بەشە بەنزینی سلێمانی لە بەغداوە بۆ زیاتر لە نیو ملیۆن لیتر زیاد دەکرێت

هەواڵی / 7/8/2022 900 جار بینراوە

کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی بەنزین دەبێت
بەشە بەنزینی سلێمانی لە بەغداوە بۆ زیاتر لە نیو ملیۆن لیتر زیاد دەکرێت

بۆ یەکەمجار وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاریدا رۆژانە بەنزینی نۆرماڵ بۆ پارێزگای سلێمانی بۆ 540 هەزار لیتر بەرزبکاتەوە، ئەوەش زۆرترین بڕەبەنزینی رۆژانەیە کە بۆ پارێزگاکە تەرخان دەکرێت، ئەندامێکی پەرلەمانی عێراقیش رایدەگەیەنێت، زیادکردنی هاوردەی بەنزین کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی بەنزینی بازرگانیش دەبێت.

د.بڕیاڕ ڕشید، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند، دوای کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگایی سلێمانی سەبارەت بە کەمی ئەو بەنزینەی لەبەغداوە هەناردە دەکرێت، مانگی نیسانی ئەمساڵ سەردانی حامد زۆبەعی، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری دابەشکردنی سوتەمەنی کرد،  بەمەبەستی زیادکردنی بەشەبەنزینی پارێزگایی سلێمانی، ناوبراو مانگی ئایار ئاگاداری کردوەتەوە کە ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر زیادکردنی بڕی 180 هەزار لیتر، بەڵام بەهۆی گرفتی کەمی بەرهەم و زۆری داوا لەسەر بەنزین لەپارێزگاکانی تر ئەوکات ئەم ڕەزامەندییە جێبەجێ نەکرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمڕۆ بەزارەکی ئاگادارکراینەوە کە وەزیری نـەوت ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر زیادکردنی ئەو بەشە بەنزینە بۆ پارێزگایی سلێمانی کە ئێستا  کۆی گشتی بەنزینی نێردراو لەبەغدا بۆ سلێمانی بەپێی داتایی وەزارەتی نەوت، 540 هەزار لیتر بەنزینی رۆژانەیە، بەم زوانـە بەگوێرەی بەڵێنەکانی وەزارەتی نەوت دەگاتە سلێمانی و هەر بەپێ قسەی خودی وەزیری نەوتیش، ئەمە یەکەمینجارە ئەو ڕێژە زۆرە بڕیاری لێ بدرێت بۆ پارێزگایی سلێمانی ترخان بکرێت".

د.بڕیاڕ ڕشید ئەوەشی خستەڕو، ئومێدی وایە ئەو زیادەیە ببێتە هۆکارێک بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزینی بازرگانیش لە سلێمانی کەمکردنەوەی بارگرانی سەرشانی هاوڵاتیان.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌