خه‌ڵكێك ئاماده‌یه ملیۆنان دۆلار بدات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێککەوتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا تێك بچێت
هەواڵی /
6/7/2025
69 جار بینراوە
ئەو نهێنیەی دەبێت هەموان بیزانن
پارتی و یه‌كێتی به هۆی فرۆشتنی نه‌وته‌وه مانگانه 250
ملیۆن دۆلاریان دەست دەکەوێت
خه‌ڵكێك ئاماده‌یه ملیۆنان دۆلار بدات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێککەوتنی
نێوان هه‌رێم و به‌غدا تێك بچێت
ئاماده‌كردن:شه‌ن پرێس
عه‌لی حه‌مه سالح ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، بژاردەی دروست بۆ خەڵکی کوردستان ئەوەیە ئێمە ببەسترێنەوە
بە شارەکانی تری عێراقەوە. هه‌رێم به‌وه لاواز نابێ،به‌ڵكو کوردستان بە گەندەڵی و
بە تەنکەری نەوت و بە قاچاخی لاواز ده‌بێت.
ده‌شڵێت، هیوادارین رێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا
تێكنه‌درێت،چونكه خەڵکێکی زۆر هەیە. ملیۆنان دۆلاری لە تەنکەر دەست ئەکەوێ،ئێستا
ئامادەیە ڕاپۆرتێ بکات بە 5 ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م رێكه‌وتنه تێک بچێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی
له هەر تەنکەرێک كه‌به هەر بازگەکە تێپەڕ ئەبێ. 500 دۆلاری سەرانه‌ی لێوەرده‌گرێت
و پاره‌كه‌ش بۆ حکومەت نییه.
ئه‌و په‌ڕله‌مانتاره ده‌شڵێت، ئه‌و تانكه‌رانه کە ئه‌ڕۆنه خاڵە سنوورییەکان، چ ئیبراهیم خەلیل بێت، چ
باشماخ بێت، چ پەروێز خات بێت، ئەگەر بڕواتە دەرەوە 1400 دۆلاری بەناوی کۆمپانیاوە
بۆ مەنەفێست لێوەردەگیرێت.
راشیگه‌یاند، هەموو مانگێك بازرگانی نەوت لە ناوخۆ 250 ملیۆن دۆلارە، کە به‌و هۆیه‌وه
دوو هێزی دەسەڵاتدار و چەند کەس و کۆمپانیایەک مانگه 250 ملیۆن دۆلاریان
دەست دەکەوێت.
نزیکەی 70 ڕۆژە
حكومه‌تی ماوه به‌سه‌رچووی هه‌رێم مووچەی دابه‌شنه‌كردووه‌و چەند ڕۆژێکی کەم دەرفەتیش لە بەردەم هەرێمە بە
داواکارییەکانی عێراق ڕازی بێت، ئەگەر پێچەوانەکەی بێت، هەرێم و خەڵکەکەی دەکەونە
بەردەم مەترسییەکی گەورە و ئۆباڵەکەشی لە ملی بەرپرسانی خەمسارد و شکست‌خواردووی هەرێمە.