سۆران عومهر بۆ كادرێكی پهكهكه: ئیسلامییەکان بۆگەن نین،بۆگەن ئەوانەن تیرۆرتان دەکەن
هەواڵی /
17/9/2021
1762 جار بینراوە
پهكهكه سوكایهتی به حیزبه ئیسلامییهكان دهكات
سۆران عومهر بۆ كادرێكی پهكهكه: ئیسلامییەکان بۆگەن
نین،بۆگەن ئەوانەن تیرۆرتان دەکەن
شهن پرێس:
کادرێکی ئافرهتی سەر بە ڕێکخراوی پەکهكه، ئیسلام بەبۆگەن
ناودەبات، لەناو مەزگەوتێکی شاری سلێمانییەوە و رۆژنامهنووس زانکۆ بورھان دهڵێت،ناکرێ
تەرمی کوژراوەکانیان لەنێو مەزگەوتەکانمان بشۆن و مسوڵمانان نوێژیان لەسەر بکەن و
لەگۆڕستانی مسوڵمانان بەدەستی مسوڵمان بنێژرێن و ھەر لەنێو مزگەوتەکانمانەوە سوکایەتی
بەئایین و بیروباوەڕمان بکەن!.
لهلای خۆشیهوه سۆران عومهر دهڵێت، لەسەر تەرمی کادرێکی
تیرۆرکراوی پەکەکە لە مزگەوتێکی شاری سلێمانی ئەم خاتوونە، ئیسلامیەکان دەپێچێ بەو
تیرۆرەوەو دەڵێ ئیسلامیە بۆگەنەکان.
دهشڵێت، خاتونی بەڕێز ئیسلامیەکان بۆگەن نین، بۆگەن ئەوانەن
تیرۆرتان دەکەن و سوپای تورکیان بۆ سەر خاکی ھەرێم پەلکێش کردوەو ٣٠ بنکەی سەربازی
و ھەواڵگریان بۆ داناون .
دهقی نوسینهكهی سۆران عومهر :
لەسەر تەرمی کادرێکی تیرۆرکراوی پەکەکە لە مزگەوتێکی شاری
سلێمانی ئەم خاتوونە، ئیسلامیەکان دەپێچێ بەو تیرۆرەوەو دەڵێ ئیسلامیە بۆگەنەکان.
ئەم کەسە ناناسم و بەقسەی فەرمی
وەریناگرین، تەنھا بەھەڵچونێکی دەرونی بەرامبەر بەو تاوانەی دادەنێم کە ئێمەشی نیگەران کردوەو شەرمەزاری ھەموو تیرۆرێک دەکەین.
خاتونی بەڕێز ئیسلامیەکان بۆگەن نین، بۆگەن ئەوانەن تیرۆرتان
دەکەن و سوپای تورکیان بۆ سەر خاکی ھەرێم پەلکێش کردوەو ٣٠ بنکەی سەربازی و ھەواڵگریان
بۆ داناون .
بەدرێژایی مێژوی ناکۆکی لایەکانی باشورو پەکەکە نەبوین بەبەشێک
لەو شەڕو پلانگێڕیانە بەرامبەر کوردانی باکور، ھیوادارم پەشیمان ببیتەوە لەو بێڕێزیە
.
------
داواکاریشم ئەوەی رێزی خۆی دەزانێ بێڕێزی بەم خاتوونە نەکات،
گەر تۆ قسەیەکی نەشیاوی ئەوت پێ ناخۆشە نابێ ھەمان شت بکەیتەوە.
سۆران عومهر ،کاندیدی ژمارە (٢٢) لە بازنەی (٤)ی
سلێمانی (ڕانیە،پشدەر،دوكان)