هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ناکرێت

وتار/ 14/10/2017 704 جار بینراوە

ئارام مەجید عەلی

هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ناکرێت
ئارام مەجید عەلی
سەرەڕای ئەوەی هەموو لایەنەکان ئامادەیی تەواوی خۆیان نیشاندا بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن و دەبێت لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێن کە ڕۆژی 1-11-2017 دیاریکراوە بۆ ئەنجامدانی، بەڵام هەموو ئاماژەکان سەرنجمان بۆ ئەوە ڕادەکێشن کەوا هەڵبژاردنەکانی سەرۆکی هەرێم و پەرلەمان لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا ناکرێت.
وەک ئاشکرابوو لەپێش ئەنجامدانی پرۆسەی ڕیفراندۆم هەموو سیناریۆکان ئەوەیان لێدەخوێنرایەوە هەڵبژاردنەکان ئەمساڵ ئەنجام نادرێن حیزبە دەسەڵاتدارەکان نایانەوێت هیچ هەڵبژاردنێک لەمساڵدا بکرێت چونکە ئەوان ترسیان لەوبارودۆخە هەبوو کەلە هەرێمدا بەهۆی قەرانە دروستکراوەکانی خۆیانەوە هاتوەتە ئارەوە، ترسەکەشیان لەوەبوو دەنگەکانیان بەڕێژەیەکی بەچاو دادەبەزێت و ئەنجامی هەڵبژاردن لەقازانجی خۆیان نابێت و دەنگی هەندێک لایەن بەشێوەیەک زیاد دەکات پێچەوانەی ویستی ئەوانەو هاوڵاتیان تۆڵەیان لێدەکەنوە، ئەمەش لای ئەوان قبوڵکراونابێت و بەرژەوەندیە ئابوری و سیاسیەکانی ئەوان دەکەونە مەترسیەوە.
لەبەر ئەوە هەر لەوکاتەوە ئەوان کاریان لەسەر چەندین سیناریۆی جیاواز دەکرد لەبەرژەوەندی خۆیان، ئەوانیش بەگەڕخستنەوەی پەرلەمان بەویستی خۆیان و وەلانانی هەندێک لایەن بۆ ئەوەی بەپێی ویستی خۆیان کارەکان بکەن و کردیشیان، دواتر سیناریۆی ڕیفراندۆم جێبەجێکراو بەمەش ئەیان زانی سەرنجی هەندێک لایەن بەناچاری بۆخۆیان ڕادەکێشن و ئەویشیان کرد، دواتر لەئەنجامی ئەم سیناریۆیەشدا ئەوەیان لاڕوون بوو باردۆخەکە شپرزدەکەن و گەمەی سیاسی وا دێتەکایەوە و سەرنجی خەڵک بۆ ئەوە ڕادەکێشن بەهۆی ئەو دۆخە سیاسیەوە هاتوەتەکایەوە بارودۆخ هیچ لەبارنیە بۆ هەڵبژاردن و هەڵبژاردنەکانیش بەویستی خۆیان دوادەخەن ئەمەش دەکەن و تەنانەت لەو دواخستنەدا حیزبە بارلارەکان ئەستۆپاکی خۆیان نمایش دەکەن و ئەنجام نەدانی ئەو پرۆسەیەش دەخەنە ئەستۆی پەرلەمان و دەڵێن پەرلەمان خستیە دەنگدان بەدەنگی پەرلەمان هەڵبژاردنەکان بۆماوەی نزیکەی دوو ساڵێک دوادەخەن،ئەمەش لەپێناو خواست و بەرژەوەندی خۆیانە.
لەڕاستیدا ئەم کارە زۆر دوورە لەبنەمای دیمکراسی و یاسای هەڵبژاردن و کاری پەرلەمانی،بەڵام وەک لای هەموان ئاشکرایە لەم هەرێمەدا بەرژەوەندی حیزی لەسەروو هەموو بەرژەوەندیەکانەوەیە،لەبەر ئەوە هەموو ئەماژەکان ئەوەمان پێدەڵێن هەڵبژاردنەکان لەکاتی دیاریکرای خۆیدا ناکرێت.
ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنەکانیش دیموکراسی کورد لەئاستی دەرەوە دەخاتە ژێرپرسیارەوە و ڕووی دیمکراسی بەتەواوی ڕەش دەکەن، بەڵام ڕاستیەکەی ئەوەی ئەوان هەرگیز باکیان بەوە نیە وڵاتانی دەرەوە چۆن خوێندنەوە بۆ دیمکراسی هەرێم دەکەن و هەڵی دەسەنگێنن،ئەوەی لای حیزبەکان گرنگە پاراستنی بەرژەوەندی تەسکی حیزبی و سیاسەتی خۆیانە بەسەر خەڵکی ڕەش و ڕووتی ئەم هەرێمە.

نوێترین نوسینەکانی ئارام مەجید عەلی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌