شوان گەردی: جاران پێشمەرگە جەسته‌ی ده‌كرده‌ قوربانی بۆ خاک و میللەت به‌ڵام ئێستا پارێزەری زاڵمانە

هەواڵی / 5/7/2025 28 جار بینراوە

"دوژمنی سەرسەختی دەنگی ئازاد"
شوان گەردی: جاران پێشمەرگە جەسته‌ی ده‌كرده‌ قوربانی بۆ خاک و میللەت به‌ڵام ئێستا پارێزەری زاڵمانە


شه‌ن پرێس:
شوان گەردی،چادوێر و یاساناس له‌ نوسینێكدا كه‌ له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌ نوسیویه‌تی، جاران پێیان دەگۆتین پێشمەرگە واتە ئەو کەسەی مەرگ لە پێش ژیانیەتی ... گیانفیدایە ... روح و جەستە دەکاتە قوربانی بۆ خاک نەتەوە گەل نیشتیمان خۆشگوزەرانی میللەت.

ده‌شڵێت،ده‌قی نوسینه‌كه‌ی: کە گەورە بووین دیتمان پێشمەرگە ....پارێزەری زاڵمانە،بەردەرکی فاسیدانە،پارێزەری تاوانکارانە،پارێزەری مۆدێل و گۆرانیبژ و بیانییەکانە.. هتد.

ده‌قی نوسینه‌كه‌
جاران پێیان دەگۆتین پێشمەرگە واتە ئەو کەسەی مەرگ لە پێش ژیانیەتی ... گیانفیدایە ... روح و جەستە دەکاتە قوربانی بۆ خاک نەتەوە گەل نیشتیمان خۆشگوزەرانی میللەت
کە گەورە بووین دیتمان پێشمەرگە ....
پارێزەری زاڵمانە
بەردەرکی فاسیدانە
پارێزەری تاوانکارانە
پارێزەری مۆدێل و گۆرانیبژ و بیانییەکانە
حیمایەی سەیارەی پارە دزاوەکانە
پارێزەری ھێمنی و ئاسایشی نادی و یانەی شەوانە
پارێزەری درۆزنانە
پارێزەری بیرە نەوتەکانی بەرپرسانە
شەقوەشێنی خۆپیشاندانەکانە
دوژمنی سەرسەختی دەنگی ئازاد و چالاکوانانە
بکوژی ئازاییە ، نانە
لەگۆڕنەری خەونەکانە
بژی ئێشمەرگە بژی ئەو کوردستانە
کەس نەرێ پێشمەرگە و چەکدار و قسەی قۆڕ .... ھەرچی دەمی دەکاتەوە دەرێ « ھەمووان پێشمەرگەین »
شوان گەردی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌