كۆمه‌ڵ: بڕیار‌ی سزادانه‌وه‌ی شیروان شێروانی رۆژنامه‌نووس به‌ چوار ساڵ زیندانی سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین

هەواڵی / 22/7/2023 454 جار بینراوە

پێویسته‌ دادگاكان بێلایه‌نانه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن
“به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی سوتاندن و بێڕێزیی به‌ قورئانی پیرۆز ده‌كه‌ین”
 هیچ ده‌سه‌ڵاتێك نه‌یتوانیوه‌ به‌ هێز ده‌نگه‌ نارازییه‌كان كپ بكات
كۆمه‌ڵ: بڕیار‌ی سزادانه‌وه‌ی شیروان شێروانی رۆژنامه‌نووس به‌ چوار ساڵ زیندانی سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین


سه‌ربه‌له‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ، ٢٢ى ٧ى ٢٠٢٣، كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری به‌ سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا عه‌لی باپیر له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو و جگه‌ له‌ كاروباری ناوخۆیی كۆمه‌ڵ، چه‌ند ته‌وه‌رێكی هه‌نووكه‌یی تاوتوێ كران.

له‌ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جارێكی دیكه‌ به‌ توندی سه‌ركۆنه‌ی سوتاندن و بێڕێزیی به‌ قورئانی پیرۆز له‌ وڵاتانی سوید و دانیمارك كرا و ئه‌م هه‌وڵانه‌ بۆ گێچه‌ڵكردن به‌ مسوڵمانان و نانه‌وه‌ی ئاشووب و ئاژاوه‌ لێك درایه‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا و له‌باره‌ی دووباره‌ سزادانه‌وه‌ی شیروان شێروانیی رۆژنامه‌نووس به‌ چوار ساڵ زیندانی، سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ سه‌ركۆنه‌ی بڕیاره‌كه‌ی كرد و جه‌ختی كرده‌وه‌ پێویسته‌ دادگاكان بێلایه‌نانه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن و نه‌كه‌ونه‌ ژێر كاریگه‌ریی هه‌ژموونی كه‌سی و حزبی و بنه‌ماڵه‌ییه‌وه‌ و ڕه‌چاوی پاراستنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ بكه‌ن.
سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ ڕایشیگه‌یاند: هیچ ده‌سه‌ڵاتێك له‌ رابردوودا نه‌یتوانیوه‌ به‌ زه‌بری هێز ده‌نگه‌ نارازییه‌كان كپ بكات و كه‌موكورتییه‌كانی خۆی بشارێته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ په‌نابردن بۆ دادگا و یاسا له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌سه‌ڵات، هێنده‌ی دیكه‌ دۆخی هه‌رێم به‌ره‌و خراپتر ده‌بات.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ تاوتوێی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراقی كرد و جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌وه‌ی كۆمه‌ڵ كار ده‌كات له‌پێناو یه‌كده‌نگیی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ كوردییه‌كان بۆ به‌شدارییان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك. بۆ ئه‌مه‌ش خودی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵیش له‌ هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و ئاڕاسته‌كردنیانه‌ بۆ یه‌كڕیزی. له‌ ئه‌گه‌ری به‌دینه‌هاتنی ئه‌م ئامانجه‌شدا، كۆمه‌ڵ بۆ به‌شداریی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بژارده‌ی دیكه‌ی هه‌یه‌ و ڕێگه‌ و ڕێوشوێنی دیكه‌ی گونجاو ده‌گرێته‌ به‌ر.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌