کاریگەری ڕاگەیاندن لەسەر ڕەشبینکردنی تاکی کورد

وتار/ 28/09/2017 4288 جار بینراوە

ئارام مەجید عەلی

کاریگەری ڕاگەیاندن لەسەر ڕەشبینکردنی تاکی کورد
ئارام مەجید عەلی
لەجیهانی ئەمڕۆدا کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، بەبینراو،بیستراو،نوسراو، ڕۆڵێکی گرنگ و گەورەو دیاروبەرچاو دەبینن، هەر لەبەر ئەو گرنگیەشە، ڕاگەیاندن بەدەسەڵاتی چوارەم پێناس کراوە، لەبەر ئەوە پێویستە ئەم دەسەڵاتە ئەرک و مەهامی مرۆیی و ئەخلاقی خوی بەجێ بهێنێت و لەوپێناوەدا خزمەتی زیاتری مرۆڤایەتی و تاکەکانی کۆمەڵگە بکات، پێویستە ئەم دەسەڵاتە واتە ڕاگەیاندن، ڕۆڵێکی تەندروست و باشی هەبێت بۆ بەرەو پێشبردنی زیاتری کۆمەڵگە و بنیتنانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سەرخستی یاسا و بەهامرۆڤایەتیەکان، چونکە ڕۆڵی ڕاگەیاندن لەجیهانی دیموکراسی و سەروەری یاسادا،کەمترنیە لەدەسەڵاتی حکومەت لەوڵاتدا، زۆر جار بەهۆی کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە چەندین وڵات ڕووبەڕڕوی لەناوچون و ڕووخان بونەتەوە و چەندین بەرپرسی وڵات لەئاستی زۆر باڵادا لەکارخراون و ڕووبەڕووی سزاو لێپرسینەوە بووەتەوە،جگە لەوەش ڕاگەیاندن زۆرجار ڕۆڵی هەبووە لە یەکلابوونەوەی جەنگدا.
ئەوەی من زیاتر مەبەستمە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی کوردین بەهەموو جۆرەکانیەوە، تۆ بڕوانە کۆمەڵگەی کوردی لەئێستادا لەچ حاڵێکدایە و خەڵکی لەزۆر حاڵێکی پەرێشاندایە و ئەوەی هەیەتی و ئەوەی نیەتی زۆرجار وەک یەک ڕەشبینن و هەمیشە لەدڵەڕاوکێدان،خەریکە تاکی کورد دەبێتە تاکێکی دەروون تێکشکاو، تاکی کورد لەلێواری ڕەشبینی و نەخۆشی دەروونیدا دەژی، ئەمەش زیاتر بەهۆی کەناڵەکانەوەیە،چونکە زۆربەی کەناڵەکان کەناومان هێنان چ بینراو چ نوسراو و بیستراو، هەواڵێکی دڵخۆشکەر بڵاو ناکەنەوە، بڕوانە کەناڵە بینراوەکان لەدەسەڵاتی حکومەت زیاتر خەڵک بێهیوادەکەن و تاکی کورد ڕەشبین دەکەن، بەرداوام هەواڵە ناخۆش و بێ ئومێدەکان بڵاو دەکەنەوەو کاریگەری زۆرخراپ لەسەر تاکی کوردی دەکەن.
جگەلەوەش ئەوەی ڕۆڵێکی زۆر خراپی لەسەر تاکی کورد و ڕەشبینکرنی هەیە، کەناڵ و سایت و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانن، هەواڵ و نوسراوەکانی ئام کەناڵانە هێندەی جەنگی دەروونی و بگرە زیاتر تاکی کوردی ڕەشبین دەکەن، ئەو هەواڵانەی لەم کەناڵانە بڵاو دەکرێنەوە زۆر کاریگەر و ترسێنەر و ڕووخێنەرن،ڕۆڵێکی ڕاستەوخۆیان هەیە لەڕەشبینکردنی تاکی کورد، ئەمڕۆ بەهۆی پێشکەوتوویی ئامێرەکان و تەکنەلۆژیا، زۆربەی گەنج  و تاکی کورد سەرقاڵی ئەو کەناڵانەیە و وەک مادەی هۆشبەر خوی پێوەگرتووە، شەو و ڕۆژ خەریک موبایلەکەیی و سەیرکردنی تۆڕەکانە. چ لەماڵ یان بازار یان پارک و کافیەکان،دەتوانین بڵێن خەریکە وەک مادە هۆشبەرەکان کاریگەری هەیە،ئەگەر مادە هۆشبەرەکان کاریگەریان لەسەر عەقڵی مرۆڤەکان هەبێت و جیلێکی کەمی تاکی کورد لەم هەرێەم بەکاری دێنن، بەڵام کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و بڵاوکراوەکانیان زۆربەی تاکی کورد بەهۆی موبایل و تەکنەلۆژیاوە ئاگاداریەتی و کاریگەری زۆر خراپ لەسەر تاکی کورد و ڕەشبینکردنی هەیە،
ئەگەر توێژینەوەیەکی ئەکادیمی لەسەر ئم وتارەی من بکرێت، ئەوا زۆر بەباشی کاریگەری خراپی ئەم کەناڵانەت بۆ دەردەکەوێت، چ ڕۆڵێکی خراپ لەبواری ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسی و دەروونی خراپ دەگێڕن و دواجار تاکێکی ڕەشبین بەرهەم دێنێت.
سەرئەنجام بەڕای من ڕۆڵی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لەڕۆڵی حکومەتە سەربازی و دیکتاتۆرەکان و لەڕۆڵی مادە هۆشبەرەکان خراپترە بۆ ڕەشبینکردنی تاکەکانی کۆمەڵگە، چونکە وەک وتراوە تەکنەلۆژیا لەبری ئەوەی کۆمەڵگە ڕزکاربکات، کۆمەڵگە داگیر دەکات.
ئەمڕۆ بەهۆی تەکنەلۆژیاوە ئەم کەناڵانە دەکەونە بەردیدەی تاک و تاک لەزۆر بەهای جوان دادەڕنن، تەنانەت نەک تەنا بۆ چەند ساتێکی کەم یان بۆ چەند سەعاتێکی کەم بگرە شەو و ڕۆژ بەشێکی تاکی کورد سەرقاڵی ئەم تۆڕ و کەناڵانەیە،ئەمەش کاریگەری زۆر خراپی کردووەتە سەر ژیانی جگە لەوانەی باسکران تەنانەت سیستەمی خەوی تاک تێک چووە و ئەمەش کاریگەری زۆر خراپی لەسەر دەروون و سیستەمی کۆمەڵایەتی کورد هەیە،چونکە هەواڵە خراپەکانی نێو کەناڵەکان کاریگەری زۆر خراپی لەسەر کۆنەستی تاکی کورد کردووە و تاکی کورد وەلای بۆ هیچ نەماوەو بەردەوام ڕەشبینە، لەبەر ئەوە خوازیارم تەواوی کەناڵەکان ڕەچاوی دەروونی تاکی کورد بکەن و وریای ئەو نوسین و بابەتانەبن، کەبڵاویان دەکەنەوە،چونکە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەرتاکی کورد هەیە.

نوێترین نوسینەکانی ئارام مەجید عەلی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌