دەزگا ئەمنییەکان بەجل و ئۆتۆمبێلی مەدەنی خەڵکیان دەستگیرکردوە

هەواڵی / 7/8/2022 977 جار بینراوە

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ:
دەزگا ئەمنییەکان بەجل و ئۆتۆمبێلی مەدەنی خەڵکیان دەستگیرکردوە

دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند،"پشتیوانی لە هەر خۆپیشاندان و گردبونەوەک دەکەین لەچوارچێوەی ڕێکارە یاساییەکان و مۆڵەت دراو لەلایەن یەکە ئیداریەکانی پارێزگاو شار و شارۆچکەکان، خۆپیشاندان بەمافێکی ئاسایی دەزانین بۆ داواکردنی ماف و خستنە ڕوی کێشەکانی هاوڵاتیان و یەکێکە لەسیماکانی دیموکراسی، بەڵام لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێ لە هەندێک شوێن دەزگا ئەمنیەکان بەجل و ئۆتۆمبێلی مەدەنی خەڵکیان دەستگیرکردوە و داوای ناسنامەیان لەخەڵک کردوە ئەوەش دورە لە کاری فەرمی و دەبێتە مایەی ترس و نائومێدی لای هاوڵاتی.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌:
پەیامی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەبارەت بەخۆپیشاندانەکان لەهەندێ شارو شارۆچکەی هەرێمی کوردستان له ڕوژی 6 ی ئابی 2022.
ڕۆژی شەمە شەشی ئابی 2022 لەهەندێ شارو شارۆچکەی هەرێمی کورستان ژمارەیەک هاوڵاتی گردبونەوە بەناوی خستنە ڕووی چەند داواکاریەک و گەیاندنی بەبەرپرسانی حکومەت و یەکە ئیداریەکان ، لەهەندێ شوێن گرژی تێکەوت و ژمارەیەک هاوڵاتی و ڕۆژنامەنوس لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانەوە دەستگیرکران ، ئێمە لەدەستەی مافی مرۆڤ لەیەکەم ساتی خۆپیشاندانەکان لەسەر خەت بوین و لەڕێگەی تیمەکانمان چاودێری بارودۆخەکەمان دەکرد لێرەوە سەرنج و ڕای خۆمان دەخەینە ڕوو.
1) پشتیوانی لە هەر خۆپیشاندان و گردبونەوەک دەکەین لەچوارچێوەی ڕێکارە یاساییەکان و مۆڵەت دراو لەلایەن یەکە ئیداریەکانی پارێزگاو شارو شارۆچکەکان ،  خۆپیشاندان بەمافێکی ئاسایی دەزانین بۆ داواکردنی ماف و خستنە ڕووی کێشەکانی هاوڵاتیان و یەکێکە لەسیماکانی دیموکراسی .
2) بەگوێرەی بەدوا داچونەکانمان و لێدوانی بەرپرسانی ئیداری شارەکانیش ئەو خۆپیشاندانانە مۆڵەتی بۆ وەرنەگیراوەو ڕێکارە پێویستیەکانی بۆ نەکراوە بەفەڕمی.
3) ژمارەیەک ڕۆژنامەنوس دەستگیر کراون بەبێ فەرمانی دادوەر کە ڕێگە پێدراو نیەو پێچەوانەی یاسای ڕۆژنامەگەری وبنەماکانی مافی مرۆڤە ، چونکە کاری ڕۆژنامەنوسان ڕوماڵ کردنی ڕووداو چالاکی و هەواڵ و بابەتە ڕۆژنامەوانیەکانە ناکرێ بەهیچ بیانوەک ڕووبەڕووی دەستگیرکردن ولێدان ببنەوەو بەپێچەوانەوە دەبێ ئاسانکاریان بۆ بکرێ.
4) لەهەندێ شوێن و ناوچە ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی دەستگیرکراون و دواتر ئازاد کراون و بەدوا داچونی زیاتر دەکەین تا دڵنیابینەوە کە هیچ کەسێک لەسەر خۆپیشاندانەکان دەستگیر نەکراوەو لەلایەن دەزگا ئەمنیەکان نەماوە.
5) لە هەندێ شۆێن دەزگا ئەمنیەکان بەجل و ئۆتومبیلی مەدەنی خەڵکیان دەستگیر کردوەو داوای ناسنامەیان لەخەڵک کردوە ئەوەش دوورە لە کاری فەڕمی و دەبێتە مایەی ترس و نائومێدی لای هاوڵاتی کە پێویستە دەزگا ئەمنیەکان ناسنامەیان دیار بێت و خۆیان بناسێنن بەجل وبەرگ و ئۆتۆمبیلی فەڕمی چونکە ئەو جۆرە حاڵەتانە بۆ ناوبانگی هەرێمی کوردستان لەدەرەوەش باش نابێت بەتایبەت لەڕاپۆرتەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ وە مافی هاوڵاتیشە بزانی ئەو هێزە کێیە دەستگیری دەکات.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌