كۆمه‌ڵ: ئۆباڵی ئه‌م دۆخه له ئه‌ستۆی پارتی و یه‌كێتی و به‌غداو و حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێمه
هەواڵی /
8/7/2025
90 جار بینراوە
ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا به تاكه چاره‌سه‌ر ده‌زانین
باجی ناته‌بایی و ڕێكنه‌كه‌وتنه‌كانیش هاووڵاتیانی به‌شمه‌ینه‌تی
كوردستان ده‌یده‌ن.
كۆمه‌ڵ: ئۆباڵی ئه‌م دۆخه له ئه‌ستۆی پارتی و یه‌كێتی
و به‌غداو و حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێمه
شه‌ن پرێس:
ئه‌نجوومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ڕاگه‌یه‌ندراوێكی
له‌باره‌ی دۆخی هاووڵاتیان و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و دانوستانه‌كانی نێوان
حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم و فیدڕاڵ بڵاودەکاتەوە و رایده‌گه‌ێنێت، ئه‌م
بارودۆخه سه‌خت و دژواره‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به گشتی و فه‌رمانبه‌ران
و مووچه‌خۆران به تایبه‌تی تێی كه‌وتوون، مایه‌ی نیگه‌رانیمانه، ئۆباڵی ئه‌مه‌ش
له ئه‌ستۆی هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار و حكومڕانانی حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی
ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێمی كوردستانه، باجی ناته‌بایی و ڕێكنه‌كه‌وتنه‌كانیش هاووڵاتیانی
به‌شمه‌ینه‌تی كوردستان ده‌یده‌ن.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه:
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستان
مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێز
ئه‌م بارودۆخه سه‌خت و دژواره‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی
كوردستان به گشتی و فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران به تایبه‌تی تێی كه‌وتوون، مایه‌ی
نیگه‌رانیمانه، ئۆباڵی ئه‌مه‌ش له ئه‌ستۆی هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار و حكومڕانانی
حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێمی كوردستانه، باجی ناته‌بایی
و ڕێكنه‌كه‌وتنه‌كانیش هاووڵاتیانی به‌شمه‌ینه‌تی كوردستان ده‌یده‌ن.
ئێمه له كۆمه‌ڵی دادگه‌ری پێمان وایه كه:
1.ده‌بێت چاره‌سه‌ری كێشه و گرفته‌كان به گفتوگۆ و
دانوستانی به‌رپرسیارانه بێت له نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵ و به‌رپرسانی هه‌رێمی
كوردستان و، له‌م قۆناغه‌دا ڕێككه‌وتن به تاكه ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌زانین.
2.پێویسته به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له داهات و خه‌رجیی
سامانه سروشتییه‌كان و داهاتی ناوخۆ و خاڵه سنوورییه‌كان شه‌فاف بن و، به‌هانه
نه‌ده‌نه ده‌ست حكومه‌تی فیدڕاڵ بۆ خه‌رجنه‌كردنی مووچه و شایسته داراییه‌كانی
هه‌رێمی كوردستان.
3.ده‌خوازین حكومه‌تی فیدڕاڵیش به شوێن به‌هانه‌وه نه‌بێت
و قووتی خه‌ڵكی و مووچه تێكه‌ڵ به پرس و ناته‌باییه سیاسییه‌كان نه‌كات.
4.ئێمه پێمان وایه به‌رپرسانی پارتی و یه‌كێتی ئه‌گه‌ر
بیانه‌وێت ده‌توانن له داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ی به قاچاخ ده‌یفرۆشن و به داهاتی
ناوخۆ و سنووره‌كان ده‌توانرێت مووچه دابین بكه‌ن.
كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان
ئه‌نجوومه‌نی باڵا
٨/٧/٢٠٢٥