له‌ پێشوازی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا

هەواڵی / 18/3/2023 524 جار بینراوە

ئاگارداری ئه‌م دزانه‌ بن
له‌ پێشوازی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا

خالید عه‌لی
1- ته‌له‌فزیۆن: ترسناكترین دز، ئه‌و دزه‌ی ئه‌گه‌ر حسابی بۆ نه‌كرێت ڕۆژوی ڕۆژوه‌وان ده‌دزیت و ئه‌جرو پاداشتی به‌هه‌ده‌رده‌دات به‌ هۆی ئه‌و زنجیره‌ فلیمه‌ فاسدو بێ سه‌روبه‌رو دژ به‌ره‌و‌شتانه‌وه‌ كه‌ به‌ به‌رنامه‌ و پلان و پیلان له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌كانه‌وه‌ ئاماده‌و بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ .

2- بازار: دزێكی پسپۆرو شاره‌زا له‌ به‌زایه‌دان و به‌فیڕۆدانی ماڵ و سامان و كات و سه‌رمایه‌ی ڕۆژوه‌وان، بۆیه‌ پێش ئه‌وه‌ی بڕۆی بۆ بازار ئامانج و كاتت دیاری بكه‌ .

3- شه‌ودره‌نگ خه‌وتنی  بێ به‌رنامه: دزێك كه‌ به‌نرخترین كاتی ڕۆژوه‌وان ده‌دزێت و بی به‌شی ده‌كات له‌ شه‌ونوێژو چونه‌ خزمه‌تی قورئان و دوعاو نزای شه‌و .

4- چێشتخانه‌ (مطبخ) به‌تایبه‌ت بۆ ئافره‌تان: چێشتخانه‌ یه‌كێكه‌ له‌و دزانه‌ی كه‌ زۆرترین كاتی ئافره‌تان ده‌دزێت به‌بۆنه‌ی ئاماده‌كردنی چه‌ندین جۆری خواردن، وه‌ك ئه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان تابه‌ته‌ به‌ مانگی خواردن ، له‌كاتێكدا زۆربه‌ی هه‌رزۆری ئه‌و خواردنانه‌ به‌فیڕۆده‌درێت و فڕێ ده‌درێت ..

5- مۆبایل: دزێكی فێلبازو ڕازاوه‌ و خۆجوانكه‌ر ، دزێك هه‌مو گوناهه‌كانی : (غه‌یبه‌ت كردن ، دوزمانی ، ئاشكراكردنی نهێنیه‌كان و به‌فیرودانی كات و ماڵ و ......هتد) ده‌ڕازێنێته‌وه‌ ...

6- ڕژدی و ره‌زیلی: دزێكه‌  ڕۆژوه‌وان بێ به‌ش و مه‌حروم ده‌كات  له‌ خێرو به‌خشین و ئاوردانه‌وه‌ له‌ هه‌ژاران و نه‌داران..

7- مه‌جالیس و كۆرو كۆبونه‌وه‌ی  دور له‌ یادو زیكری خوا: دزێكی تری مه‌ترسیدارو ترسناكه‌ و سه‌ره‌نجامی په‌شیمانی و داخ و حه‌سره‌ته‌ له‌ دونیا پێش قیامه‌ت ..

8- گه‌وره‌ سه‌ركرده‌ی هه‌مو دزه‌كان كه‌ بریتیه‌ له‌ (تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ) - إلا من رحم الله – كه‌بوه‌ته‌ دزیكی پیشه‌یی ترسناك ئه‌گه‌ر سنوردار نه‌كرێت به‌رنامه‌و فیلته‌ری تایبه‌تی بۆ دانه‌نرێت ، گه‌وره‌ ترین كاره‌ساته‌ ئه‌گه‌ر ‌ له‌ خێرو ره‌زامه‌ندی خوادا به‌كار نه‌هینرێت ..

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌