كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌ یه‌ك لیست به‌شداریی هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركووك ده‌كه‌ن

هەواڵی / 7/8/2023 572 جار بینراوە

له‌پێناو زیاتر په‌رتنه‌بوونی ده‌نگه‌كانی كورد، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو هاوپه‌یمانییەکیان لە كه‌ركووك ڕاگه‌یاند


كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌ یه‌ك لیست به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له‌ كه‌ركووك ده‌كه‌ن و، هاوپه‌یمانیی مه‌شخه‌ڵی كه‌ركووكیان ڕاگه‌یاند.

كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ده‌ڵێن، هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ له‌پێناو زیاتر په‌رتنه‌بوونی ده‌نگه‌كانی كورده‌ و، نوێنه‌رانی دڵسۆز و خه‌مخۆری كه‌ركووك ده‌نێرینه‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا. هیواداریشن هاووڵاتیان پشتیوانیی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ بكه‌ن و متمانه‌ی پێ ببه‌خشن.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌