کۆتایی داعش یەکسان نیە بەئارامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
وتار/
03/10/2017
599 جار بینراوە
ئارام مەجید عەلی
کۆتایی داعش یەکسان نیە بەئارامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ئەوسیاسەتەی ئەمڕۆ ڕۆژئاوا بەگشتی و ئەمریکا بەتایبەت لەسەری دەڕوات و پەێڕەوی دەکات بەرهەمی دەیەی یەکەمی سەدەی بیست و یەک نیە، بەڵکو بەرهەمی بیرو سیاسەتی زیاتر لەیەک سەدە لەمەو پێشەو چەندین تیۆری گرنگیان لەسیاسەتی خۆیان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داڕشتوە،چونکە لەسیاسەتی ئەواندا هەرهێزێک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆنتڕۆڵ بکات دەتواێت کۆنتڕۆڵی سیاسەت و ئابوری جیهان بکات، لەم ڕوانگەیەشەوە ئەم ناوچەیە زۆر دەوڵەمەندە بەدەرامەتە سروشتیەکان،لەسەرو هەووشیەوە نەوت،ئەم ناوچەیەش خاڵی ململانێی ئەمریکاو ئێرانە.
هەرگیز ئەمریکا ڕازێ نابێت ئێرانی شیعە لەم ناوچەیەدا باڵادەست ببێت و کۆنتڕۆڵی ئەم ناوچەیە بکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێرانیش بەنهێنی و بەئاشکرا لەهەوڵی سەپاندنی هەژموون و سیاسەتی خۆیەتی لەو ناوچەیدا و لەئیستادا جگە لەتاران خۆی بەخاوەنی چەند پایەتختێکی دیکە دەزانێت لەسەروو هەموویانەوە بەغداد و دیمەشق، هەمیشە لەهەوڵی ئەوەدایە ڕێگە لە هەژموونی ڕۆژئاوا بەگشتی و ئەمریکا بەتایبەت بگرێت، لەو پێناوەشدا چەندین جۆر میلیشیایی جۆراوجۆری لەو ناوچانەدا دروست کردووە یارمەتی سەربازی و مادی باشیان دەدات،بەمشێوەیە ئێرانی شیعی دەیەوێت گرفت بۆ سیاسەت و بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا دروست بکات.
بەڵام ئەوەی گرنگە ئەمریکا بۆ ئەوە نەهاتووە بەجدی ئارامی هێمنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق بپارێزێت،بەڵکو ئەجێندای ئەمریکا دەستکەوت و پاراستنی هەژموون و بەرژەوەندی خۆیەتی و دەیەوێت ئەوەی لەبیری سیاسی خۆیدایە جێبەجێی بکات، ئەویش کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تێکدانی چەند دەوڵەتێکە کەلەسەروو هەموویانەوە ئێرانە، چونکە ئێران مەترسی ڕاستەوخۆی لەسەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا دروستکردووە.
ئالێرەدا ئەوە بەڕوونی دەردەکەوێت داعش لەو نێوەندە بێ هۆ دروست نەبووە و کۆتاییەکەشی ناکاتە هێمنی و ئارامی عێراق بەتایبەتی و ڕۆژهتڵاتی ناوەڕاست بەگشتی،بمانەوێ و نەمانەوێ ئەمریکا ئەمڕۆ تەحەدای تەواوی سیاسەتی جیهان دەکات و لەم ڕێگەیەشەوە وڵاتە دۆستەکانی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاردێنی،لەبەر ئەوە بەڕای من کۆتایی داعش سەرەتای سەرهەڵدانی جەنگێکی دیکەی ماڵوێرانکەرە بۆ ناوچەکە و چەغماغەو ترۆپکی جەنگی جیهانی سێیەمە و کۆتایەکەشی مانەوەی بەهێزی ئەمریکاو ئیسرائیلە لەناوچەکە، واتە ئەم ناوچەیە دەکەوێتە ژێرهاژموونی ئەمریکاو ئیسرائیلەوە،ئەوانیش بۆ بەرژەوەندی خۆیان ناچەکە زیاتر شلۆق دەکەن و وای لێدەکەن بۆ هامیشە چاو لەدەستی ئەوان بن و خێروبێری ناوچەکە بەتاڵان ببەن، چونکە ڕۆژهەڵاتێکی ئارام و هێمن لەبەرژەوەندی ئەواندا نیە،ئەوەشی ئەمریکاو جولەکە ئاراستەدەکات بۆ ئەو جۆرەکارانە، جولەکەو سوخۆرە جیهانیەکانن کەهەمیشە لەپشت ڕووداوەکانەوەن و ئەوان نەخشەداڕێژەری ئەو سیاسەتانەن بۆ دادۆشینی ئابوری جیهان و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
من شیکرەوەی سیاسی نیم و ئەوە خوێندنەوەی منەو هیوادارم هەڵەبم، بەڵام ڕاستیەکی حاشاهەڵنەگرە داهاتوو وەڵاممان دەداتەوە.
ئارام مەجید عەلی
نوێترین نوسینەکانی ئارام مەجید عەلی
-
ئارام مەجید عەلی
09/06/2021
-
ئارام مەجید عەلی
11/01/2021
-
ئارام مەجید عەلی
15/12/2020
-
ئارام مەجید عەلی
29/08/2020
-
ئارام مەجید عەلی
21/06/2020
-
ئارام مەجید عەلی
17/03/2020