یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ و كابینه‌ی‌ هه‌شته‌م!

وتار/ 09/09/2016 926 جار بینراوە

به‌رزان شێخ عثمان

یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ و كابینه‌ی‌ هه‌شته‌م!

 نوسینی‌/ به‌رزان شێخ عثمان

 دوابه‌دوای‌ ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی‌ گه‌لی‌ كوردستان دژ به‌ ڕژێمی‌ به‌عس و دروست بوونی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و به‌ژداری‌ كردنی‌ حیزبه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ كابینه‌ جیاوازه‌كان هه‌ریكه‌و به‌ چه‌ند پۆست و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ك، حیزبه‌ ئیسلامیه‌كانی‌ كوردستانیش وه‌ك حیزبه‌كانی‌ تری‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ له‌ كابینه‌ جیاوازه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ژدار بوون یاخود ئۆپۆزیسیۆن بونیان هه‌ڵبژاردوه‌ ،
 ئه‌وه‌ی‌ من ئه‌مه‌وێت قسه‌ی‌ له‌سه‌ر بكه‌م به‌ژداری‌ كردنی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامیه‌ له‌ كابینه‌ی‌ هه‌شتی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كه‌ له‌ كابینه‌ی‌ حه‌وته‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئۆپۆزیسیۆن بوو چه‌ندین ڕه‌خنه‌یان له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌گرت به‌هۆی‌ كه‌م و كوڕیه‌كانی‌ كابینه‌ی‌ حه‌وته‌مه‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ‌ پێك هێنانی‌ كابینه‌ی‌ هه‌شته‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و به‌ژداری‌ كردنی‌ ئه‌م لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌ چه‌ند پۆستێكی‌ وزاری‌ و سه‌رۆكی‌ چه‌ند ده‌سته‌یه‌كیان وه‌رگرت كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بوو یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ له‌ كابینه‌ی‌ هه‌شته‌م هه‌ریه‌كه‌ له‌وه‌زاره‌ته‌كانی‌[كاره‌با و كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و وه‌زیری‌ هه‌رێم بۆ كاروباری‌ په‌رله‌مان ]
هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێم و فه‌رمانگه‌ی‌ ڕێكحراوه‌ ناحكومیه‌كانی‌ وه‌رگرت له‌ ئێستاشدا وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ گه‌یاندن به‌ وه‌كاله‌ت ئه‌به‌ن به‌ڕێوه‌،هه‌ر له‌سه‌ره‌تای‌ ده‌ست به‌كاربوونی‌ وه‌زیره‌كانی‌ ئه‌م حیزبه‌وه‌  كێشه‌و گرفت بۆ كاره‌كانیان دروست كرا و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی‌ كه‌ به‌م حیزبه‌ درا بوو له‌ لایه‌ن حیزبی‌ زۆرینه‌ كه‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانه‌ جێ‌ به‌ جێ‌ نه‌كرا به‌تایبه‌تی‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با كه‌ ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ ڕه‌خنه‌ی‌ زۆری‌ لێگیراو ئه‌وه‌ش بوه‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ وه‌زیری‌ كاره‌با كه‌ مامۆستا صلاحدین بابكر بوو ده‌ستی‌ له‌كار كێشایه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ به‌لای‌ خه‌ڵكه‌وه‌ كارێكی‌ نمونه‌یی‌ و جوان بوو چونكه‌ وه‌زیری‌ ناوبراو داوای‌ لێبوردنی‌ له‌ خه‌ڵك كرد كه‌ ئه‌مه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ وه‌زیرێك داوای‌ لێبوردن له‌ خه‌ڵك بكات، وه‌ وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كاربوونی‌ وه‌زیره‌كه‌ی‌ یه‌كگرتوو ده‌ستكرا به‌ چاكسازی‌ له‌ناو وه‌زاره‌تی‌ ناوبراو كه‌ ئه‌مه‌ش بێ‌ كێشه‌و گیروگرفت دروستكردن نه‌بوو له‌ لایه‌ن دوولایه‌نه‌ سه‌ركیه‌كه‌ی‌ كوردستان وه‌ پێداچونه‌وه‌ به‌ ڕێژه‌ی‌ كه‌م ئه‌ندامی‌ كه‌ له‌ لایه‌ن كه‌م ئه‌ندامانه‌وه‌ ڕوبه‌ڕوی‌ ڕه‌خنه‌ی‌ توند بووه‌وه‌و  بوه‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌مپینێك ڕابگه‌ینن بۆ دابین كردنی‌ بژێوی‌ ژیانیان كه‌ دواجار ئۆباڵی‌ ئه‌م نه‌دانی‌ موچه‌ و دواكه‌وتنیان خسته‌ ئه‌ستۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، وه‌زیری‌ هه‌رێم بۆ كارو باری‌ په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ‌ په‌كخستنی‌ په‌رله‌مان ئه‌م وه‌زیره‌ش كاره‌كانی‌ به‌ره‌و كه‌م بونه‌وه‌ ڕۆیشت و كارێكی‌ ئه‌و تۆی‌ نه‌كرد بۆ یه‌ له‌ پاش ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ی‌ وه‌زیری‌ گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن له‌ وه‌زیری‌ هه‌رێم بۆ كارو باری‌ په‌رله‌مان له‌ پشكی‌ یه‌كگرتوو ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ی‌ به‌ وه‌كاله‌ت وه‌رگرت له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كار بوون له‌م وه‌زاره‌ته‌ كۆمه‌ڵێك چاكسازی‌ ئه‌نجامدا وه‌ك كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ نرخی‌ هێڵه‌كانی‌ ئه‌نته‌رنێت كه‌ به‌لای‌ هاوڵاتیانه‌وه‌ كارێكی‌ باش بوو به‌ڵام له‌ جێگای‌ تموحی‌ هاوڵاتیان نه‌بوو به‌هۆی‌ ئه‌م قه‌یرانه‌ دارایه‌وه‌، به‌ كۆی‌ گشتی‌ كاره‌كانی‌ وه‌زیرو به‌رپرسانی‌ یه‌كگرتوو له‌ ناو حكومه‌ت جێگای‌ نرخاندن به‌ڵام به‌هۆی‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌ و ئه‌م بارودۆخه‌ سیاسی‌ و ناكۆكی‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ هه‌رێم كاری‌ كردۆته‌ سه‌ركاره‌كانیان و هاوڵاتیان ڕه‌خنه‌ی‌ توندیان لێ‌ ده‌گرن به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ش به‌شێكن له‌م حكومه‌ته‌ی‌ كه‌ خه‌ڵكی‌ هه‌رێمی‌ به‌م دۆخه‌ی‌ ئێستا گه‌یاند هه‌رچه‌نده‌ له‌ چه‌ندین چاو پێكه‌وتن سه‌ركرده‌و وه‌زیره‌كانی‌ یه‌كگرتوو ڕه‌تیان كردۆته‌وه‌ به‌رپرسیاری‌ ئه‌م دۆخه‌ بن چونكه‌ شه‌ریكی‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ حكومه‌ت نین و كێشه‌و گرفت بۆ وه‌زاره‌ته‌كانیان دروست كراوه‌،وه‌ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی‌  یه‌كگرتوو داوای‌ كشانه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ن فشارده‌خه‌نه‌ سه‌ر حیزبه‌كه‌یان بۆ كشانه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت كه‌ دواجار بوه‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ یه‌كگرتوو په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ حكومه‌ت بكات و هۆشداری‌ دا له‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌گه‌ر كێشه‌ی‌ بژێوی‌ ژیانی‌ هاوڵاتیان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وا كشانه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت یه‌كێك ده‌بێت له‌ بژارده‌كانیان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ جێگای‌ پرسیاره‌ لای‌ هاولاتیان و ئه‌ندامی‌ یه‌كگرتوو ئه‌گه‌ر حكومه‌ت وه‌ڵامی‌ ئه‌و په‌یامه‌ی‌ یه‌كگرتوو نه‌داته‌وه‌ كه‌ داویته‌ی‌ به‌ حكومه‌ت ئه‌وا له‌ كابینه‌ی‌ هه‌شته‌می‌ حكومه‌ت ده‌كشێته‌وه‌؟
خۆ ئه‌گه‌ر حكومه‌ت وه‌ڵامی‌ داواكاریه‌كانی‌ یه‌كگرتووی‌ نه‌دایه‌وه‌و یه‌كگرتووش له‌ حكومت كشایه‌وه‌ ئه‌وا جێگای‌ ده‌ست خۆشیه‌ بۆ ئه‌و حیزبه‌ ئیسلامیه‌ چونكه‌ هیچی‌ تر به‌رپرسیاریه‌تی‌ برسیكردنی‌ خه‌ڵك له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ناگرێته‌ ئه‌ستۆ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ حكومه‌ت نه‌كشایه‌وه‌ ئه‌وا نیشانه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ پرسیار له‌سه‌ر یه‌كگرتوو دروست ده‌بێت چونكه‌ دواجار ئه‌و له‌ حكومه‌تێك به‌ژداره‌ كه‌ به‌رپرسیاره‌ له‌ سیاسه‌تی‌ برسیكردنی‌ خه‌ڵك، بۆ یه‌ ئه‌وه‌ی‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ ئه‌گه‌ری‌ باشتر نه‌كردنی‌ گوزه‌رانی‌ هاوڵاتیان له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی‌ په‌یامه‌كه‌ی‌ یه‌كگرتوو ئه‌وا ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ بڕیارێكی‌ حه‌كیمانه‌ بدات  له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی‌ مێژوویه‌ك بۆ خۆی‌ تۆماربكات و بیخاته‌سه‌رخه‌رمانی‌ بڕیار مێژویه‌كانی‌ ڕابردووی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

نوێترین نوسینەکانی به‌رزان شێخ عثمان

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌