پارتی و یه‌كیتی شەڕەکە بۆ دوو پاڵاوگە و چەند کۆمپانیایەک ده‌كه‌ن باکیان بە موچەخۆر نییە
هەواڵی /
10/7/2025
127 جار بینراوە
موچەخۆر
دەبێتە قوربانی
پارتی
و یه‌كیتی شەڕەکە بۆ دوو پاڵاوگە و چەند کۆمپانیایەک ده‌كه‌ن باکیان بە موچەخۆر نییە
عه‌لی حه‌مه سالح ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، بەڕوونی دەرکەوت شەڕەکە بۆ دوو پاڵاوگە و چەند کۆمپانیایەکە!
چ باکیان بە ژیانی موچەخۆر نیە، دوو بەڵای گەورەن، كه‌مه‌به‌ستی پارتی و یه‌كێتییه.
لەگەڵ چەند لایەنێکی پەیوەندیدار بەدواداچونمان کرد،هەرێم
لە ڕێگای چاودێری داراییەوە نوسراوێکی کردوە، دەڵێ: خۆمان نەوت دەپاڵێوین، دوو گرێبەستمان
هەیە(٤٠ هەزار بەرمیل بۆ لاناس) و (٢٥ هەزار بەرمیل بۆ کار)… بۆیە بەنزینی ٤٥٠ دیناری و
بەرمیلی نەوتی ٣٠ هەزاریمان ناوێ..عێراق یش دەڵێ: باشە، بڕی ٤٩ هەزار بەرمیل ببەن
بۆ ئەو دوو پاڵاوگە! واتە: سوتەمەنی سفر بۆ خەڵک..
ده‌شڵێت،
بۆ موچە، عێراق دوای نزیکەی ٢٣٥ هەزار بەرمیل دەکات و هەر بەرمیلێک دەڵێ: ١٦ دۆلار
دەدەم بە کۆمپانیاکان، لە ماوەی دوو مانگیشدا کۆمپانیایەکی بیانی دێت تێچووی حەقیقی
دابین دەکات…دەسەڵاتدارانی هەرێم،
دەڵێن: کۆمپانیاکان بەمە ڕازی نین! کەواتە: نەوتی کوردستان چی تر هی خەڵک نیەو هی
ئەم کۆمپانیانەو هەموانی بۆ دەکرێتە قوربانی.
عەلی
حەمە ساڵح ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو،ئەگەر لەم دوو ڕۆژەدا، ڕێککەوتن نەکرێت و بەم پێداگیریە،
بەبێ بەدیل هەموو موچەخۆر دەبێتە قوربانی.