“پیلانێکی مەترسیدار دژی شێروان شێروانی ھەیە،پێویستە مەسرور بارزانی دەستهەڵگرێ لەم بڕیارە تاکڕەوانە”

هەواڵی / 22/7/2023 520 جار بینراوە

داوای خۆپیشاندانی سەرتاسەری ده‌كرێت
“داوا لە گۆڕان و یەکێتی دەکەین لەم حکومەتە پۆلیسییە ماوەبەسەرچوە بکشێنەوە”
“داواکارین ھێزە ئۆپۆزسیۆنەکان لە ئاستی سەرۆک حزب و سەرکردایەتی بێنە سەر جاددە”
“پیلانێکی مەترسیدار دژی شێروان شێروانی ھەیە،پێویستە مەسرور بارزانی دەستهەڵگرێ لەم بڕیارە تاکڕەوانە”


شه‌ن پریێس:
ئەیھان سەعید،نوێنەری زیندانیانی بادینان،له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت،بەداخەوە پیلانێکی مونەزەمی قرێژی - مەترسیدار ھەیە دژی زیندانی و ئازادکراوەکانی بادینان بە تایبەتی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی کە مانەوەی لە چاکسازی گەورانی ھەولێر مەترسی تەسفیەکردنی بە "تیرۆری بایلۆجی" ھەیە (لەنێو زیندانیش سیخور بۆ چاودێریکردنی دانراوە) و پێویستە بۆ سەلامەتی گیانی لە زووترین کاتدا بۆ چاکسازی سلێمانی بگوازرێتەوە کە مافێکی ئاسایی و یاسایی خۆیەتی

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌:
"پیلانێکی مەترسیدار دژی شێروان شێروانی ھەیە،داوای خۆپیشاندانی سەرتاسەری و دەستھەڵگرتنی ئەم کابینە پۆلیسییە لە دادگاکاندا دەکەین"
بۆ/ ڕای گشتی
بۆ/ لایەنە پەیوەندیدارەکان

پێویستە مەسرور بارزانی دەستهەڵگرێ لەم بڕیارە تاکڕەوانەی و چەمینەوە لەبەردەم ڕای گشتی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بە شکاندنی غروری نەبینێت، چونکە ئەم بڕیارانە مەترسین بۆ سەر تاک بە تاکی ئەم کۆمەڵگایە و سومعەی ھەرێمی لە رووی دەرەوە بەتەواوەتی ناشیرین کراوە.

- داوا لە گۆڕان و یەکێتی دەکەین لەم حکومەتە پۆلیسییە ماوەبەسەرچوە بکشێنەوە.

- داواکارین ھێزە ئۆپۆزسیۆنەکان لە ئاستی سەرۆک حزب و سەرکردایەتی بێنە سەر جاددە.

بۆ ھەموو لایەک ئاشکرایە لەژێر سیاسەتی کابینەی نۆیەم بە عەقلیەتێکی دۆگماتیکی و پۆلیسی ماوەی سێ ساڵە دوور لە پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و ئازادی بیروڕا، پێچەوانەی پەیماننامە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ، دەستور و یاسا کارپێکراوەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان چ زوڵم و پێشلێکاری یاسایی و مافی مرۆڤ بەرامبەر رۆژنامەنوس و چالاکوانانی بادینان دەکرێت و لەژێر حوکمی دادگایەکی کارتۆنی- حزبی سزادراون و سزادەدرێن.

بەداخەوە پیلانێکی مونەزەمی قرێژی - مەترسیدار ھەیە دژی زیندانی و ئازادکراوەکانی بادینان بە تایبەتی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی کە مانەوەی لە چاکسازی گەورانی ھەولێر مەترسی تەسفیەکردنی بە "تیرۆری بایلۆجی" ھەیە (لەنێو زیندانیش سیخور بۆ چاودێریکردنی دانراوە) و پێویستە بۆ سەلامەتی گیانی لە زووترین کاتدا بۆ چاکسازی سلێمانی بگوازرێتەوە کە مافێکی ئاسایی و یاسایی خۆیەتی.

- دوا لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، چینی نۆخبە و رێکخراوە مەدەنیەکان و لایەنە سیاسیەکان دەکەین لە ھەموو شارو شارۆچکەکانی ھەرێم و رەوەندی کوردی لە دەرەوە خۆپێشاندانی سەرتاسەری ئەنجامبدەن، بە تایبەتی ھێزە ئۆپۆزسیۆنەکان سەرباری پاڵپشتی میدییان بۆ ئەم دۆسیەیە داواکارین لە سەرئاستی سەرۆک حزب و سەرکردایەتیان لە ئۆفیسەکانیان بێنە دەرەوە و بە کردار و لە مەیدان بەشداری خۆپێشاندانەکان ببن.

- داوکارین دوو ھێزە پێکھێنەرە سەرەکیەکەی کابینەی نۆیەم بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کە بە بەیاننامە دژایەتی خۆیان بۆ سزادانی زیندانیانی بادینان ڕاگەیاندوە، بە کرداریش وەکو ئەرکێکی ئەخلاقی و بۆ مێژوو لەم کابینەیە پۆلیسیە خۆسەپێنە بکشێنەوە و نەبن بەشێک لە مانەوەی ئەم مۆدێلە سیاسییە تاکڕەوە.

- پێویستە دەسەڵاتی دادوەری رۆڵی (عەواد بەندەرەکانی) سەردەمی بەعس نەگێڕن و چیتر نەچنە ژێر ئەمری حزبی، دەستبەجێ زیندانیانی بادینان ئازادبکرێن، چونکە لە ڕووی یاساییەوە بەپێ مەرسومی سەرۆکایەتی ھەرێم بۆ کەمکردنەوەی لەسەدا ٦٠٪‏ی سزاکەیان و لەبارچاوگرتنی یاسای ژمارە ٢٣ی بنەما دادگاییەکانی سزا (اصول محاكمات الجزائية)، ئازادکردنی مەرجدار (إفراج الشرطي) ماددەی ٣٣١، سزای زیندانیانی بادینان تەواو بوە و زیاتریش لە ماوە یاساییەکەی خۆیان ڕاگیراون.

دۆسیەی زیندانی بادینان و شێروان شێروانی تەنیا پرسی شار و کەسێک نیە، بەڵکو پرسێکی گشتیە و ئەرکی ھەموو لایەکە بەجدی بێنە سەرخەت، مەسرور بارزانی دەستهەڵگرێت لەم مۆدێلی حوکمرانیەی، چونکە مەترسیە بۆ سەر تاک بە تاکی ئەم کۆمەڵگایە و سومعەی ھەرێمی ناشیرین کردوە و ھاوپەیمانان و وڵاتە دۆست و پشتیوانانی کوردی نیگەران کردوە.

داواکارین ڕای گشتی کوردستان، میدیا، داواکاری گشتی و دەسەڵاتی دادوەری، لایەنەکان، پەرلەمانتاران، و یونامی دەستەی مافی مرۆڤ، نوێنەرانی وڵاتان لەھەرێم و بەغداد (کونسۆلخانەو بالیۆزخانە) و رێکخراوە جیھانیەکان ھەلوێستی جدی وەرگرن، چونکە ئەو چالاکوانانە لەسەر ڕای جیاواز و خۆپیشاندان و خەباتی مەدەنی سزادراون و ئەمەش مەترسیە بۆ سەر پرۆسەی دیمۆکراسی و ئازادی ڕادەربرین و ناشیرینکردنی سومعەی ھەرێمەکەمان و لە ئاییندەدا ھەموو لایەک باجەکەی دەدات.

ئەیھان سەعید / نوێنەری زیندانیانی بادینان
٢٢ی ٧ی ٢٠٢٣

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌