ئه‌فغانستان .. یـه‌ك ملیۆن منداڵ له مه‌ترسیدان
هەواڵی /
27/8/2021
786 جار بینراوە
به‌هۆی برسیه‌تی و به‌دخۆراكییه‌وه
ئه‌فغانستان .. یـه‌ك ملیۆن منداڵ له مه‌ترسیدان
شه‌ن پرێس:
ڕێكخراوی هاریكاریی منداڵانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (یونیسێف) ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی برسیه‌تی و به‌دخۆراكییه‌وه, ژیانی یه‌ك ملیۆن منداڵ له ئه‌فغانستان له مه‌ترسیدایه, به‌جۆرێك كه ئه‌گه‌ر به‌په‌له چاره‌سه‌ریان بۆ نه‌دۆزرێته‌وه, ڕه‌نگه گیان له‌ده‌ست بده‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه (هێنریتا فۆر)ی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری یونیسێف ڕایگه‌یاندووه كه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن منداڵ له ئه‌فغانستان پێویستیی به‌په‌له‌یان به هاوكاریی مرۆییه تا ژیانیان له مردن ڕزگار بكرێت.
ئه‌مه‌و یونیسێف ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه نزیكه‌ی (4) ملیۆن و (200) هه‌زار منداڵی ئه‌فغانی, كه نزیكه‌ی نیوه‌یان كچن, به‌هۆی بارودۆخی خراپی ووڵاته‌كه و شه‌ڕوشۆڕه‌كانه‌وه نه‌یانتوانیوه درێژه به خوێندنه‌كه‌یان بده‌ن, هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه (435) هه‌زار ژن و منداڵ له‌ناوخۆی ئه‌فغانستاندا ده‌ربه‌ده‌ر و بێ ماڵ و حاڵ بوون.