆیی نامۆ بەیەکگرتن و سروشتی خێڵگەری
جیاخوازی، کەزۆرجار بەرژەوەندی تاک ،خێڵ ،ناوچە،بنەماڵە، ڕێگربووە لەبەردەم یەکێتی
نەتەوەیی.
هەر ئەمەش وایکردووە کورد هەمیشە لەدەرەوەی بازنەی مێژوو
بێت و وەک نەتەوەیەکی بێ مێژوو یان مێژوو شێواو بناسرێت،لەڕاستیدا دەشێت بوترێت
کورد تاکە نەتەوەی سەر زەوییە قۆناغەکانی مێژووی بەدوای یەکدا نەبڕیوە، چونکە هەر
خێڵ و بنەماڵەیەک دوور لەیەک و دژبەیەک هەنگاویان هاویشتووە،ئەمەش ڕەنگدانەوەی
خراپی بەسەر مێژوومانەوە هەبووە.
کورد ئەو نەتەوەیەی لەهەزارەی سێیەدایە هێشتا نەیتوانیو
سنوری خێڵ تێپەڕێنێت و بەرەو دەوڵەتی یاساو دامەزراوەیی یاسایی هنگاوبنێت، تائێستاش
لەسنوری خڵگەری دەژی و ناتوێنێت بێ دابڕان لەخێڵ یەک هانگاو بنێت، لەبردوودا مێژوو
ئەم شاهیدیەمان بۆ دەدات و لەئێستاشدا لەتەواوی کایەی سیاسی و ئابوری و سەربازی و حیزبی هەمان کەلتوری پێشوودا دەژین،
ئێستاش خێڵ بڕیار دەدات و خێڵ بیردەکاتەوە و خێڵگەرایی دەژین،
لەڕاستیدا ئەمەش لەمێژوودا گاورەترین ڕێگربووە لەپێکەوەیی و یەکێتی و یەک ڕیزی و
بنیاتنانی دەوڵەتی کوردی، چونکە وەک کورد دەڵێت هەرکەسەو بەبای خێڵی خۆی شەنی
کردووە، ئەمەش ڕێخۆشکەربووە بۆ دووبەرەکی و خۆخۆری و ماڵوێرانی و ململانێی خێڵگەری
و شەڕی ناوخۆو دامەزراندنی سیستەمی خێڵگەری و بنیاتنانی خیزبی بنەماڵەیی و خێڵەکی،
هەموو ئەمەش لەخزمەت دوژمن و دژی خواستی خۆمان بووە.
هەر بەهۆی تێنەپەڕاندنی سنوری خێڵگەریەوە کورد نەیتوانیوە
تەندروست بژی و تەندروس بیربکاتەوە و دواجار تاکێکی تەندروست بەرهەم بهێنێت، هەر بەهۆی
ئەمەشەوە قۆناغەکانی پەرەسەندنی کۆمەڵگای کوردی بەدرێژایی مێژوو بەخاوی هەنگاوی
ناوە،چونکە لەسیستەمی خێڵگەریدا پەرەسەندنی کۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسی و سەربازی
و فەرهەنگی پەرەسەندنێکی ناسروشتیەو هەرئەمەش وایکردووە سەرجەم گۆڕانکاریەکان
ناکامڵبن و هیچ قۆناغێکی کورد تەواوکەری قۆناغەکەی پێش خۆی نیە،واتە هیچ ڕووداوێک
نیە لەمێژوومان تەواوکەری ڕووداوەکەی پێش خۆی بێت.
بەهۆی تێنەپەڕاندنی سنوری خێڵگەریەوە تا ئێستاش کورد نەیتوانیوە
خۆی بێت و وەک کورد بیربکاتەوە و خاوەن بڕیاری سیاسی و چارەنوسسازی خۆی بێت،هەمیشە
چاوی لەدەستی دەروەی خۆی بووە کەئاراستەیان بکات بادژی خۆیشی بێت، هەر ئامەش وایکرد
بڵێین لەوەتەی مێژوو هەیە تا چارەکی یەکەمی سەدەی بیست و یەک کورد و خێڵگەری بەیەک
ئاراستەو پێکەوەو ئاوێزان بەیەک هەنگاو دەنێن،واتە هێشتا کورد سنوری خێڵگەری تێ نەپەڕاندووە،ئەمەش
کاریگەری بەسەر تەواوی کایەی کۆمەڵگەی کوردی هەبووەو هەیەو بەردەوامیش دەبێت.
نوێترین نوسینەکانی ئارام مەجید عەلی
-
ئارام مەجید عەلی
09/06/2021
-
ئارام مەجید عەلی
11/01/2021
-
ئارام مەجید عەلی
15/12/2020
-
ئارام مەجید عەلی
29/08/2020
-
ئارام مەجید عەلی
21/06/2020
-
ئارام مەجید عەلی
17/03/2020